• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

یاسین موحەمەد: چەقۆ

ئالەوێ لەو خوارووی ووڵاتە چەقۆیەك؛ وەك دایك و كچانی ئەو خاكەڕەش پۆشبوو! نەك هێندە زیاتریش! تاڕەنگ و تاڕویشی ڕەش ڕەشبوو. ئەو چەقۆی قوربانی جەژنانی پێشووبوو ئەم جەژنە لەجێگەی قوربانی، سەری چەند كوڕانی دایكان و باوكانی چەند زارۆی ئەو شارەی بڕیبوو. ئالەوێ لەو خوارووی ووڵاتە چەقۆیەك؛ دەمەكەو...

(یاسین م): پاڵەوانە خەیاڵیەكان

چەند پاشا ڕۆی چەند تاج ڕزین! چەند تەخت وبەخت هاتنە لەرزین! چەند دیكتاتۆر چەند ستەمكار، هەموو بونە بڵقی سەرئاو هەموو بونە بەردی بن گۆم گەرچی هەموو (واقیعی) یش بوون. بەڵام(ئاكاكی)* و (زۆربا)** هێشتا ماوون هیشتا زیندوون! وان لەدڵا، هەرچەند زادەی خەیاڵیش بوون. ...

(یاسین م): ئایدۆلۆجیاكان

بەبەر چاوو لەسەرەوە بەئاسمانا كۆترەكان ئازاد دەكەن . لەژێرەوەو لەزەویدا ، تۆوی چەقۆكان دەنێژن! كە كۆترەكانیش لەبەرچاو وون بوون، نوكی تیرەكان ڕادەسپێرن ـ تابۆ پاراوی پێدەشتی چەقۆكان ـ یەكە یەكە خوێنیان بڕێژن. 

(یاسین م): مۆڵەت

دیكتاتۆرێ گەلی هەموو كۆكردەوە هەتا مژدەی هەواڵێكی نوێیان پێبدا ؟! ڕووی تێكردن : "گەل گوێبگرن ؛ من دەزانم ئەوەی كەوا پێدەكەنێ بە كورسیەكەم شۆخی دەكا ! ئەوەی دەگری ، بە شوێنەكەم ڕژدی دەبا ! بۆیە منیش لە ئێستاوە بڕیارمدا بۆ لەمەولا كە گریان و پێكەنین قەدەغەیە بەبێ پرس و ڕاوێژكردن...

یاسین موحەمەد: داگیرکەری نوێ

ساڵانیک بووگۆیژەیان ئەدایە بەر بۆردومانی تۆپ و بۆمبانەیانزانی گەر گۆیژە کۆتایی هات ،پیرەمەگروون دەست پێ ئەکا ؟!زەمانێ بووچیاکانیان ڕووتەن ئەکردپێدەشتیان هەڵ ئەقرچاندینزەوییان سووتماک ئەکردنیشتیمانیان ئەسووتاندیننەیانزانی کەوا ئاسمان بۆتە دەریانەیانزانی هێندە نابا گێژەڵوکەی ڕق و نەفرەتڕووە و هەواریان...

(یاسین م): رۆتاتكید*

دەیان ساڵە ...** سەدان ساڵە .... هەزارەها هەزار ساڵە ..... ئەگەر كۆیلە حوكم بكا یاخوود سەردار گەر دەرەبەگ حوكم بكا یاخوود جووتیار گەر كرێكار حوكم بكا یاخوود بۆرژوا و سەرمایەدار دنیا هیچی لێ ناگۆڕێ ! ستەم باوە و هەر دەمێنێ هەرجارێكیش لە ژێر كاڵا و بەرگی نوێدا خۆی دەنوێنێ...

(یاسین م): ئێستاش ئەوسایە

ئەو ئێستاش كە دەنگی فڕۆكە ئەبیستێ ، لەجێدا دڵی خورپە دایدەگرێت و پڕ دەداتە منداڵێكی سێ چوار ساڵە ! ئەو ئێستاش كە باڵای پۆلیسێ ئەبینێ ، خەریكە زەندەقی بچێت و چەند دەرگا لەسەرخۆی دائەخاو دەخزێتە كونجوڕی ئەو ماڵە ! ئەو ئێستاش كە بۆنی میوەیەك ـ بۆ وێنە كە بۆنی سێوێ دێ ـ بە دەستێ بەتانی...

