• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

رۆستەم خامۆش: هەڵبجەی خنكاو

هەڵبجەی خنكاو شاری ئەوینم بۆتۆ دەڕێژم ئەشكی خوێنینم لە بیرم ناچێ هەرگیز ناوەكەت ئازاری دڵمە ژانی زامەكەت ئەی هەڵەبجەكەی شەهیدستانم بۆ تۆ هەمیشە دڵ پڕ گریانم كەمن دەتبینم سیا پۆشی تۆ ئامێزت بۆتە هەزاران گڵكۆ ئەی هەڵەبجەكەم زامی كوردستان ئازاری دلأ و جەستەی نیشتمان شارە جوانەكەی ماڵی...

رۆستەم خامۆش: بۆ زامی تۆ

هەڵبجە ئەی شارەكەم نیشتمانی شەهیدان جیًگەی مەرگی پەپوولەو هەواری خەم و گریان شانزەی سێ بوو داباری بۆنی سێوێكی درۆ ژەهری كیمیایی دووژمن كەوتە نێو هەناوی تۆ پێنج هەزار رۆحی سپی هەڵفڕین بەرەو ئاسمان لاشەیان جێما لە شار لە ئامێزی نیشتمان لەو دەمەی ڕا تا ئێستا ئێمەش دڵمان پڕكەسەر سەدان ویژدانی هەژاند...

رۆستەم خامۆش: ئەی خەم

ئەی خەم لەو ساتەی كە تۆ ئەناسم هەردەم گۆشەگیر مات و كەساسم گەلێ فرمێسكت ڕژاند لە چاوم دەمێكە تۆ هەی لە نێو هەناوم دڵنیام ئەی خەم تۆ هەرلە گەڵمای تا رۆژی مەرگم تۆ هەر لە دڵمای ئەزانم ناڕۆی هەر گیزاو هەرگیز ڕەنگت زەرد كردم وەك گەڵای پایز بەچەشنی شەونم ئەشكم دەڕێژی تاڵاوی ژینم تۆ پێ دەچێژی...

رۆستەم خامۆش: ڕووفات

ئەوا هاتنەوە پۆلێ لە ڕووفات بۆ نێو باوەشی پڕسۆزی وڵات بە خێربێنەوە بۆزێدی خۆتان بۆ نیشتمانی باب و باپیران ئێوە كە ناوتان نرا بە ئەنفال هەربەزیندوویخرانە نێوچاڵ دەمێ بوو ئێوە لەئێمە دوور بوون لەخاكی سەحرا لەودیو سنووربوون بەڵام وا ئەمڕۆ لاشەی بێ گیانتان دەبنە میوانی خاكی كوردستان ئێمەش خەم دڵ...

رۆستەم خامۆش: چەتری ئەوین

با هەموومان بەیەك دەنگ هاوار كەین نەفرەت لە جەنگ یەك هەڵوێست و بیر و ڕا بمان كا چەشنی برا با نەمێنێ دوو ڕایی خۆ خۆیی وبیری جیایی باخۆشەویستی بۆ ژین بخەینە جێی ڕق و كین با ئاشتی وەكو خەڵات بهێنین بۆ ناو ووڵات لەژێر یەك چەتری ئەوین برابین برای شیرین

رۆستەم خامۆش: دایە

دایەی ئازیزم گیانی شیرینم ئەستێرەی گەشی ڕووناكی ژینم لەبیرمە هەردەم ئامێزی گەرمت بۆنی هەناسەو دوو دەستی نەرمت دایەی ئازیزم ئەی دڵ پڕمیهر دەروون پڕلەسۆز هەوێنی شیعر گەر لە ڕۆژێكا جارێ نەتبینم نامۆ دەناڵم دەڕژێ ئەسرینم دایەی ئازیزم ئەی ڕۆشنایی ماڵ وێنە جوانەكەی نێو بیرو خەیاڵ ئەی دایە...