• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئومێد ناسح جیهانی: لێکنزیک بوونەوەی ووڵاتانی دراوسێ پیلانگێڕییەکی دیکەیە دژی کورد .

ئەو چوار دراوسێ دوژمنەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە ، بەهۆی پێکدادانی بەرژەوەندییەکانیانەوە لەسەر زۆر بابەت ناکۆکن ، تەنانەت ناکۆکی تورک و فارس ڕیشەیەکی قوڵی مێژوویی هەیە ، یان ململانێی سوونە و شیعە ڕیشەیەکی دوور و درێژی مێژوویی هەیە ، لەسەر هەموو بابەتێک ناکۆک بن ، بەڵام لە بابەتی دژایەتیکردن و پیلانڕێژی...

ئومێد ناسح جیهانی: کوردستان لە نێوان چوار داگیرکەر و دەیان حیزبی بەکرێگیراو و سواو دا .

دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان سەرەڕای ئەنجامدانی پاکتاوی ڕەگەزی و نکۆڵیکردن لە بوونی کورد لە پارچەکەی ژێردەسەڵاتیاندا بە ڕێگەی تیرۆری ڕەش و سپی ، چەندین ڕێکەوتننامەشیان ئیمزاکردووە بۆ دژایەتیکردن لە تەواوی کوردستانی گەورەدا ، لە هەموو ڕێکەوتننامەکان دا سەرەڕای هاوکاریکردنی یەکتری لە ڕووی سیاسی و سەربازی...

ئومێد ناسح جیهانی: کەمپینی (نەخێر لە ئێستادا) وەڵامدانەوەی خیانەتە بە خیانەت!

بە هەموو پێودانگێک دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی ، دەسەڵاتێکی گەندەڵ و تاڵانچی و خیانەتکار و نانەتەوەییە . بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەروەکو گەورە کۆمەڵناسی تورک و دۆستی کورد ، ئیسماعیل بێشکچی دەڵێت : ( خراپترین دەسەڵاتی کوردی باشترە لە باشترین دەسەڵاتی بێگانە ) . چونکە ئەزموونی هەزار ساڵەی حوکمڕانیمان لەگەڵ عەرەبی...

ئومێد ناسح جیهانی: بۆچی گۆڕانکاری بنەڕەتی لەم ووڵاتەدا ڕوونادات؟

کوردستانی گەورە دابەشی چەند پارچەیەک بوو ، بەحوکمی درێژی ئەم دابەشبوون و داگیرکارییە و سیاسەتی دوژمنان لە پارچەکانی کوردستان دا ، جیاوازییەکی گەورەی کلتوری و سیاسی و فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و مێژوویی تەنانەت ئەخلاقیش لە نێوان پارچەکان دا دروستبووە ، بە ڕەنگی ڕێژی سیاسەتی داگیرکەران ، خۆرهەڵاتی...

ئومێد ناسح جیهانی: ڕیفراندۆم بۆچی ؟ ئەگەر و مەترسییەکانی

گوتەیەکی تاتاری هەیە دەڵێت " تەنها ئەو کەسەی کە دایکی نییە دەزانێت بێ دایکی مانای چی، تەنها ئەو کەسەش کە دەوڵەتی نییە دەزانێت بێ دەوڵەتیی یانی چی؟"------------------------------------زاراوەی ڕیفراندۆم :زاراوەی ڕیفراندۆم لاتینی( Referendum ) بەواتای ( ئەو شتەی کە دەبێت بۆی بگەڕێیتەوە ) هاتووە . لە ڕێگەی...

ئومێد ناسح جیهانی: ڕیفراندۆم بۆچی ؟ ئەگەر و مەترسییەکانی .

گوتەیەکی تاتاری هەیە دەڵێت " تەنها ئەو کەسەی کە دایکی نییە دەزانێت بێ دایکی مانای چی، تەنها ئەو کەسەش کە دەوڵەتی نییە دەزانێت بێ دەوڵەتیی یانی چی؟" زاراوەی ڕیفراندۆم :زاراوەی ڕیفراندۆم لاتینی( Referendum ) بەواتای ( ئەو شتەی کە دەبێت بۆی بگەڕێیتەوە ) هاتووە . لە ڕێگەی ڕیفراندۆم دەتوانی ڕاستەوخۆ...

ئومێد ناسح جیهانی: ئەوەی بۆ ئەوانتان کرد

هەمیشە ڕەخنە لە مێژوو دەگرین ، کە نەمانتوانیەوە لەسەر خاکی خۆمان ژێردەستە نەبین ، خاوەنی خۆمان بین ، هێزێکی کاریگەر و یەک پارچە نەبووین لە ڕابردوو دا ، دابەش و خیانەتکار و بێ هێز و دواکەوتووبووین ، بەڵام لە سەدەی بست و بە تایبەت لە حەفتاکانی سەدەی بست بەدواوە و ئەم سەرەتاییەی سەدەی بیست و یەک هێزەکانمان...

