• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دلێر محەمەد نوری: لەچك لە گەشتنامەکەی (جەیمس ڕیچ)دا

زیاتر لە ٢٠٢ ساڵ بەر لە ئەمڕۆ، زانای ئاشوری ناس و گەشتیاری ئینگلیزی (کلاودیۆس جەیمس ڕیچ ١٧٨٧-١٨٢١ز) لە گەشتێکدا، بە هاوەڵی خێزان و دار و دەستەیەک، لە بەغداوە ڕوو لە کوردستان ئەکەن. ڕیچ لەم بارەیەوە بیرەوەرییەکانی ئەو گەشتەی، لە کتێبێکدا لە ژێر ناوی (گەشتنامەی ڕیچ بۆ کوردستان)، تۆمار ئەکات. ئەم گەشتنامەیە،...

دلێر محەمەد نوری: رووسەری

(روسەری) یان سەرپۆش، کە بە زمانی فارسی هەر سەرپۆشی پێدەڵێن، ئەو پارچە پەڕۆیەی کە هەمووان ئەزانین، چۆن و کەی و بە چ یاسایەکی جزیرەی عەرەبی، خۆی هاویشتۆتە نێو کولتوری گەلانێکی وەکو فارس و کوردەوە؟ پیاوانی ئایینی فارسی شیعە مەزهەب و کوردی سوننە مەزهەبیش خەریکن بە ستەم و زۆرە ملێ یان مێشک شۆردنەوە، سەرپۆش...

دلێر محەمەد نوری: کاتێک سەرۆکەکان توڕە دەبن

مێژووی توڕە بوونی سەرۆکەکانی کورد، گەلێ دوورە. ئێمە زۆرێک سەرۆکی، زمان زبر و تۆڕەمان بەجێهێشتووە. چما چ پەکمانە، لە سەر ئەو چەند جنێوەی، ئەوێ شەوی، سەرۆکە گەنجەکە بوەستین. بڕۆن بە ئەدەبییاتی خۆیاندا بچنەوە. بڕۆن بیرەوەرییەکانی خۆیان بخوێننەوە. خۆیان ئەڵین، گوایە باپیرە سەرۆکمان هەبووە، تەنانەت ئافرەتانی...

دلێر محەمەد نوری: کێ جاشە و کێ باشە؟

لیستێک بە مێژووی جاش و باشی حزبە کوردییەکانی باشوری کوردستان:-١/ ساڵی(١٩٦٣)مەلا مستەفا بە هێزێکەوە و بە ناو شاری سلێمانی، ژێر دەستی حکومەتی عێراقدا، ئەچێتە سەر باڵی مەکتەبی سیاسی پارتی لە ماوەت، تا قەتڵ و عامیان بکات، بە هۆی ناکۆکی حزبییەوە. بەلای مەکتەبی سیاسییەوە، مەلا مستەفا خائین و باڵی م.سیاسیش...

دلێر محەمەد نوری: خولقێنەر و خنکێنەری ئۆپۆسزیۆن

خولقێنەری ئۆپۆسزیۆنی ڕاستەقینە، خودی دەسەڵات نیە، یاخود خودی پارت یان پارتەکانی فەرمانڕەوا نین. چونکە دەسەڵات یان پارتی فەرمانڕەوا هەرگیز حەز بە چارەی ئۆپۆسزیۆنی ڕاستەقینە ناکات. ئەوان تەنها پەسنی ئۆپۆسزیۆنێک دەکەن، کارتۆنی و دەستکردی خۆیان بن. بەڵام ڕۆڵی دەسەڵات یان پارتی فەرمانڕەوا، لە خوڵقاندنی ئۆپوسزیۆنی...

دلێر محەمەد نوری: تۆڕە مەبە، گوێ لەسەعدی بگرە

ئەوەی گوڵستانی سەعدی بە گەشی هێشتۆتەوە و سیس نابنەوە وشەکانی و بۆن و بەرامەی گەیاندۆتە دەماغی زۆر نەتەوە و میللەت، عیبرەتی چیرۆك و ڕووداو و گێڕانەوەکانی ناو گوڵستانە. سەعدی شیرازی، کۆی ئەم چیرۆک و گێڕانەوانەی، بە سی ساڵ گەڕان بە نێو وڵاتاندا، کۆکردۆتەوە. ئەوەشی مایەی خەفەتە بۆ ئێمە، کە مێژوو، زۆر کوشندە...

دلێر محەمەد نوری: لە نێوان ئایین پەروەری و ئایین ناسیدا

قوتابخانە و حوجرە، دوو شتی لە یەک جیاوازن. ژینگە و جۆری ئیدارەدانیشیان جیاوازە. قوتابخانە، بە پێی یاسا و ڕێسای پیادەکراوی تایبەتی و لایەنی کەمی ستاندارە جیهانێکانیش، لە بنیاتنان و بەڕێوەبردن و ئیدارەدانیدا، پیادە دەکرێ، لە سەرجەم جیهاندا. ڕەنگە لەم ڕێگە و شوێن دانانەشدا، مامۆستا و ئیدارەی بچوکی قوتابخانە،...

