• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دارا سلێمان: ئایا زۆرینەی زاناکانی جیهان ئاینداران یان بێئاین؟ (بەشی دووەم)

ڕێژەی ئاینداری و بێئاینی زاناکانزۆربەی ئاینداران پێیان وایە، قووڵبوونەوە لە زانست مرۆڤ زیاتر بەرەو باوەڕداری دەبات. ئاستی ڕاستبوونی ئەم بۆچوونە بەندە بەهەڵە شیکردنەوە و تێکەڵکردنی دوو شتی لێک جیا، یەکیان هەستکردن بە جوانی و سەرسامبوونە بە دیاردە سروشتییەکان بەهۆی ڕێکارە زانستییە ڕوتەکان، دووەمیان باوەڕدارییە...

دارا سلێمان: پێوەندی نێوان زانست و ئاین: ئایا زۆرینەی زاناکانی جیهان ئایندارن یان بێئاین؟

تۆماس هاکسلی: "کاتێک زانست لەدایک دەبێت، خوڕافەکان دەمرن." بەشی یەکەم: زانست و ئاین، دژایەتی یان گونجان؟پێوەندی نێوان ئاین و زانست بەدرێژایی مێژوو بووەتە هۆکاری گفتوگۆ و مشتومڕییەکی زۆری نێوان فەیلەسووفان و زانا و ئاینناسان، بەوەی هەندێک بە جۆرێک لە زۆرانبازی و ململانەی توندی دەبینێت، هەندێکیش بە تەواوکەری...

دارا سلێمان: دۆزینەوەی کۆنترین دەقی چیرۆکی ئادەم و حەوا کە تێیدا حەوا ژنێکی چاکەکار و بێتاوانە!

چیرۆکی ئادەم و حەوا لە دەرەوەی کتێبە پیرۆزەکان؛دوو زانای هۆڵەندی دکتۆر مارجۆ کۆرپڵ و یۆهانس دی مۆر (Marjo Korpel - Johannes de Moor) لە زانکۆی لاهوتی پڕۆتستانتی لە ئەمستردام، لە دەقێکی یەکجار کۆنی چیرۆکی ئادەم و حەوا دەکۆڵنەوە کە بۆ 800 ساڵ پێش دەقەکانی تەوڕاتی جووەکان دەگەڕێتەوە. لەگەڵ بوونی هاوبەشییەکی...

دارا سلێمان: بیردۆزەکانی پیلانگێڕی لە نێوان ڕاستی و بانگەشەی هەڵبەستراو

هۆکارەکانی باوەڕهێنان بەو بیردۆزانە لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە  پڕۆفيسۆری دەروونناسی كريستۆفەر فرێنچ (Christopher French) : هەرچەندە دەشێ بیروبۆچوونی ئەوانەی بڕوایان بە بیردۆزی پیلانگێڕی هەیە هەندێ جار پشت بە شیکار و بەڵگەی ڕاستەقینە ببەستن، بەڵام لەگەڵ ئەوەش زۆربەی هەرە زۆریان هەڵبەستراون...

دارا سلێمان: ئایا دەزانیت گشت وێنەکانی زەوی و تەنەکانی گەردوون کە ناسا بڵاویان دەکاتەوە ڕاستەقینە نین؟

کاتێک لەگووگل بگەڕێت بەدوای وێنەی زەوی و بنووسیت (Planet Earth)، ئەوا کۆمەڵێک وێنەی یەکجار جوانت دەست دەکەوێت. هەرچەندە لەوانەیە زۆریش دڵت پێیان خۆش بێت، بەڵام بەداخەوە تێکڕای وێنەکان ڕاستەقینە نین و کۆکراوە و ئاوێتەکراون.پێش ئەوەی دژکارانی ناسا و لایەنگرانی بیردۆزی پیلانگێڕان و زەوی تەخت شاگەشکە ببن،...

دارا سلێمان: ڕێژەی زێڕین: دەرئاسایەکی سروشتە، یان شتێکی بێبنەمای هەڵبەستراوە؟

زانای فیزیایی ويليەم تۆمسن: "کاتێک ئەو شتەی دەیڵێی نەتوانیت پێوانەی بکەیت و بە ژمارە دەری ببڕیت، کەواتە زانیارییەکەت جێی گومانە"لەم چەرخەی پێشکەوتنی فرە خێرای زانست و تەکنەلۆژیا و بوونی ژمارەیەکی یەکجار زۆری هۆ و ئامرازەکانی ڕاگەیاندن، وای کردووە هەر کەسێک بیەوێ دەتوانێت زانیاری دەربارەی گشت بابەتەکان...

دارا سلێمان: کورتەی وەڵامی زانست بۆ پرسیارە سەخت و ئاڵۆزەکان

ستیفن هۆکینگ: من منداڵێکم هەرگیز گەورە نابم، هەردەم بەردەوامم لە پرسیارکردن "چۆن" و "بۆچی" بەمەش هەندێ جار دەگەمە وەڵام.گەشتێکی خێرا بەرەو ڕابردوو، لە مرۆڤەوە بۆ وزەی بۆشایی؛- مرۆڤ چۆن پەیدابووە؟- ژیان، یان یەکەمین خانە چۆن سەری هەڵداوە؟- گەردوون چۆن هاتۆتە بوون؟- پێش گەردوون چی هەبووە، یاخۆ هۆکارەکانی...

