• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

سەردار حەمەڕەش: لاھور و پاڤێڵ

زۆر جاران لە جادەکانی پاریسدا ماتۆر سوارێک دەبینیت، رێکلامێکی بچوکی بە ماتۆرەکەیەوە لکاندووە، لێی نوسراوە؛ بڕۆ ملت بشکێنە داماوی بێ ئەقڵ. لە ژێریا بە بچوکی نوسراوە: سارکۆزی وەھا گووت. لەبەر ئەوەی ڕۆژێک لە جادەیەکی پاریسدا، سارکۆزی ویستی دەستی پیاوێکی پیر بگوشێت، کابرای پیر خۆی ڕاپسکاند و بە سارکۆزی...

سەردار حەمەڕەش: دیالەکتیکی هیگڵ

کاتێك ئێمە لە باسێکی فەلەسەفی تێ دەگەین، کە تیاماناد هروژابێت، یان بە ئەزمون لە بەشێکیدا ژیا بێتین. پێ دەچێت زۆر لەو رستانەی لەم وتارەی کە دەی خوێنیتەوە، گوێت لێ بوو بێت لە دەمی مامە حەمەیەکی شارەزورەوە، بەڵام نەکراوە بە فەلسەفەیەک، بە ڕێنمایەک بۆ لێکدانەوە وڕونکردنەوەی پرۆسەی هەقیقەت و ژیان. خۆ دایکم...

سەردار حەمەڕەش: هێزی هەژێن

بیرم دێت ڕۆژێک، مامۆمۆستای بایلۆژیمان لە کوردستا، پێی وتین ؛ (ئەگەر توانای وەزیری ڕۆشنبیریم هەبوایە، هەموو ڕۆژێک گێزەرێکم دەرخواردی خوێندکارەکانم ئەدا، لە بەر ئەوەی گێزەر بۆ چاو باشە) . منیش ئەمڕۆ دەڵێم؛ ئەگەر توانام هەبوایە،  ئەم سەپاناد بە سەر هەموو خوێنداکارەکانی کوردستاندا، ئەم وتارە بخوێننەوە...

سەردار حەمەڕەش: هونەری شێتەکان و هونەری پوخت

(l’Art Brut et l'art des fous)دەستەواژەی هونەری پوخت، بە فەرەنسی ؛ بغیوت (l’Art Brut) بۆ یەکەم جار ساڵی 1945 لە لایەن هونەرمەندی فەرەنسی ژۆن دیوبیوفێ (Jean Dubuffet, 1901.1985) ە وە بەکار هات، هەرچەندە هونەری بغیوت (پوخت)، لە پێش دیوبیوفێ وە، ساڵێ 1906 ڕاڤەی لە سەر کراوە بە ناوی ؛ هونەری شێتەکان (l'art...

سەردار حەمەڕەش: ماکیاجی كچانى ئیزیدى

(پرۆژەی ڕێبین چالاک بۆ ئێزیدیەکان.) ناونیشانە بۆ ئەو وێنەیەی سەرەوە، کە بە هەڵە کوردستانپۆست ئەم ناونیشانەی بۆ وتارەکە دانابوو.لە ساڵى 2019 لە ڤینسیا پرۆژەى ؛ دەمامکى كچانى ئیزیدى، لە لایەن ئۆرگانیزاسیۆنی.(Canadian Museum for Human Rights) بەڕێوە چوو. کاک ڕێبین چالاک؛ هونەرمەندی کورد، بەشداری کردووە...

سەردار حەمەڕەش: قون بادان ئازادیە، ئازادی قون بادان نییە

قون بادان ئازادیە، ئازادی قون بادان نییە، بێ گومان من دژی نیم بەڵام ئەمە ئازادی خۆی نییە، بەڵکو  شانۆی ئازادیە، شانۆی مۆدێلێکی بەسەرچوو، مۆدێلێکی کۆپی کراوی ئەوروپیە. من تێ ناگەم ! ئەم ڕۆژهەڵاتە بۆچی مۆدێلێکیان بۆ خۆیان نییە !ئەگەر ئەم روداوە ڕێکخراو بێت، بە مەبەست، لەلایەن کەسیکەوە بۆ پیشاندانی...

سەردار حەمەڕەش: گیلگامێش و سەتەلایتی ڕۆزێتا

کاتێک دیکۆر سازکراوە؛ ئەکتەرەکان، کارمەندەکان، بێ بزوان، هەر یەکەیان لە جێی خۆیان  هەڵوەستاون. دەرهێنەرەکە لە شاشەیەکەوە چاوی لەسەر ئەو دیمەنەیە، کامێرامانەکە دەستی لەسەر پەلەپیتکەی کامێراکەیە. کوتوپڕ، بە دەنگێکی بڵند، دەرهێنەر ئێژێت: ئەکسیۆن، ئەوسا گشتیان دەکەونە کار بە گوێرەی وێنای ئەوەی پێشنیاری...

سەردار حەمەڕەش: سیمۆن دوبووڤار و ئاپۆ و کچانی نێرینە پۆش و جەلال تاڵەبانیش

کاتێک گەلەگورگ ڕاوی نێچیرێک دەکەن، تەنها سەرۆکی گورگەکان بۆی هەیە جەگەر و دڵی ئاژەڵەکە بخوات، لەبەر ئەوەی خۆشترین بەشیەتی. هەرچەندە لای ئاژەڵان شکڵ و ڕەنگی نێرینە و مێێنە جیاوازن لە یەکتری، بەڵام هەندێک لێکۆڵینەوەی باس لەوە دەکەن، ئەگەر مێینەی مرۆڤ لەشی گچکە ترە و ئێسکی باریکترە لە نێرینە، هۆکاری...

