ئەینیشتاین دەڵێت: وشەی خوا لای من جگە لە دەربڕین و دەرئەنجامێک بۆ نەزانین و بێدەسەڵاتی مرۆڤ هیچی دیکە نییە، هەرچەندە کتێبی (پیرۆز)یش لە کۆمەڵە ئەفسانەیەکی چاکیش پێک هاتبێت، بەڵام دیسانەوە چەند بابەتێکی سادە و ساویلکانەن، ئاینەکانیش گشتیان نیشاندەری چەند بیروباوەڕێکی پڕوپووچی منداڵانەن.-----------------------------------------فەیلەسووفی...
بۆ تێگەیشتنمان لە چەمک و بنەماکانی پەرەسەندن، ئاشکرایە کە پێویستیمان بە بڕێک زانیاری دەبێت لەسەر چەند بابەتێکی بواری زیندەوەرزانی، لێرەدا بە پێویستی دەزانین زۆر بەکورتی لە هەندێکیان بدوێین.زیندەوەرزانی (Biology)، زانسێکە لە ژیان، یان لە بوونەوەری زیندوو دەکۆڵێتەوە و جیای دەکاتەوە لە شتگەلە نازیندووەکانی...
کوانتەم میکانیکس (Quantum mechanics)، یان ئەوەی پێی دەگوترێت، فیزیای تەنۆلکەیی، لە سەدەی بیستەمدا سەری هەڵداوە، چەندین تیۆری فیزیایی جوراوجۆر لەخۆ دەگرێت و هەوڵ دەدات دیاردەکانی ئاستە هەرەوردەکانی وەک، گەریلە و لە گەردیلە بچووکتر ڕاڤە بکات. ئەم زانستە توانی هەردوو تایبەتمەنیی تەنۆلکەیی و شەپۆلەکیی لێک...
سازان:سازان (Adaptation)، وەک یەکێک لە کۆڵەگە بنەڕەتییەکانی پەرەسەندن، لە بوارگەلێکی یەکجار بەربڵاودا بەدی دەکرێت. سازان لە زیندەوەرزانیدا پێناسە دەکرێ بە: ئەو گۆڕانانەی بەسەر زیندەوەراندا دێن، لە ڕەفتار و پێکهێنەی لەش و فرمانە زیندەکییەکان، بۆ سازان و گونجانی زیاتر کە بۆ...
هەڵبژاردنی زایەندیی (Sexual selection)، لەپاڵ هەڵبژاردنی سروشتیی هۆکارێکی گرینگی پەرەسەندنە، لە پەسندکردنی چەند نیشانە و ڕواڵەتێکی دەرەکیی لەلای ڕەگەزێکی زیندەوەران بەدەر دەکەوێت، بۆ ڕاکێشانی سەرنجی ڕەگەزەکەی دی بە مەبەستی جووتبوون و زاوزێکردن. سەرەتا دەبێ ئاماژە بەوە بکەین، پێشتر کرداری زایەندیی...
هەڵبژاردنی سروشتیی (Natural selection)، زاراوەیەکە گەلێک جار لەبری پەرەسەندن و تیۆرەکەی داروین بەکار دەهێنرێت، لەبەرئەوەی ئەگەر میکانیزمی هەڵبژاردنی سروشتیی لەو تیۆرە بسڕینەوە، ئەو کاتە داروین ڕەسەنایەتیی خۆی لەدەست دەدات و هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی نابێت، لەگەڵ ئەو زانایانەی پەرەسەندن کە لە پێش خۆیدا هەبوون....
پەرەسەندن ئەو گۆڕانانەیە کە بە تێپەڕبوونی کات و سەردەم، بەبوونی چەند هۆکار و میکانیزمێک بەسەر جۆراوجۆری جینەکی زیندەوەراندا دێن، قەبارەی ئەو جۆراوجۆرییەش لە بوونی ڕێژە و سەرهەڵدانەوەی چەشنی ئەلیلەکان دیار دەکرێت. پەیدابوونی ئەلیلێکی تایبەتی لە تاکی جۆرێکدا، لەوانەیە ڕێژەی جۆراوجۆری زێدەتر، یانیش کەمتر...
پەرەسەندن (Evolution)، لە زیندەوەرزانیدا بە پێناسەیەکی کورت بریتییە لە: گۆڕانێک لە ئاستی جینەکی کۆمەڵەی جۆرێکی دیارکراو کە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی چەند نیشانە و تایبەتمەندییەکی نوێ، پاشان لەڕێی یەکە بۆماوەیییەکانەوە نەوە لە دوای نەوە دەگوێزرێنەوە، دەرەنجام بە بەردەوامبوون و کەڵەکەبوونیان بە...