دارا سلێمان: تێڕوانینێکی زانستی بۆ شمشێر و تیغ لەخۆدانی دەروێشەکان و هەندێ هەڵسوکەوتی دیکەی سەیر و ناوازە

بەدرێژایی مێژوو لە گشت کۆمەڵگەکاندا بە جیاوازی شوێن و سەردەم و فەرهەنگ و بیروباوەڕیان، کەسانێک هەن چەند هەڵسوکەوتێکی سەیر و ناوازە ئەنجام دەدەن. سیحر و شمشێربازی و لەخۆدانی تیغ و چەقۆ لە زگ و سەر، دەم و زمان، کوونکردنی ڕوومەت، خواردنی شووشە، ڕۆیشتن لەسەر پشکۆ و چەندان شتی دیکەی جۆراوجۆر، لە گەلەک وڵاتانی...

دارا سلێمان:  ڕوونکردنەوەیەک بۆ ئەوانەی پێم دەڵێن بۆ دژایەتی ئاینەکەم دەکەی!

 ئاشکرایە کە زۆربەی هەرە زۆری بابەتەکانم زانستین و یان ڕەخنەی زانستین لە قورئان، ئەمەش هەمووی وەک کاردانەوەیەکە بۆ ئەوانەی دەڵێن قورئان پڕە لە زانست. من هیچ کێشەیەکم نییە لەگەڵ ئەو موسڵمانەی وەک پرسێکی باوەڕداری (ئیمانی) دەڕوانێتە بابەتەکانی ئاینەکەی و دەقی کتێبە (پیرۆزەکەی)، هەروەها مرۆڤانە...

دارا سلێمان: سیناریۆکانی کۆتایی هاتنی گەردوون لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە

کلۆد لێڤی ستراوس: "گەردوون بەبێ مرۆڤ دەستی پێ کرد، بەبێ مرۆڤیش کۆتایی پێ دێت."مرۆڤی مێژووی دێرین کاتێک سەرنجی داوەتە دەوروبەر و ئاسمانی بێسنوور و خۆر و مانگ و ئەستێرەکان، بە هزر و هۆشێکی ئەندێشەیی کۆمەڵە ئەفسانە و داستانێکی داهێناوە، بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەی دەکرێن دەربارەی چۆنیەتی سەرهەڵدان و کۆتایی...

دارا سلێمان: چۆنیەتی لەناوچوونی تەنەکانی گەردوون

زانای فیزیای تیۆریی لۆڕنس کڕواس: "گشت گەردیلەکانی لەشمان لە ناخی ئاگرینی یەکێک لە ئەستێرەکانەوە هاتووە، ئێمە منداڵی ئەستێرەکانین پڕ بە مانای وشەکە."کاتێک لە ئاسمانی فرەوان و درەوشاوەی پڕ لە ئەستێرە دەڕوانین، دەشێ لەخۆمان بپرسین: ئایا ئەو تەنانەی گەردوون نەمرن و هەتاهەتایە دەمێنن، یان تەمەنێکی دیارکراویان...

دارا سلێمان: چۆنیەتی پێوانەکردنی تەمەنی گەردوون و چییەتی پێکهاتەکانی (بەشی دووەم)

پێکهاتەکانی گەردوون و سەرهەڵدانی تەنەکانیپاش ئاشنابوونمان بە پێوانەکردنی تەمەنی گەردوون، پێمان باشە لەم هەلەدا بەکورتی هەندێ زانیاری گرینگ بخەینە بەردەست، بۆ تێگەیشتنێکی پتر لە گەردوون و پێکهاتە سەرەکییەکانی لە گەلەستێرە و ئەستێرە و هەسارەکان. مەزنی و فرەوانی گەردوونپێویستە لە سەرەتاوە بزانین کە ماددە...

دارا سلێمان: چۆنیەتی پێوانەکردنی تەمەنی گەردوون و چییەتی پێکهاتەکانی (بەشی یەکەم)

بەشی یەکەم: پێوانەکردنی تەمەنی گەردوون و شێوازەکانیمەبەست لە تەمەنی گەردوون، دیارکردنی ئەو کاتەیە کە گەردوون پێیدا تێپەڕیووە لە دەمی سەرهەڵدانییەوە، یاخۆ لە تەقینەوەی مەزنەوە (Big Bang)، تا دەگاتە ئەمڕۆکە.زۆربەی هەرە زۆری تۆژینەوە و پێوانەکانی گەردوونناسان، تەمەنێکی نێزیکەی 13.8 ملیار ساڵیمان پێ دەدەن....

دارا سلێمان: داروینیزمی کۆمەڵایەتی؛ بیردۆزێکی زانستییە، یان پاساوێکە بۆ نەژادپەرستی و ڕووێکی قێزەوەنی سەرمایەداری؟

ڕیچارد دۆکینز: "نابێ بەگوێرەی یاسا داروینییەکان بژین، داروین تەنیا ڕاڤەی ئەوەمان بۆ دەکات چۆن گەیشتینە ئێرە."بەهاتنی کۆتاکانی سەدەی نۆزدەیەم، زانای ناودار داروین، بە بڵاوکردنەوەی شاکارە فرە بەناوبانگەکەی بنەچەی جۆرەکان (The Origin of Species) و کتێبی ڕەچەڵەکی مرۆڤ (The Descent of Man)، توانی شۆڕشێکی...

دارا سلێمان: گەردوون: لە سەرەتای تەقینەوەی مەزنەوە تا ئێستە لە دە هەنگاوی ئاساندا

گەردوون، مەتەڵە هەڵنەهێنراوە هەرە گەورەکەی مێژوو مرۆڤایەتییە، ئەو بوونە بە کۆی کات و شوێن و پێکهاتەکانییەوە، بووتە جێی تێڕامانی مرۆڤ و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی گونجاو بۆ ئەو پرسیارە ئاڵۆز و دژوارانەی بەرەوڕووی دەبنەوە.بۆ زانینی سەرەتای گەردوون و تێپەڕبوونی بە قۆناغە جیاجیاکانی، پێویستە لە تیۆری...