سەردار حەمەڕەش: با گردی گۆڕانخوازەکان بکەن بە گردی هاوڕەگەزخوازان

هەر جارێک کێشەیەک ڕو ئەدات لە کوردوستان عەلی حەمە ساڵح دێتە سەر سایتە کۆمەڵایەتیەکان و خۆی ڕادەوەشێنێت و دۆسیەیەکی گەنەدەڵی هڵدەداتەوە، بەڵکوو هەنگاوێک خۆی بەرێتە پێشەوە و دەنگی زیاد بکات بۆ هەڵبژاردنەکان، بەڵام کاتێک تەنگژیەکی وەک ئەوەی لەم ڕۆژانەدا ڕویان دا لەسەر چەمکی هاوڕەگەزخوازی و مافی مرۆڤ، گۆڕانخوازەکان...

سەردار حەمەڕەش: شاژنی سوێد و پەراسوی سانت لوی (Saint Loui 1214-1270) و میشێل فوکۆ

تابلۆکە، تابلۆی ( ماکس ئێرنست) ە، ساڵی 1956، بەناوی: عیسای منداڵ لەبەردەم سێ شایەتا.لەکاتێکدا خەریکبوم بە خوێندنەوەی کتێبی میشێل فووکۆ؛ (سەرپەرشتیکردنو سزادان)، لەسەر سفرەی نانخواردن، کوڕەکەم پرسیاری لێکردم کە ئایا دەزانم دەستەواژەی: ( هێنانە دەرەوەی کرم لە لوتا: Tirer le ver du nez بە مانای...

سەردار حەمەڕەش: نە تفی لێبکەن، نە بە شان و باڵیشیدا هەڵبدەن

ناپۆلیۆن هەمیشە هێزو خەونو ئاواتی لای تاکی فەرەنسی هروژاندوە. بەلام سەلاحەدین بە پێچەوانەوە؛ بۆتە چەمکێکی ئاڵۆز لە ناخی تاکی کوردا. بونو نەبونی سەلاحەدین هیچی لەدۆزی کورد نەدەگۆڕی.ئەم ساڵ،؛ مانگی پێنج، یادی دوسەد ساڵەی ناپۆلیۆنە، چەندەها کتێبو دیبەیت لەسەر ناپۆلیۆن ئامادەکراون. فەرەنسای ماکرۆن گرنگی...

سەردار حەمەڕەش: نەورۆز

هەمو ساڵێک لەم ڕۆژەدا من خەمگینم، زۆریش خەمگینم، بە بێ زیادەڕۆیی هەندێک جار فرمێسک بە چاوانمدا دێتە خوارێ. نزیکەی چل ساڵە من ئاگری نەورۆزم نەکردۆتەوە، نەم دیوە، لەدەوری کۆنەبومەتەوە و گۆرانیم  نەچڕیوە. دور لە هەمو هەستی کوردایەتی و سیاسەت، بۆ من ئەو ئاگرە بیرەوەریەکی قوڵی لە ناخمدا چەسپاندوە، ئەو...

سەردار حەمەڕەش: بۆچی لە ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا داهێنان کەمە ؟

دوای شارستانیەتی سۆمەر و شارستاینیەتی فیرعەونەکان، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستا داهێنان بووە دیاردەیەکی دانسقە، بەجۆرێک کە ڕۆژئاواییەکان خاوەنی ئەو شارستانیەتانەیان بە مرۆڤی دەرەکی و و دور لە ناوچەکە هەژماردەکرد، ناشتوانین ڕەخنەیان لێبگرین لەبەر ئەوەی کە دابڕانێکو جیاوازیەکی ڕادیکاڵ هیە لە نێوان ئەو دانیشتوانەی...

سەردار حەمەڕەش: پاپا و ڤاتیکان و چارەسەر

پاپای ڤاتیکان سەفەر زۆر دەکەن، کاتێک سەفەر بۆ ناوچەیەک دەکەن کە تەنگژی تێدایە، واتە پێشنیار و چارەسەریان پێیە. دوای سەفەرەکەی پاپا پێدەچێت لە ئێراق بەتایبەتی لە کوردستان گۆرانکاری گرنگ ڕووبدەن، ئەگەر ڤاتیکان بە ئاشکرا سیاسەت ناکات ئەوا توانای هەیە لە جیهاندا چارەسەری هەندێک گیروگرفتە نێودەوڵەتییەکان...

سەردار حەمەڕەش: شۆڕش دژی چوکی پیاو

سێکسکردن هەوەسێکی ئاژەڵییە و سنوری نیە، نێرینەی مرۆڤ وەک ئاژەلان شەڕدەکەن و شۆق لە یەکتری ئەدەن لەسەر مێێنەیەک. ئەگەر سێکس هاندەری سەرەکی بەیەک گەیشتنی نێرو مێیە، ئەوا لەهەمان کاتدا ڕیگریە لەبەردەم عەشقدا. سەرنج ئەدەین کاتێک ژن و مێردێک دەگەنە تەمەنێکی کامڵی، دەتوانن باشتر لەگەڵ یەکتریدا هەڵبکەن. پیاو...