ئومێد ناسح جیهانی: کێ بەرپرسیارە لە جینۆسایدی هەڵەبجە؟

ڕۆژی 16/3/1988 یەکێکی دیکەیە لە ڕۆژە کارەساتبارییەکانی کورد ، و ڕۆژێکی شوومیشە لە مێژووی حیزب و حکومەتی بەعس و ئێران و چوار پارتی کوردی ( یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستان ، سۆسیالیتی کوردستان ، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان ) ، و چەند پارتێکی دیکەی عێراقی ، کە لەم جینۆسایدە دا ( 5000)...

ئومێد ناسح جیهانی: کورد و حەشدی شەعبی

لەسەردەمی بەعس دا کاتێک سەرچاوە ئابورییەکانی کوردستانی کاول و وێرانکرد ، و پێکهاتە کۆمەڵایەتیەکەی کوردی تێک شکاند لە ڕێگەی دروستکردنی کۆمەڵگای زۆرەملێوە ، چەندین فەوجی خەفیفە و جاشی دروستکرد و کردیانیە ڤایرۆسک لە جەستەی کورد دا ، و بە هۆی ئەمانەوە قەبارەی جینۆسایدکردنی کوردیشی سامناکتر و ترسناکترکرد...

ئومێد ناسح جیهانی: مەیموونی سیاسی

مەیموون گیاندارێکە کێ موز و هەندێ جار جگەرەی بداتێ ، سەما بۆ ئەو دەکات و لەبەرامبەر وەرگرتنی مۆزە و جگەرەکەدا خۆی دەکاتە گاڵتەجاڕ ، هاندێجاریش دەیخانە قەفەزەوە ، پارتە سیاسییەکانی کوردیش لە جلەکانی سەدەی ڕابردوو تاکو ئێستا مەیموونێکی سیاسی بەرەی سوونە و شیعە بوون لەبەرامبەر وەرگرتنی هاوکارییەکی مادیدا...

ئومێد ناسح جیهانی: سەرۆک و پێشەنگایەتی نەتەوە

بیریاران و فەیلەسوفان چەند بنەمایەکیان کردۆتە بنەما و بنچینەی دروست بوونی نەتەوە و دەوڵەت لەبەرئەوە سەرەتا ئاماژە بە تیۆرەکانی دروستبوونی نەتەوە دەکەین ، کە بیریاران ڕای جیاوازیان هەیە سەبارەت بەو تیۆر و بنەمایانە لە دروستبوونی دەوڵەتدا : یەکەم : تیۆری ئەڵمانی (زمان - نەتەوە)ئەڵمانەکان دەڵێن : نەتەوە...

ئومێد ناسح جیهانی: غروری سەرکردە کوردەکان

کاتێک سەرکردەیەکی چیچان سەردانی ڕووسیای کرد لەگەڵ هاوتا ڕوسیەکەی کۆبووە ، لە هۆڵی کۆبوونەوەکەدا شوێنی سەرکردە ڕووسیەکە لە سەرەوەی هۆڵەکە بوو و کورسی دانیشتنەکەی بەرزتر بوو لە کورسی هاوتا چیچانییەکەی، شوێنی دانیشتنی چیچانیەکە لە خوارەوەی هۆڵەکەوە بوو ، نیشانەیەک بوو بۆ گەورەی و هەیمەنەی ڕووسیا ، کە نابێت...

ئومێد ناسح جیهانی: (ژدانۆڤ)ه کانی کوردستان

له سەردەەمی ستالین له ڕووسیا(سۆڤیەتی کۆن) کچه شاعیرێك له شیعرێك دا دەنوسێت ناخم وەکو زۆنگاوێک وایه و مێشوولە و زیندەوەری تێدا هەڵدەقوڵێت .ژدانۆڤی ڕاوێژکاری ڕۆشنبیری ستالین ڕەخنەی لێدەگرێت و دەڵێت :لەوەتەی ڕژێمی سۆسیالیستی دامودەزگای سۆسیالیستی دامەزراندووه ، لەم سۆڤیەته نه زۆنگاوێك ماوه و نه مێشوولەیەکیش،...

ئومێد ناسح جیهانی: سەرکردە کوردییەکان لە ڕوانگەی دەربارەکانیانەوە

لە مێژوو دا ئەوە ڕوونبۆتەوە کە سەر کردە دەتوانێت گۆڕانکاری گەورە ئەنجامبدات و داینەمۆی پێشکەوتن و بەرەو پێشچوونی ووڵات بێیت . سەر کردە کەسێکە سوود لە هەڵە مێژووییەکانی ڕابردووی پێشینەکانی خۆی وەر بگرێت و لە ئێستاشدا بە توانای ئەقڵی و فکری و پلانی کۆنکرێتی و ستراتیجی ووڵات بەرەو سەربەخۆی سیاسی و ئابوری...

ئومێد ناسح جیهانی: چ گەلێکی سەیرین؟

گەلی کورد کۆنترین نەتەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین و کیشوەری ئاسایاین خاوەن شارستانیەتێیکی دەوڵەمەند وپڕ به هاین ،خاوەن کۆنترین مێیژووین ،خاوەنی سەدان و هەزاران پاشماوەی شوێینەوارین ،خاوەنی جوگرافیایەکی ستراتیجی و هەمە جۆری ئاو و هەواین،تەنانەت خاوەن جوانترین جل وبەرگی وەرگیراو لە سروشتین،لە کۆنەوە خاوەن ئاینی...