• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شێرزاد شێخانی: ئایا یەكێتی شەڕی سوپای عیراق لەوەكالەتی پارتی ئەكات ؟

بەهۆی عینادییەكانی مەسعود بارزانی و بێئیرادەیی بەشێك لەسەرانی یەكێتی وحزبەكانیتر، ئاماژەكان بەرەو هەڵگیرسانی شەڕێكی خوێناوی ماڵوێرانكەر ئەڕۆن. هەڕەشەكانی حەشدو عەسائیبو توركمانو عەرەبی ناوچەدابڕاوەكانو، بێئومیدبونی ئەمریكاو وڵاتە زلهێزەكان لەبارەی دواخستنی ریفراندۆمەكەی پارتی حەتمیەتی ئەو شەڕە چاوەڕوانكراوە...

شێرزاد شێخانی: شەڕی كورد و شیعە

لەگەڵ نزیكبونەوەی وادەی ریفراندۆمی پارتی رۆژ بەرۆژ دۆخی ناوچەدابڕێنراوەكان ئالۆزترو ناخۆشتر ئەبن. لەسەرەتا بە(نەخێر)ی پێكهاتەكەكانی توركمانو عەرەب دەستی پێكرد،تا گەشتە سەر داگرتنی ئاڵای كوردستان،ئێستاش كار گەیشتۆتە سەر گەمارۆدانی شاری مەندەلی، دواتریش ئەگاتە سەر هێرش بردنە سەر بارەگای حزبە كوردیەكانو،...

شێرزاد شێخانی: یەكگرتنەوەی بالّێكی یەكێتی لەگەڵ پارتی

جێی داخە مەسعود بارزانی لەكۆبونەوەیەكدا نیگەرانیو ناڕەزایی خۆی دەرببڕێ لەبەرامبەر پەرتەوازەبونی ریزەكانی سەركردایەتی یەكێتیو، گلەیی ئەوەش بكات كەوا یەكێتی خاوەن بڕیارو ئیرادەی خۆی نیە! ئەمەش لەكاتێكدایە كە سەبەبكاری سەرەكی ئەو بێئرادەییەی سەكردایەتی یەكێتی هەر خودی مەسعود بارزانییە،كە لەدوای نەخۆشكەوتنی...

شێرزاد شێخانی: سیناریۆی كوردی بۆ فیلمی هیندی

سیناریۆكانی هەمو فیلمە هیندیەكان لەراج كابورو شامی كابورەوە تا ئەمیتاو شارۆخان وسەلمان خان،یەك سیناریۆن،بەجیاوازی هەندێ گۆرانی ورەقسو سەماكانەوە،ئەگینا هەمو سیناریۆكان بریتین لە، دوو برای بچوك لەناو بازارەكانی شاردا لێك دائەبڕێن،یەكێكیان ئەبێتە زابتی پۆلیس،ئەویتریان ئەبێتە سەرۆك عەسابە. كاتێك لەكۆتایی...

شێرزاد شێخانی: رۆڵی حزبەكان لەدێواندنی پارتیدا

دیكتاتۆر بەرهەمی ژینگە كۆمەڵایەتیەكەی خۆیەتی،لەبێدەنگی كۆمەڵگادا دیكتاتۆر دروست ئەبێ.لەسەردەمی حوكمی پاشایەتی لەعیراقدا جۆرێك لەدیموكراتیەتی راستەقینە بەدی ئەكرا،لەگەڵ كودەتای عەسكەرەكانیش هیچ سیمایەكی دیموكراسییانە لەم وڵاتەدا بونی نەما،چونكە تەبیعەتی فەرمانڕەوای عەسكەری لەبەڕێوەبردنی دەسەڵاتدا لەسەر...

شێرزاد شێخانی: مەترسییەكانی ریفراندۆم بەسەر گەلی كوردستانەوە

لەگەڵ هەمو ئاماژەكانی ناوخۆو دەرەكیو فشارەكانیان بۆ دواخستنی پرۆسەی ریفراندۆمی پارتی، بەڵام سەرانی ئەو حزبە تا ئەمرۆش جەخت لەسەر ئەنجامدانی ئەكەنەوەو، میدیا حزبیەكەشیان رۆڵیكی چەواشەكارانە ئەگێڕێ بە فووتێكردنی سەركردەكانیان وبەگزی وفزی لەهەوڵی بەلاڕێدابردنی پرۆسەكەو هەڵخەڵەتاندنی سەركردەكانیانە.هەرچەندە...

شێرزاد شێخانی: هەولێریات 43 (بازاڕی قەیسەری)

بەحیسابی هەندەك لەخەبیرو مەبیرەكان بی، بازاڕی قەیسەری هەولێر عومرەكەی هەر 250 سارەك دەبی،یەعنی پێش ئەو سارە نەبازاڕ هەبو لەو هەولێرە گەورەوگرانە، نە ئاوەدانی، چونكی حەسەب مەعلومات لەزەمانی كۆندا هەولێر بەس قەراتەكە بوە وەكی حەمو شارەكی دونیا،بەران هێواش هێواش خەركی  گوندەكانی دەوروپشتی هەولێر كە...

