پێناسەی ریفراندۆم لە دوو روانگەی جیاوازەوە:- ریفراندۆم، واتا پرس و راوەرگرتنی گەل، کە پەیوەندیی بە خەڵک و خاکەوە هەبێت، ئەو جۆرە راپرسییەش چارەنووسسازە، هیچ رێکخراو، دەسەڵاتێکی ئیداریی و یاسایی بەبێ گەڕانەوە بۆ رای گشتی، ناتوانێت بۆ خۆی ئەو پرسە تێیپەڕێنێت و بڕیاری لەسەر بدات، چونکە دەسەڵاتی گەل لە سەرو...
پاش تێپەربوونی نزیکەی دوو ساڵ (٢٩ / ٠١ / ٢٠٢٠) نێچیرڤان بارزانی دەڵێت: بۆ كورد دەركەوت کە ریفراندۆم و سیاسەتی سەربەخۆیی ئەنجامی نییە.رۆژی ٩ /٢٥/ ٢٠١٧ بە درۆی (ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی و راگەیاندنی دەوڵەتی کوردی)، بارزانی و پارتی، بە یاوەری پارتەکانی دەسەڵاتی باشوور، خۆیان و خەڵکی هەرێمی کوردستانیان...
هیوا بەرپرسی لقی چواری پارتی: (دکتۆر عێزەدین تەلەفۆنی بۆ كردم، وتی: کاکە هیوا زۆر نیگەرانم لەو ڕوداوەی ئەمڕۆ کە لەگەڵ بارەگای پارتی لە شارەکەی من ڕویداوە، ئەگەر پێتان وایە بوونی من لە ناو بارەگای لقی ئێوە دەبێتە هۆی ئەوەی پەلامارتان نەدرێتەوە، هەر ئیستا دێم).-------------------------------عیزەدین مستەفا...
یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە بڵاوکراوەیەکی خۆیدا (پلانی سێ ساڵە، ٢٠١٢) دەڵێت: (دامەزراندنی یەکێتی دەرەنجامی پەرۆشی بوو بۆ رزگاری نیشتیمان و گەلە بەشمەینەتەکەی و هێنانەدی ئازادی بیرکردنەوە و ئازادی ژیانکردن.) پارتی دیموکراتیش لە ساڵانی ١٩٧٠ دا هەمان قسەی کردووە، پارتەکانی تریش بە بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە...
کاتێک رۆژنامەنووس، نووسهر، یان هەر قەڵەمبەدەستێکی تری کورد، بۆ تیشکخستنه سهر بابهتی نووسینێک، یان ڕازاندنهوهی ناوەرۆکی وتارێک، وەک ئامرازی روونکردنەوە، هانا دەباتە بهر وێنه و نهخشهیهکی شێواوی دیمۆگرافی و سیاسی و ئیداری کوردستان، بێ ئەوەی پێبزانن، کە بەسەر هەڵەیەکدا دەکەون، نزیکبوونەوەیە لە...
گەورەترین هەڵە، کە بەردەوام هەموومان دەیکەین، ئەوەیە کە ئەو دەسەڵاتەی لە باشووردا هەیە، بە (دەسەڵاتی کوردیی) پێناسەی دەکەین. کاتێک دەڵێن: (دەسەڵاتی کوردی)، بەمەدا هەر خۆمان ددانی پێدادەنێین، ئەو سیستەمە سیاسیی و ئیدارییەی، کە لە باشووردا هەیە، کورد بۆ خۆی خاوەنێتی و بەڕێوەی دەبات، ئەگەر ئەمە راست بێت،...
کوردبوون ئاسان نییە، تەنیا بۆ ئەوانە نەبێت، کە ئەرکی قورسایی کوردبوویان لە خۆیان دوورخستۆتەوە، هونەرمەندانە ئەو رێگایەیان هەڵبژاردووە کە وەک کاڵایەک بازرگانی پێوە بکەن، ئەمەش داهێنانێکە لە خۆفرۆشیی. کاتێک کەسێکی دیکە وەکو کەسێکی بەزیو، نەفرەت لە ناسنامەی خۆی دەکات، بە لایەوە گرنگ نابێت پێی لە کوێ بێت...
