• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

گروپی چیای کوردستانپۆست: مام ڕۆستەم ڕاستى فەرموو ، سەیركەن خەبات و قوربانى ئەوان كێ دەیخوا ؟

مام ڕۆستەم هەڵسوڕاوى دیارى بزوتنەوەى گۆڕان لەمیانەى بەرنامەیەكدا لەكەناڵى نالیا تیشكى خستەر سەر زۆربابەت ، زۆر مەردانەو ڕاستگۆیانە دوا ، زۆر نهێنى و ڕاستى بۆ هەموو لایەك ئاشكرا كرد ، لەوەڵامى پرسیارێكدا سەبارەت بەبارودۆخى ئێستاى یەكێتى مام ڕۆستەم فەرمووى خەبات و مێژوو و ڕابڕدووى ڕاستەقینەى یەكێتى هى...

گروپی چیای کوردستانپۆست: لەكاتێكدا بودجەى 31 پڕۆژەى دیارنیە ، لێدوانى ڕۆژنامەوانى قەدەغە دەكا !!

وەزارەتى تەندروستى وەزارەتێكى گرنگى خزمەتگوزارە پەیوەندى تەواو و ڕاستەوخۆى بەگیانى یەكە بەیەكەمانەوە هەیە ، بەڵام لەبەر ئەوەى سیستەمى تەندروستى لەكوردستان خۆى سیستەمێكى كۆن و سەقەتە ، حوكمى دوو ئیدارە گەندەڵەكەش ئەوەندەى تر ئەم وەزارەتەى لە پەلو پۆخست و سیستەمەكەیان نەوەك سەقەتركرد بگرە هەر شێواندیان...

گروپی چیای کوردستانپۆست: سەردەشت گیان ئارام بنوو ، لەجیاتى ئێوەش لەسەراى ئازادی بووین !! بەدبەختى ئەم دەسەڵاتە ئەوەیە باكى بەمردنى نەوەكانى خۆى نیە !!

لەساڵیادى شەهیدى قەڵەم سەردەشت عوسمان دروود بۆ گیانى پاكى دەنێرین و بەڵێن دووپات دەكەینەوە كەدرێژەپێدەرى ڕێبازەكەى بین و كوڵنەدەین لەئاست ئەم دەسەڵاتە گەندەڵًە مافیایەدا . بەڕێزان ، ساڵێك لەمەوبەر دەسەڵاتى كوردكوژى بنەماڵە بەڕۆژى ڕووناك گەنجێكى ڕۆژنامەنووس ، قەڵەمێكى ئازاو بوێر ، خوێندكارێكى زیرەك و...

گروپی چیای کوردستانپۆست: سەندیكاى پزیشكان ڕووى ڕەشى دەرخستن ، وەڵامێك بۆ هێرۆى برایم ئەحمەد !!

دواى دەستگیركردنى بەڕێز دكتۆر فایەق گوڵپى سەندیكاى پزیشكانى كوردستان لقى سلێمانى ڕۆژى 22 ى 4 لەبەیاننامەیەكدا داواى ئازادكردنیان كردبوو ، لەناو بەیاننامەكەدا زۆر ڕاستى تریان ئاشكرا كردبوو بەشێوەیەك ڕووى ڕەشى ئەو دەسەڵاتە عەسكەرتاریەتە ناقانوونیەیى سلێمانیان دەرخستبوو نووسیبوویان ...... نیگەرانى خۆمان...

گروپی چیای کوردستانپۆست: سەدان فایەق گوڵپى و ڕێبین هەردى بگرن ناتوانن ڕاپەڕینى خەڵكى كوردستان خامۆش بكەن

وێڕایى پشتیوانیمان لەسەركەوتن و ئیرادەى بەهێز و ماندوونەناسانەى خۆپیشاندەران لەبەرامبەر هاتنە مەیدانى خەباتى مەدەنیانە و تێكۆشان لەپێناو ئازادى و ماف و داخوازیەكان زۆر بەتووندیش ئیدانەى دەستگیركردنى دكتۆر فایەق گوڵپى كەسایەتى سیاسى گەورەى ئەمرۆى گەلەكەمان و دكتۆرە پێشمەرگە ماندوونەناسەكەى ڕۆژانى سەختى...

