• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

کاوە جەلال: پرسی شۆڕش (بەشی دووەم)

1لە بەشی یەکەمی ئەم نووسینەدا ئەو تێزەمان وەک زەمینەی سەرجەم نووسینەکە دانا، کە "چەپ"-ەکانی کورد هەر ئەوەندەیان پێکراوە کە بنەما کرۆکییەکەی ئیسلامی سوننی لە وەرگرتنی هزرە شۆڕشگێرییەکانی جیهاندا، وەک مارکسیزم و وجودییەت، بەگەڕبخەنەوە، واتا چۆن بەدەوییەکەی بیابان سووک و ئاسان دەبێت بە موسڵمانی خۆبەختکردوو...

کاوە جەلال: چیرۆکی "لە خەوما"ی جەمیل سائیب

1چیرۆکى "لە خەوما"ى جەمیل سائیب لەبارەى پیاوێکە، کە خەونێکى ناخۆش دەبینێت: لە خەونیدا هەژار دەکەوێت، ئەوەش ناچارى دەکات بڕوات بۆ وڵاتێکى دی، تاکو لەوێ کارێک بدۆزێتەوە و خێزانەکەی لە مەینەتى ڕزگار بکات، لێ کاتێک بە پایتەختى ئەو وڵاتە دەگات، دەبێت بە شایەتى بەزمێکى کۆمەڵایەتى و سیاسیى تاڵ.هەژار لەتەک کاروانێکدا...

کاوە جەلال: پرسی شۆڕش

سەرەتا گەرەکە پرسی شۆڕش بە نموونەی کۆنکرێت دەربخەین، تاکو بەم ڕێیەوە ڕوونی بکەینەوە کە چۆن بەناو شۆڕشگێڕانی کورد شێوەهزرینی ئیسلامی-سوننی لە وەرگرتنی هزرە شۆڕشگێڕییەکانی وەک مارکسیزم و وجودییەت و هتد درێژە پێ دەدەن. ئەم بەگەڕخستنەی شێوەهزرینی ئیسلامی-سوننی بێگومان لە نووسینی بابەتی ماستەر یان دکتۆراشدا...

کاوە جەلال: رۆڵى گەمە لە گەشەى کەسێتیى منداڵدا - خەریکبوونێکى رەخنەیى لەتەک تیۆرییەکەى ڤیللێم شتێرندا

پێشگۆتنگەمەى منداڵ چالاکییەکی کرۆکییە لە ژیانى منداڵدا. لێ ئایا گەمە چییە؟ ئایا ئەو پاڵهێزانە چین کە تەنانەت منداڵى شیرەمژە بۆ گەمە بە ئەندامانی لەشی خۆی دەبزوێنن؟ ئایا ئەم ڕوودانە سەنترالییەى ژیانى منداڵ چە کاریگەرییەکى لەسەر ژیاندنی ژیانى مرۆڤیانەی ئەو هەیە؟ واتا ئەوی مرۆڤ وەک زیندەوەرێکی یونیڤێرساڵ...

کاوە جەلال: لە ڕێنیسانس-هومانیزمەوە ڕووەو نوێسەردەمی ئەوروپی

(1)گۆڕانە هزرییەکان هەمیشە بەندن بە کارى خەباتئاساى هزرڤانانەوە، لێ لە زەمینەی کولتوورییان جیانابنەوە. ئاخر گەر ئەمە ئاوها نەبووایە، ئەوسا ڕێنیسانس-هومانیزمى ئەوروپى لە زۆر ناوچەى کولتووریى دیکەى دەرەوەى جیهانى کریستیانیدا دەهاتە ئاراوە، چونکە لەنێو ئەو کولتوورانەشدا هەردەم تاکەکەسان هەبوون کە خەباتیان...

کاوە جەلال: ئەفرین و پرسی مافی بەهێزتران لە سیاسەتی جیهانیدا

تیۆرییەکانی مافی سروشتی (Right of Nature) نزیکەی لە ناوەڕاستی سەدەی حەڤدەیەم بەدوواوە سەریانهەڵدا. نوێنەرەکانیان بۆ نموونە بریتی بوون لە تۆماس هۆبس، جۆن لۆک، ڕووسۆ، پوفندۆرف.-------------------بۆ ئەم پەیوەندییەی ئێرە هێندە بەسە کە ببێژین، فەیلەسوفای ئەم جۆرە تیۆرییە، سەرباری هەموو جیاوازییەکانیان، دەگەڕانەوە...

کاوە جەلال: تەنگژەی ئەخلاق لای کوردەکانی ئێراق

ڕیشەی کێشەی هەمەلایەنیی کوردەکانی ئێراق دەگەڕێتەوە بۆ تەنگژەی مۆرال (ئەخلاق). ئێمە لێرەدا بەندین بە ڕەفتاری مرۆڤییەوە لەنێو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا. لەم لایەنەدا ئاشکرایە کە کوردەکانی ئێراق نزیکەی تەنیا ئێتیکی (ئەخلاقناسیی) ئیسلامییان هەبووە، ئەمڕۆش سەرباری سەرجەم دۆخە تەنگژاوییەکە بەهێزترین ئەخلاقناسییە...