لێکدانەوەیەک لە سەر دەق و بەڵگەنامە مێژووییەکانئەم جۆرە بەڵگەنامە مێژووییانە، کە دەخرێنە روو، پێویست ناکات یەک دێڕ لەسەری بنووسرێن.کاتێک دەشخوێنرێنەوە دیسان پێویست ناکات قسەی زۆری لەسەر بکەیت، بۆ ئەوەی بەرامبەرەکەتی پێ قایل بکەیت، کە راستییەکە ئەمە، تا لێی تێبگات.راستیی هەست نییە، بەڵکو واقیعە...
ئەوانەی لە سەرەتاوە رەخنەیان لە دەسەڵاتی پارتەکانی باشوور دەگرت، پارتیی و یەکێتیی ترسیان لێیان نەبوو، لەبەر ئەوەی رەخنەکان تەنیا قسە و رەخنەگرەکانیش کەم بوون، بەڵام کاتێک دەنگەکان بەرەو هەڵکشان چوون، لێرەوە دەسەڵاتی دز بە ئاگا هاتەوە، بەتایبەتی کاتێک زانیان رەخنەگران خەریکن لاپەڕەی رابردوویان هەڵدەدەنەوە...
سیاسهت بریتییە لە تهکنیک و هونەری دیالۆگ بۆ نزیکبوونهوەی نێوان وڵاتان و ڕێکخراو، گروپ و کەسە (سیاسییەکان) ئەمیش لە رێگای دانووساندن، هەروەها رێککەوتن لەسەر بیروبۆچوونه جیاوازهکان، کە بەرژەوەندی هەموویانی تێدا پارێزراو بێت، بە رەچاوکردنی ئایدۆلۆژیای جیاوازیش له سهر بۆچوونی ڕێکخستن و بهڕێوهبردن.سیاسەت...
کە منداڵ بووم و خستمیانە قوتابخانە، هەموو رۆژێک پێش چوونە ژوورەوەمان بۆ پۆلی خوێندن، لە گۆڕەپانی قوتابخانەکەدا ریزیان دەکردین و سروودی (خوایە وەتەن ئاواکەی)مان دەگووت، دوایی دەستمان دەردەهێنا و دەمانخستە پێشی خۆمان تا مامۆستاکەمان تەماشای بکات، بزانێت کێ دەستی خاوێنە، یان پیسە، یان نینۆکی درێژە...
شاسوار عەبدولواحید وەک دزێکی مۆدێرن.وەک بازرگانێکی دەستبڕ، لە پڕا هەڵتۆقی، بزووتنەوەی گۆڕان ویستی ئۆپۆزیسیۆن لە خۆیان پیستر و ناشرینتر بێت. دوژمن و داگیرکەرانیش ئامادەیان کرد، تا خۆی بخزێنێتە نێو کاری راگەیاندن و سیاسەت، خۆشی ویستی وەکو بارزانی و تالەبانی و بەرپرسەکانی تر، فێری هونەری دزیی و خیانەت و...
کۆمەڵگای کوردیی لە باشوور، مەرج و گرێبەستی لەگەڵ رێکخراوە سیاسیی و سەرکردەکانیدا نییە، نەبوونی ئەو گرێبەستە بۆتە هۆکاری ئەوەی، کە دوژمن و داگیرکەران بۆ خۆیان هاتوون لە ناو کورددا رێکخراوی سیاسییان لە پیاوەکانی سەر بە (خۆیان)بۆ دروست کردووین، یارمەتیی و پشتگیرییان لێدەکەن، جاسوس و خائینەکانی ناوخۆمانیان...
يوليوس قەیسەری رۆما ئەم وتە جوان و پڕ مانایەی هەیە، کە دەڵێت:(خراپتیرین دوژمن ئەو کەسەیە کە لەناو خۆماندا خۆی شاردۆتەوە، دوایین کەسیشە، کە پێدەزانیین و بەدوایدا دەگەڕێین).----------------------------------------دوژمنی گەورەی کوردیش لە ناو خۆماندایە، تا نەیدۆزینەوە، ناتوانین هیچ هەنگاوێک بەرەو ئازادیی...
ئەوەی لە باشووردا هەیە، سیستەم و دەسەڵاتی سیاسییی نییە-------------جیاوازیی و جیاکردنهوهیهکی زۆر گرنگ هەیە له نێوان سیستهمی سیاسیی و دهستهڵاتی سیاسییدا، بە تایبەتی لهو شێوه حوکمڕانییەی کوردستان، وای لێهاتووە وهک چمکێکی پێکهوه نووساو لە یەکتر جیاناکرێنهوه.بهداخهوه بە هەڵەش زۆربەی کەس...