گروپی چیای کوردستانپۆست: شێخ جەعفەر لەناو پەرلەمان تاڵەبانى بەدرۆخستەوە

ڕۆژى یەك شەمە بەروارى 10 / 4 شێخ جەعفەرى بەناو وەزیرى پێشمەرگە بانگهێشتى پەرلەمانى پارتى و یەكێتى كرا بۆ ڕوونكردنەوەى ئەو بارۆدخە ترسناكەى لەدوایى كارەساتەكانى 17 ى شوباتەوە هێزە میلیشیا دەمامكدارەكانى حزب و پاراستن و زانیارى دروستیان كردوە ، هەرلەسەرەتاوە شێخ پەشۆكاو تەنانەت نەى دەتوانى بەئاسایى لەسەر...

گروپی چیای کوردستانپۆست: نەخۆشخانە چوارسەد قەڕەوێڵەیەكە ، زیاتر لەچل فیرعەون و سەدان زوڕناژەنى بەرهەم هێناوە .

هەبوو نەبوو كەس لەیەكێتى دزتر نەبوو ، كەس لەخوا گەورەتر نەبوو ، دوایى ساڵى 2000 ى زاینى ، لەسەردەمى فەرمانڕەوایى ئیدارە دز و گەندەڵەكەى عومەرفەتاحدا كەهێشتا سلێمانى نەدارولمولكى بابان بوو نەسوتاوى دەستى كۆمپانیاكانى نۆكان بوو ، سوڵتانێكى دزى بەناوبانگ بڕیاریدا وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بەو هەموو دەنگە...

گروپی چیای کوردستانپۆست: كێیى تر بەرپرسیارە لەسوتانى نالیا ؟ دوو كارئەكتەرى وون بەڵام ئاگادار لەیەكەم دەقەوە !!

(سەرەتا بەناوى گروپەكەمانەوە دەستخۆشى و سوپاس و ڕێزمان هەیە بۆ هەموو دكتۆر و كارمەندێكى تەندروستى بەڕێز كەلەیەكەم ڕۆژى ئەم ڕووداوانەوەى سلێمانیەوە مەرداانە و كوردانە خزمەتى برینداران و قوربانیانى ئەم ڕووداوانەیان كردوە) ..سوتاندنى كەناڵى نالیا لەلایەن چەتەكانى بەناو دژە تیرۆرەوە بۆتە پەڵەیەكى ڕەش بەنێوچەوانى...

گروپی چیای کوردستانپۆست: ناوى تاوانبارانى كورد . ((دۆسیەیى دزى و گەندەڵیەكانى تاوانبارى كورد دكتۆر محەمەد خۆشناو ، دكتۆرى تایبەتى سەرۆك كۆمارى عێراقچى جەلال تاڵەبا�

_ یەكێكى تر لەو تاوانبارانەى دەسەڵاتى مافیایى پارتى و یەكێتى دكتۆر محەمەد خۆشناوە كەپێشنیار ئەكەین ئەویش هاوشانى عومەرفەتاح ناوى بخرێتە لیستى تاوانبارانى كوردەوە چونكە ئەویش سەدان بەڵگە و دیكۆمێنتى دزى و گەندەڵى لەسەرە هەر لەڕاپۆرتەكانى چاودێرى دارایى سلێمانیەوە بیگرە تا ئەگاتە دەیان ڕاپۆرت و ڕێپۆرتاژى...

گروپی چیای کوردستانپۆست: زیاتر لەپەنجا ملیۆن دۆلار لەنەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكەدا دزراوە .

بۆ خۆڵ كردنە چاوى خەڵك و بچووكردنەوەى پڕۆژەكە ، لەئەنجامى شەرمەزارى و ڕووڕەش بوونیان لەبەرچاوى خەڵكى كوردستان و شارى سلێمانى ، بەرپرسان و كاربەدەستانى حكومەت و وەزارەتى تەندروستى و زمان درێژانى یەكێتى دێن بەكەم بایەخى و بەهۆكارى لاواز لاواز باسى تەواونەكردنى پڕۆژەى نەخۆشخانە 400 قەرەوێڵەیەكە ئەكەن ،...