کاوە جەلال: تێگەی میمێزیس لای ئەڕیستۆتێلیس

پێشگۆتنگریکەکانى ئەنتیکە بەهایەکى هونەریانەى مەزنیان بە میمێزیس دابوو، لێ پلاتۆن بۆ یەکەم جار واتاى ئەم تێگەیە وەردەچەرخێنێت(1)، ئەویش بەوە کە دەیخزێنێتە نێو چێوەى "دەروێنە"وە، واتا وەک لاسایى جیهانى ئەزموون (ئەمپیری) دایدەنێت. لێ ئەڕیستۆتێلیس (2)، بە پێچەوانەی پلاتۆنی مامۆستای، سەرلەنوێ واتایەکى مەزنى...

کاوە جەلال: تیۆریی کات و فەزا لای پلاتۆن

پێشەکىپلاتۆن بە تایبەتى لە دیالۆگى "تیمایۆس"دا (1)، لە ڕوانگەى فەلسەفە دوالیستییەکەی خۆیەوە گۆڕان بە تیۆریی کات و فەزا (Raum/Space) دەدات، واتا لەو ڕوانگە فەلسەفەییەوە کە جیاوازى لە نێوان دوو جیهانى ئەزموون (ماتەری، مادی) و ئیدێدا دەکات. سەرەتا وەک دەروازەیەکى پێویست بۆ چوونە نێو تیۆریى کات و فەزاوە،...

کاوە جەلال: لەبارەی سێ لێچواندنەکەی پلاتۆن لە دیالۆگی کۆماردا

پێشگۆتنئەم توێژینەوەیە لەبارەى سێ لێچواندنەکەى خۆر و هێڵ و ئەشکەوت لە دیالۆگى ‘کۆمار‘دا بە بابەتێکەوە خەریکە کە دەکەوێتە قۆناغی ناوەڕاستی فەلسەفاندنی پلاتۆنەوە (1).پلاتۆن ناونیشانێکى لاوەکیى بۆ دیالۆگى ‘کۆمار‘ داناوە: ‘لەبارەى دادپەروەرى‘. ئەو لەم دیالۆگەدا لەبارەى ژیانى بەداد لە دەوڵەتدا دەپرسێت...

کاوە جەلال: چیرۆکی "تامپۆن"ی کاوس قەفتان

چیرۆکەکەچیرۆکی "تامپۆن" لەبارەی دوو مامۆستای نووسەرە بە ناوی محە و مچە. شوێنی ڕوودانی چیرۆکەکە بریتییە لەو خوێندنگەیە کە هەردووکیان وەک مامۆستا کاری لێ دەکەن.چیرۆکی "تامپۆن" لە سێ بەش پێکدێت: لە بەشی یەکەمدا مچە و لە بەشی دووەمدا محە دەبینین کە هەر یەکەیان بەتەنیا لە ژووری خۆیدایە. لە بەشی سێیەمدا هەردوو...

کاوە جەلال: وروژاندنی سیاسی سیناریۆ نییە

لە بنەڕەتدا تێگەی سیناریۆ دەگەڕێتەوە بۆ تیاتەر و واتای کردارنوێنی دەگەیەنێت. لە ئەدەبدا ئەوە کەسێکی ئافرێنەوە کە ئازادانە کردارنوێنییەکە لەنێو خۆیەوە بە نووسین دادەڕێژێت. لێ داڕشتن نە هەستەکییە و نە زەینییە (ئینتەلێکتییە)، بەڵکو تێیدا هەردووکیان کاران و نەشیاوی جیاکردنەوەن لە یەکدی. کاری هەستەکی بەبێ...

کاوە جەلال: نەخۆشیی لەقەبچێتی لای کوردەکانی ئێراق

کوردەکانی ئێراق لانی کەم لە 1961 بەدوواوە لە تەنگژەی کەسێتیدان. ئەم ساڵە کەندکی وەرچەرخانێکی نێگەتیڤە لە مێژووی ئەواندا، چونکە لەم ساڵە بەدوواوە "شار"نشینانی ئەوان نزیکەی بە تەواوی بوون بە پاشکۆی خێڵەکییانی گوندی و سیاسەتکارانی کارەکتەر موستەشار، ئەوەش بە ئاکامێکەوە کە زۆرینەی شارنشینەکان هەستی کەسێتییان...

کاوە جەلال: چیرۆکە سووڕهێنەرەکەى پێتەر شلێمیل ى ئادەلبێرت فۆن کامیسۆ

ئادەلبێرت فۆن کامیسۆ 1781 لە (Champagne) / فەرەنسا وەک کوڕى خێزانێکى بەگزادەیى لۆترینگن هاتە ژیانەوە. خێزانەکەى لەتاو شۆڕشى فەرەنسى لەو وڵاتە هەڵات و لە بەرلین نیشتەجێ بوو. کامیسۆ زوو هاتە نێوەندى ئەدەبیى بەرلینەوە و پەیوەندیى دۆستایەتیى لەتەک کلایست، ئولاند و هۆفماندا بەست. ئەو 21ى ئۆگوستى 1838 لە بەرلین...

کاوە جەلال: پیاوی کورد چییە؟

1ماوەیەک لەمەربەر لەتەک دۆستێکمدا کەوتمە نێو گفتوگۆوە لەسەر "کوردەکانی باکوری ئێراق". با سەرەتا لەم پەیوەندییەدا کێشەیەک یەکلابکەمەوە، چونکە ئێمە لێرەوە بەگیرهاتین. ئەو لە ئاخافتنیدا هەر دەیگۆت: "کوردستانی باشوور"، ئەزیش بەرانبەر ئەوە دەمگۆت: "کوردەکانی باکوری ئێراق". دەمگۆت: "هەرێمی کوردستان" بە فاکتی...