شێرزاد شێخانی: هەواڵێكی بەپەلە (خوای گەورە سوورەتی ریفراندۆمی نازل كرد)

لەپەیوەندییەكی درەنگی دوێنێ شەودا (باری تعالی) رایگەیاند كە " ئەبێ هەمو موسڵمانانی جیهان لە (الانس والجن) دەنگ بە ریفراندۆمەكەی مەهدی مونتەزەر بدەن" بەڵێنیشی داوە كەوا دو ملیۆن (طير الابابیل) لەرۆژی 25 ی ئەیلولدا بنێرێتە هەردو پارێزگای هەولێرو دهۆك بۆ پڕ كردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان بە كارتی( بەڵى).مامۆستا...

شێرزاد شێخانی: سەركێشی سەركردەكانی یەكێتی لەبارەی ریفراندۆمەوە

(1) لەبارەی جەماوەرەوەبەپێی ئەو هەواڵو دەنگوباسانەی لەمیدیاكانەوە ئەبیسترێ، پارتی پیلانی داناوە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمانو تێپەراندنی یاسای ریفراندۆمو لەپەنای ئەویشا درێژكردنەوەی ویلایەتەكەی مەسعود بارزانیو دواخستنی هەڵبژاردنەكانی داهاتوی پەرلەمان.ئەمكارەش لەغیابی بزوتنەوەی گۆڕانو كۆمەڵی ئیسلامی بەسەفقەیەكی...

شێرزاد شێخانی: هەولیریات 42 ئیعلامی كۆن و ئێستا

لەو سەردەمانەدا، تەبعەن دیسان مەخسەدم سارانی پەنجاوشێستو حەفتاكانە،لەهەمو عیراقدا یەك ئیزاعەو یەك تەلەفزیۆن هەبو ئەویش لەبەغدا بو،ئێستا بەس لەگەڕەكی عەنكاوەدا 28 رادیۆو 16 تەلەفزیۆن هەیە..ئەوجا ئەو ئیزاعەی بەغدایەش دەورەكی زۆر گەورەی هەبو لەسیاسەتدا،وەكی ئێستا نەبو حەمو رادیۆو تەلەفزیۆنی كوردستان باسی...

شێرزاد شێخانی: زبڵخانەی كوردستان لەئەلفەوە بۆ یا

1- لێبوردنی سەرۆك جاشو مەفرەزە خاسەكانو وەرگرتنیان لەناو حزبەكان.2- تەزویركردنی هەڵبژاردنەكانی یەكەم پەرلەمانی كورد لەمێژوودا.3-  دامەزراندنی حكومەتێكی فاشیلی فیفتی فیفتی.4-  دەستبەسەراكردنی داهاتەكانی گومرگی ئیبراهیم خەلیل.5- هەڵگیرساندنی شەڕی كارەساتباری ناوخۆ لەسەر یەك ریزە دوكان.6- هێنانی...

شێرزاد شێخانی: هەولێریات 41

بازاڕی هەولێر لەكۆندالەسەردەمی مەدا بازاڕی هەولێر وەكی ئێستا نەبو، ئەو شتانەی لەو زەمانەدا رەواجی هەبو، ئێستا ئینقڕازی كردیە، یان با برێین گۆڕانەكی زۆری بەسەردا هاتیە . لۆ ئەوەی جیلی ئەوڕۆ بزانن لە سارانی پەنجاو شێستو حەفتاكان چ و چ هەبون حەزمكرد هەندەكیان لۆ بگێڕمەوە.با لەرادیۆوە دەست پێبكەم كە تاكە...

شێرزاد شێخانی: هەولێریات (39): شتە خۆشەكانی منداریمان

ئەوجارە دەمەوێ هەندەك شتی زەمانی خۆشی منداری خۆمانتان لۆ بگێڕمەوە لۆ ئەوەی ئەو خەركانەی لەجیلی مندان هەندەك حەنینیان لۆ ئەو زەمانە هەستی وشتە خۆشەكانیان بیر بكەویتەوە،جیلی ئەوڕۆش بزانن ئەمە كوو ژیانمان بەڕێ دەكردو چمان دەخوارد وچ گەمەكمان دەكردو حەزمان لەچ بو.هەر مندارەك لەزەمانی مەدا رۆژانەیەكی هەبو...

شێرزاد شێخانی: مەزاتخانەی سیاسی لەكوردستاندا

سیاسەت لەم هەرێمەی ئێمەدا بۆ وا سوك و سەلیم بوە؟. ئەم وڵاتە بۆ وا گۆڕاوە داروبەردی بەسەر یەكەوە نەماوە؟.لەم وڵاتەی ئێمەدا بۆچی سیاسەت لەئەخلاق داشۆراوە،بۆچی سیاسەتمەداران لەجیاتی خزمەتی تاكی مرۆڤەكان، گاڵتە بەعەقڵی جەمعی میللەتەوە ئەكەن؟.لەدونیادا حزب و كەسایەتی و سەركردە، سیاسەت ئەكەن بۆ خزمەتی میللەت،...

شێرزاد شێخانی: هەولێریات 38: كوردایەتی لەقارداشلار توركمان ئۆجاقلوەوە

لەزەمانی مەدا حزبایەتی وەكی هەنوكە نەبو،ئەو وەختی هێشتا سیاسەت وحزبایەتی بەو دەرجەیە ناشرین وسوكو سەلیم نەبو،هێشتا ئەو سیاسیو پەرلەمانتارانەی ئەوڕۆ فێری دارا دو داری دی نەبون، لۆیە كۆمەر بەعام ئەخلاقی هەبو،حزبایەتی نەوعەكی دی بو. حزبایەتی لەپێناو كوردایەتی بو، كوردایەتی پاكو بێگەردو لەپێناو میللەتدا...