پەرەسەندنی هەڵگەڕاوە (Atavism)، بەڵگەیەکی دیکەی ئاشکرای پەرەسەندنە کە لە هەموو جۆرەکانی زیندەوەراندا بەدی دەکرێت. ئەم شێوە پەرەسەندنە بریتییە لە: سەرلەنوێ دەرکەوتن و سەرهەڵدانی پێکهاتەیەک، یان ئەندامێکی لەشی زیندەوەران کە لە ڕابردوودا لە پێشینەکانی جۆری ئەو زیندەوەراندا هەبووە، بەڵام لەبەر نەبوونی گرینگی،...
پێشینەی هاوبەش (Common Descent)، یاخۆ ئەوەی لە زیندەوەرزانیدا پێی دەگوترێت، پێشینەی هاوبەشی گشتی، ئەو چەمکە دەگرێتەوە کە پێشینەی هەموو ئەو جۆرە زیندەوەرانەی ئەمڕۆکە هەن، ئەوانەی لە ڕۆژگارێکیشدا هەبوون و بنەبڕ بوون، بۆ یەک پێشینەی گشتی دەگەڕێنێتەوە.بە گوزارشتێکی دی، سەرەتا...
بنەچەی ژیان (origin of life)، یاخۆ لێکۆڵینەوە لە پەیدابوونی بوونەوەری زیندوو، پێوەندی بە پەرەسەندنەوە هەیە، بۆیە لێرەدا گەرەکمانە بەکورتی لێی بدوێین.پەرەسەندن ئەو کاتە دەستی پێ کرد کە یەکەم خانەی زیندوو سەری هەڵدا و زیندەوەری لێ پەیدا بوو، چونکە تیۆری پەرەسەندن لە بنەڕەتەوە بەوە دەناسرێت کە تۆژینەوەیەکە...
هەڵکۆڵدراوەکان سەر بە زانستێکن پێی دەگوترێت، زانستی زیندەوەرە دێرینەکان (Paleontology). زانای ناودار بوفۆن، کۆڵەگە بنەڕەتییەکانی ئەم زانستەی داڕشت کە لە ژیانی دێرینی زیندەوەران دەکۆڵێتەوە لە چەندان لایەنی جیاجیای وەک، پێکهاتەیان، پەرەسەندن و پێوەندییان لەگەڵ یەکدی، هەروەها لەگەڵ...
بەجۆربوونکۆمەڵەی گشتی بوونەوەری زیندوو چ یەکخانەیی بێت، یان فرەخانە، بە هەردوو بەشە سەرەکییەکەیەوە کە بە ناوکۆکەسەرەتایی و ناوکۆکەڕاستەقینەکان دەناسرێن، سەرلەبەری ئاژەڵ، ڕوەک، کەڕووبابەت، بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەگرێتەوە. هەموو ئەمانە جارێکی دیکە دەکرێنە چەندان کۆمەڵە و لکی جیاجیا، هەریەکەشیان ژمارەیەکی...
هەڵبژاردنی سروشتی وەک میکانیزمێکی بنەڕەتی پەرەسەندن، بەدرێژایی مێژوو ڕۆڵێکی سەرەکیی گێڕاوە لە هەردوو کرداری پەسندکردن و لابردنی تایبەتمەندییەکان، ئەویش بەگوێرەی هەلومەرجە سروشتییەکان و ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر ژینگەکانی زیندەوەران هاتوون، لە چاخ و سەردەمە جۆراوجۆرەکاندا. لەسەر بنچینەی ئەو کردارانەی پەسندکردن...
زۆربەی ئەو ڕەخنانەی لە پەرەسەندن دەگیرێن، دوورن لە بنەما زانستییەکان، ئەمەش نەک تەنیا لای خەڵکی بەگشتی، بگرە هەندێ جار شارەزایان و لایەنگرەکانیش لە کاتی ڕاڤەکردندا، بەهەڵە لە چەند چەمکێکی دەگەن. گەلێک بیروڕا و بۆچوونی سەیری واش دەدرێتە پاڵ داروین و تیۆرەکەی، بە شێوەیەک نە لە تیۆرەکەدا هاتووە، نە پێوەندییان...