دلێر محەمەد نوری: تەختە خەوی پێنج نەفەری

 بەدەر لە شەرع و  بە دەر لە بیانووە ئایینی و مێژووییەکانی، پشتی دیاردەی فرەژنی، چەند سەرنجێکی کەمێک فەلسەفی هەن، هەق وایە بخرێنە بەر چاو.ئەو سەرنجانەش ، ڕەنگە بمانخاتە پێکەنین، بمانگرێنن، بمانتاسێنن یان هەر هەستێکی تر کە پێمان ببەخشن. بەڵام گەر ڕاستگۆ بین لە گەڵ خۆمان هیچ دڵخۆشمان ناکەن. دواجار...

دلێر محەمەد نوری: دوو شێخی دەسەڵات لە فۆرمی ئۆپۆسزیۆندا

لە ساڵی ٢٠٢١ دا، گۆڕەپانی سیاسی باشوری کوردستان، دوو کارێکتەری سیاسی جیاواز و لە دوو جوگرافیای جیاوازەوە، بۆ ئامادە کردین بۆ ئۆپۆسزیۆن بوون. یەکێکیان ئارەزوومەندانە، ئەم ڕێگەیەی هەڵبژاردوو و ئەوی دیکەشیان بە زۆرەملێ، بەرەو ئەو ڕێگایە ڕاونراوە. هەردووکیان شێخن و لە شێخانی دوو بنەماڵەی بارزان و تاڵەبانین....

دلێر محەمەد نوری: پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، لە نێو کوردانی تاراوگەدا

ئاشکرایە لە لای هەمووان کە مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و حەز لە ژیانی پێکەوەیی ئەکات. هەر ئەمەشە کە بایەخی داوە بە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، لە لای مرۆڤ بە گشتی و لە لای مرۆڤی کوردیش بە تایبەتی. بایەخی ئەم پەیوەندییانەش بۆ کەسانێک کە لە تاراوگەدا و دوور لە وڵاتی خۆیان دەژین، سەددان هێندە بایەخدارترە. بۆ...

دلێر محەمەد نوری: سەردەشت، دانتی ڕەخنەی سیاسی کوردی

سەردەشت عوسمان فیگەرێکی ڕەخنەگری ترسناك بوو. کە دەڵێم ترسناك، مەبەستم بە دیوێکی ئەرێنی بۆ بەرژەوەندی گشتی و نەرێنیش بۆ دەسەڵات. چونکە هەتا ئەمڕۆش کە لە نووسینەکانی ورد ئەبینەوە، چەند خەسڵەتێکی تیا بەدی ئەکەین، کە لە یەک کاتداو لە دووتوێی هەمان نووسیندا، تێکهەڵکێشی یەکتری کردوون.  کە دیاردەیەکی دەگمەنە...

دلێر محەمەد نوری: لە شەوچەرە وە بۆ شەوسەرە

جاری جاران زەمانی زوو، ئەو دەم زۆربەی خەڵکی یان گوندنشین بوون یاخود شارنشینی هەژار و کەم دەرامەت. کەم ماڵ هەبوو لە چلەکان و پەنجاکاندا خاوەن ڕادیۆ، تەلەفزیۆن ئەوە هەردەگمەن بوو. گوندەکان زۆرینەی هەرە زۆریان بێ کارەبا بوون، جا چییان لە ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بکردایە گەر هەشبووبان!؟ کارەبا کە لە سییەکان و بۆ...

دلێر محەمەد نوری: هێلکەی چاوەزار و قیامەت و چاوشکان

بەهای هێلکە لای مریشکە، بۆیە لە دوای هێلکە کردن، کاتێ هێلکەکەی لێ دەشارینەوە، دەست دەکات بە گارەگار. مریشک خۆرسکانە کە هێلکە دەکات، بۆ ئەوەی ناکات مرۆڤەکان بیبەن و بیخۆن، یان وەکو چاوەزار بیکێشن بە پێشی ئۆتۆمبیلی تازە کڕدراودا، یاخود بیکێشن بە ئۆتۆمبیلی سەرۆک و سەرۆچکە ستەمکار و گەندەڵەکان. بەڵکو مریشک...

دلێر محەمەد نوری: سوارێکی گلاو لە یەکەم غارداندا

وەڵامێک بۆ سەرۆکی نەوەی نوێ1- بەڕای من شاسوارەکەی نەوەی نوێ گلا، چونکە بە هەمان ڕێگەدا غاریدا، کە دوو حزبی گەورەی دیکە پێشتر تێیدا گلان. هەمووان لە زۆنی سەوز و قوڵایی هەولێریش، ساڵانێکی زۆر داوایان لە یەکێتی کرد نەخزێتە نێو هەژموونی پارتییەوە، بەڵام یەکێتی تا پەیماننامەی دەباشان هەر ئەوەی کرد کە پارتی...

دلێر محەمەد نوری: حکومەت و ناوساجیفرۆش

هەر کاتێ حکومەت توانی ژیانی خەڵکی وڵاتەکەی دابین بکات، ئەو کات ئەتوانێ مەرجەکانی خۆیشی بە سەر خەڵکیدا بسەپێنێ و کەسیش ئاماژەی بۆ نەکات وەکو ستەمکار. ئەمەش لە ڕاستیدا ئەو پەیمانەیە کە حکومەت و هاوڵاتیانی پێکەوە گرێ دەدات.دابین کردنی ژیانی خەڵک، بەواتای ئەوە دێت کە تۆ بتوانی مووچەی خانەنشینان و مووچەخۆرانی...