(یاسین م): سنور

كە مناڵ بووم لێیان پرسیم ، ئەم ووشانە لای تۆ چییە ؟ كوردستان : ووتم دایەی خۆشەویستم ووتیان سنوور : ووتم كۆرپەیەكی خنجیلانە بەمزوانە دێتە ژیان  

(یاسین م): خۆشویستنی سەرۆك

كە مناڵ بووم سەربازێكی ووڵاتەكەم ، ناببورن جەلادێكی ئەڵقە لە گوێ ! هات و پرسی : تۆ بۆ سەرۆكت خۆشەوێ ؟ ووتم : لە لە لە لە لە لە ..... ووتی بڵێ : لەبەرئەوەی سەرۆك باوكی هەموو گەلە ! ڕەمزی شۆڕش و بەرخودانە ! سەرۆك ئاوە سەرۆك نانە ! سەرۆك سەرچاوەی ژیانە ! ئافرێنەری من و تۆیە ، ...

(یاسین م): شۆڕش

ڕێك پێنج ساڵ بەر لە ئێستا نوسراوە..... تەمەنی خۆم ناگۆڕمەوە بەتەمەنی هەموو گێتی ! بە تەمەنی ئاسمانەكان بەتەمەنی ئەستێرەكان بەتەمەنی هەموو بەرد و داری زەوی ! تەمەنی من وەرچەرخانە ، شۆڕشێكە لە پێناوی باشكردنی ئەم ژیانە . 22/9/2006 

(یاسین م): دوو شاعیر

یەكەم شاعیر ؛ كۆشكی پاشا و تاجی پاشا و تاشاژن و شازادەیشی بە ووشەی جوان ئارایشتكرد . دووەم شاعیر ؛ چەكی ووشەی كردە شان و لافی یاخیبونی لێدا . هێندەی نەبرد یەكەم شاعیر لەگەڵ تاج و كۆشكی پاشا بەیەكەوە توانەوە ووشەكانی وەك باڵندە هەڵفڕین و بۆ ناو هێلانە چوونەوە . هەر هەموویان...

یاسین موحەمەد: پرسە

ئەم شیعرە لە ڕووی ئیدیاوە جوانە بەڵام لەڕووی داڕشتنەوە زۆر بە دڵم نیە ئیتر لەوە زیاتر نەمتوانی دەستكاری بكەم پەلەی بڵاوكردنەوەییم بوو ، گوزارشت لەو ستەمە دەكات كە لەم ناوچەیەدا حوكمڕانە ................. "بڕوخێ" ئاپۆڕاكە وایان دەوت . "بابڕوخێ" پیر و گەنج ، ژن و پیاو وایان دەوت . "بڕوخێ" "بهەڕۆژێ"...

یاسین موحەمەد: پلان

زەمانی زوو دووڕەگی سیس ویستیان گوڵێك ، لەسەر نەخشەی تەنیا باخێك بسڕنەوە ! بۆنی خۆشی بەیەكجاری ببڕنەوە ! بیریان برد و بیریان هێنا پلانێكیان بۆ داڕێژا : چی پاشەڕۆی ئەو ناوەبوو ، چی قوڕاو و لیتاو هەبوو ، خڕیانكرد و خستیانە بن قەدی گوڵە بە قاقاوە بەجێیانهێشت . كە ئێوارە گەڕانەوە ...

(یاسین م): ئەی بێگوناهترین كیژ ببورە تۆ خەونت نەبوو

بۆ ڕوحی بەناز جەواد 1 ئەی كیژەكە خەونی تۆ ئەوە نەبوو تاببیتە سەرۆك تاپێت بڵێن ئەی یەكەمین ژنە سەرۆك ئەوە نەبوو تاببیتە وەزیر تاپێت بڵێن ئەی تاقە ژنە وەزیرەكەی كابینەی فڵان. ئەوەش نەبوو تاببیتە خانمێكی نێو پەرلەمان. خەونی تۆ ووردیلە بوو ؛ چوون خەونی ئەو منداڵە هەژارەی ڕۆژ تائێوارە...

(یاسین م): ئەی ئیبراهیم

ئەی ئیبراهیم زیندووبەوە ! وەرە و ببەوە پاڵەوان داستانێكی نوێ تۆماركە وەرە و ببە بە ڕێبەری شۆڕشگێڕان كەعبەی ئەم ووڵاتانە پاككەرەوە لە گڵاوی ئەو بتانە ، ئەمجارەیان تا بتێكیش مەهێڵەوە .