• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

عەلی مەحمود موحەمەد: ئۆردوگای عوملە رابگرن

بەڕێز سەرۆك كۆماری عێراقی فیدراڵ بەڕێز سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕێز دەستەكانی مافی مرۆڤ لە عێراق و كوردستان بەڕێز پەرلەمانتارانی كورد لە عێراق بەڕێز وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان ------------------------- داواتان لێدەكەین پشتیوانی بكەن لە فشارەكانی راگرتنی بنیات نانی ئۆردوگای عوملە لە زومار...

عەلی مەحمود موحەمەد: بۆچی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی تاوانی كۆمەڵكوژی پێشمەرگەكانی گوردانی شوانی شاردەوە؟

بەرواری 9-3-2006 , ر ش ر ناسراو بە ر ر سەركردەیەكی كۆمەڵە, سكاڵا لەسەر حكومەتی ئێرانی بەرامبەر بە تاوانی كۆمەڵكوژی 71 پێشمەرگەی گوردانی شوان لە چوارچێوەی تاوانی كیمیابارانی شاری هەڵەبجە لای دادوەری لێكۆڵینەوەی لقی سلێمانی دادگای باڵای تاوانەكانی عێراقی تۆمار دەكات لەسەر ناوی سازمانی كوردستانی حكا...

عەلی مەحمود موحەمەد: 16ی سێ داوای لێبوردن بكەن لە خەڵكی هەڵەبجە

مرۆڤ كە بیركردنەوەی باشی هەبوو بۆ كردارەكانی, ویستی لەسەر چاكەكاری و خزمەتی مرۆڤ بێت ,كرداری خراپ ناكات ,چونكە بیركردنەوە دەگۆڕێت بۆ هەست و كاریگەری لە سەر كردارە خودییەكان تاك و گروپ دادەنێت, بەڵام شەڕی هەڵەبجە یەكێك لە بیركردنەوە نەفرەتلێكراوەكانی هەندێك سیاسیەكانی ئەوكاتی كورد بوو كە كرا, بیرۆكەكەیەكی...

عەلی مەحمود موحەمەد: ئایا ساندەرز دەبێتە قازە رەشەكەی ئەمەریكا؟

تیۆری قازی رەش ئەگەر بەتەمای بیت بۆت دەرچێت نەگبەتییەو دەبێت هەر چاوەڕوان بیت نەخوازەلا لە ئەمەریكاش, لێ ساندەرز بە ئیرادەوە جەنگ لە هەمبەر گەورەكان دەكات بۆ ئەوەی بگات بە قازی رەش, كە جیهانی دیلمۆن و یەكسانی لە ژێر پەڕو باڵەكەی خۆیان شاردۆتەوە. دوا راپرسی رۆژی چوارشەمە 19ی فیبریەوەری رۆژنامە بەناو...

عەلی مەحمود موحەمەد: كۆڕبەند دافوس : چەوسێنەرانی جیهان یەكگرن

لە كاتێك رۆژ لە دوای رۆژ هێزی كڕینی دۆلار لە دابەزینە, كەچی هێشتا پێوەری 1,9  دۆر  بۆ رۆژێك بۆ دەرچوون لە هەژاری نەگۆڕاوە, كە تا هەنووكە 7,7%ی دانیشتوانی جیهان بە كەمتر لە 700 دۆلار لە ساڵێك دەژێن, ئەم رێژەیەش  خۆشبەختی و دەستكەوتە بۆ پیاوانی دافۆس, ئەفریقییەكان 17%ی دانیشتوانی جیهانن,...

عەلی مەحمود موحەمەد: كۆرۆنا و رەگەزپەرستی

زۆرێك لەوانەی كە باوەڕیان بە زانست و مێژوو نییە, لایان وایە ئەوەی دەیزانن و باوەڕیان پێیەتی لوتكە هەموو زانستەكانە, كۆرۆنا دەبەنەوە سەر غەزەبی خودایی و ئەركی ڤایرۆس لە ئافاتێكی ماڵوێرانكەرەوە دەبەنە سەر ئەركێكی جیهادی مرۆڤانەو عەدالەتخوازانە و بە پیرۆزی دەزانن, وەك وەڵامدانەوەیەكی خودایی بەرامبەر بە...

عەلی مەحمود موحەمەد: چین كۆرۆناش تێك دەشكێنێت

شەست رۆژە نەخۆشی كورونا بەرۆكی بە چینیەكان گرتووە, شارە بوكی وهان و چەندین شاری كردووە بە تارمایستان و چۆڵانەو وێرانەیەكی ترسناك, ئەو شەقامە جوان و بازاڕە رەنگاو رەنگ و باڵە خانە بەرزانە لە ترسی ڤایرۆسی كورونا بەرگی سامناكیان پۆشیوە, خەون بەوە دەبینن بەچن بە قوڵایی زەویدا, ئەو خەڵكە داهێنەرو ئیش كەرو...

عەلی مەحمود موحەمەد: راپۆرته كانی ئۆكسفام و كۆڕبەندی دافوس

راپۆرتی ئۆكسفامی ساڵی 2019 " ئۆكسفام تۆڕی رێكخراوە خێرخوازییەكانە بۆ كەمكردنەوەی هەژاری لە ساڵی 1942 لە بەریتانیا دامەزراوە " كە رۆژێك پێش دەستپێكردنی دانیشتنەكانی دافوس بڵاو كرایەوە واتا لە 21ی جەنیوەری 2019, ئاگری بەردا لە جەستەی كۆبونەوەكە, ئەوەی ئەمساڵیس تەزاندی, ساڵ لە دوای ساڵ راپۆرتەكان...