گروپی چیای کوردستانپۆست: فازڵ میرانى وەزیرى تەندروستیشى فێركرد داواى سەدان ملیۆن بكات

دوایى ڕیسوا بوونى فازڵ میرانى و داوایە بەناو یاسایەكانى تازە بەتازە وەزیرى تەندروستى خەبەرى بۆتەوە و دێ فازڵ ئاسا داواى سەدان ملیۆن دینار ئەكا ، ئێستا ئێوە بپرسن ئەبێ داوا سەدان ملیۆن دیناریەكانى جەنابى وەزیرى تەندروستى بۆچى بێ ؟ بۆ تەواو كردنى نەخۆشخانە چوارسەد قەڕەوێڵەیەكەیە یان بۆ نەخۆشخانەى هیواى...

گروپی چیای کوردستانپۆست: عومەر فەتاح و وەزیرەكەى دەیان ملیۆن دۆلارى تیمى ئاوەدان كردنەوەى ئەمریكاشیان بردوە

بەڕێزێك لەم سایتە حەقبێژ و پیرۆزە بابەتێكى دابەزاندووە و ئەڵێ كۆنە وەزیرێك لەشارۆچكەى ڕانیە بایى چل و هەشت دەفتەر دۆلار زەوى فرۆشتووە ئێمەش بەپێویستمانزانى ئەم زانیاریانەى خوارەوە بخەینە سەر نووسینەكەى جەنابیان و لێرەوە بەبەڕێزیان بڵێین نەك زەوى فرۆشتن ئەوانە هەموو كوردستانیان كڕى و دادۆشى ، ئەو كۆنە...

گروپی چیای کوردستانپۆست: ئاشكرابوونى فەزاحەتێكى ترى بوجە .

دواى ئەوەى لەنووسینێكدا پاڵپشت بەڕاپۆرتێكى دەزگاى چاودێرى دارایى سلێمانى باسى گەندەڵیەكان و بردن و بەهەدەردانى ملیۆنان دۆلارى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەمان كرد لەماوەى ساڵێكدا ، دكتۆرێكى بەڕێز لەناو دیوانى وەزارەتى تەندروستى لەئیمێڵێكدا پەیوەندى پێوەكردین و بڕى بوجەى ئەمساڵى وەزارەتى تەندروستى كەبۆ پاڕێزگاى...

گروپی چیای کوردستانپۆست: كاكە ناسیح ، تاهیرهەورامى و ڕێكەوت قوتابى هێڕۆ و خۆشناون ، تەڕنابن .

زۆرن ئەوانەى بەر لەوەرگرتنى هەر بەرپرسیاریەك بانگەشەى ڕیفۆرم و چاكسازى دەدەن لەو شوێنەى كە لێ ى دادەنرێن چ لەڕووى ئیدارى یاخود دارایى یان هەر چ شێوازێكى ترى بەڕێوەبردن بێت بەڵام زۆر دەگمەن لەوانە كەدەگەنە كورسی دەسەڵات تواناكانیان یاخوود نیاز پاكیان یان پیاوەتی خۆیان دەنوێنن ئێًمەش نازانین ئەوە خەتاى...

گروپی چیای کوردستانپۆست: دەزگا تەندروستیەكەى دلێرى سەید مەجید و دەزگاى سەردەم دوو ڕووى یەك دراون

هەڵدانەوەى لاپەرەى دزى و گەندەڵیەكانى دەزگاى سەردەم بۆتە باس و خواستى خەڵكى كوردستان و سەرجەم دام و دەزگا حكومى و حزبیەكانیش ، بەشێوەیەك فەرمانگە نیە ڕۆژانە كارمەندەكانى دانەنیشن باسى فەسادى و گەندەڵیەكانى ئەم دەزگایە نەكەن . ئێمە وێراى دەستخۆشى گەرممان لەكاك شوان ئەحمەد ، هەرچەند جارێكیش نووسینەكانى...