عەلی مەحمود موحەمەد: كۆڕبەندی دافوس: سێركی جیهانی دزەكان

گەڕان بە دوای مرۆڤایەتی بوون لە سەرمایەاریدا محاڵە, لێ لێرە پەنجا ساڵە ئۆلیگارشیەكان جیهان چیاكانی ئەڵپ بە دوایدا تەی دەكەن, وەلێ نەگەیشتن پێی وەك جیهانی دیلمۆن و بەهەشتی عەدەن, ئایا دافوس نوسخەیەكی باشتری سەرمایەداری پێیەبۆ مرۆڤایەتی ؟, ئەم گەڕانەش لە ناچارییەوەیە , چونكە ئۆلیگارشییەكان هەستە كەن بەهۆی...

عەلی مەحمود موحەمەد: چیرۆكی دەرماڵەی پەرلەمانتاران و سوتاندنی بێوەژنە ژنە هندیەكان

تا ساڵی 1828 لە وڵاتی هیندستان ئەگەر پیاو بمردبایا ئەوە ژنەكەشیان بە زیندویی بە زۆر بە دەم شیوەن و گریانەوە لە گەڵ پیاوەكەدا دەسوتاند, لە میسری كۆنیشدا ئەگەر فیرعەون كە پۆستی سەرۆك بوو نەك ناوی كەس بمردبایا ئەوا لە گەڵ خۆیدا زێڕو زیو و شتە بە نرخەكانیان لە گۆڕەكەی دادەنا, تا لە جیهانی داهاتوودا بەكاریان...

عەلی مەحمود موحەمەد: وێنای قاسم سلێمانی وەك خۆی

دەمەوێت جیا قسە بكەم, نە وەك گەشتیارانی شیمالی ئیران, نە وەك پڕۆ ئیرانییەكان, نە وەك ئەو نووسەرانەی لە مانای ئازادی و ئەخلاق لە نووسیندا تێنەگەیشتوون, نە وەك ئەو پرسەو شەیپورەی سیاسی و كەناڵەكانی راگەیاندن بۆ قاسمی سلێمانیان بەرپا كردووە, دەبێت مێژوو چی لەسەر ئەو نووسین و راپۆرتانە بڵێت؟, نەوەكانی...

عەلی مەحمود موحەمەد: چاكسازیتان باش: 6 ملیۆن بە 40 ساڵ تەمەنەوە

جاران بەعس بە نەیارەكانی خۆی دەوت تابووری پێنج, دەترسم ئێستا ئەوەی دژایەتی موچەو خانەنشینی ئەم پەرلەمانتارە سوێند خواردووانەش بكات, یان رەخنە لە پڕۆژەكەیان بگرێت بیكەنەجاشی خانەنشین بە لیوا, یان ببێتە تابووری پێنج و لایەنگری كۆماری خوازەكانی ئیسپانیاو لە گەڵ ئانارشیستەكنی كەتەلۆنیا گۆڕ ون كرێت. كەس...

عەلی مەحمود موحەمەد: چاكسازی یان فێڵبازی

ماوەی نزیك یانزە ساڵە لە گەڵ ئەم كەیسەدا دەبەمە سەرو چاودێرێكی وردیش بوومە بەسەر لێدوان و پڕۆژەو هەوڵەكانەوە, تاقیكردنەوەیەكی گرنگیش بوو بۆ دەرچوون لێی كە كەس لێی دەرنەچوو, دەڵێی كارەكتەرەكانی بە بان پردی سیراتا دەپەڕنەوە, دادپەروەری تاقیكردنەوەیەكی سەختە, بەوانەشەوە قسەی هێندە زلیان دەكرد, لە جیاتی...

عەلی مەحمود موحەمەد: كودەتای پۆلیڤیاو دیموكراسی درۆینەی رۆژئاوا

دوای 481 ساڵ لە دەسەڵاتدارێتی سپی پێستەكان بەدوای گەشتە وێشومەكەی كۆڵۆمبس و داگیر كردنی پۆلیڤیا لە لایەن ئیسپانیاوە لە ساڵی 1525دا, وە 183 ساڵ لە سەربەخۆیی وڵات, بۆ یەكەمجار پۆلیڤییە رەسەنەكان كە 68%ی دانیشتوانی وڵات پێك دەهێنن ,كە نزیك 20%یش دو ڕەگی ئەوروپی- هیندییە سورەكانن و تەنها 5%یان ئەوروپین,...

عەلی مەحمود موحەمەد: 100 هەزار واژۆ بۆ لاهای

لە سەرەتای نەوەدەكان, هەموو كات بەیاننامەیەكمان دەنووسی, ئاراستەی دادگای لاهایمان دەكرد, بە بێ ئەوەی بگات, یان ناوەكەی و ئەرك و مهامەكەی بزانین, بە كوردییەكی شەق و شڕیش نەك بە ئینگلیزی دەماننووسین, وەك ئەوەی دادگای لاهای لەسەر شانی هەموومان دوو مەلایەكەتی هەبێت نامەكانی ئێمەی بۆ وەرگێڕێت و بۆیان ببات,...