• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئه‌زمڕ: ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی دوای شێرکۆ بێکه‌س بمرێت، وه‌سێتنامه‌که‌ی شێرکۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت!

له‌ وه‌سێتنامه‌که‌یدا شێرکۆ بێکه‌س داواده‌کات له‌ ناو پارکی ئازادیدا مه‌زارێکی له‌ میهر بۆ بکه‌ن، شێرکۆ ده‌ڵێ: من ئاره‌زووی قه‌ره‌باڵغی ناکه‌م و ده‌مه‌وێ لای مۆنمێنتی شه‌هیدانی نۆی حوزه‌یرانی 1963ی سلێمانییه‌وه‌ مه‌زارێکم بۆ بکرێت، لای شێرکۆ گۆڕستانه‌کان قه‌ره‌باڵغن و به‌مردوویش شێرکۆ ته‌نگه‌نه‌فه‌س...

ئه‌زمڕ: كوردستانپۆست، ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌ی، که‌ ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنیش ئاماده‌ن نووسه‌ره‌کانیان دووربخه‌نه‌وه‌ و بیانکڕن

هاوڕێکانم له‌ کوردستانپۆست . . خوێنه‌ره‌ ئازیزه‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ سڵاوتان لێبێت. .... ده‌مه‌وێت پێتان بڵێم کاتێک ده‌سه‌ڵات زانی کوردستانپۆست ئه‌و مێدیا هه‌رزان فرۆشه‌ نییه‌ ڕام بکرێت، ئیتر که‌وته‌ دژایه‌تیکردنی، سه‌ره‌تا به‌ دروستکردنی هه‌ندێ فایل، پاشان هێرشکردنه‌ سه‌ر نووسه‌ره‌کانیان و هه‌ڵبه‌ستنی...

ئه‌زمڕ: به‌ره‌و نووسینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ (جاش و که‌واسوور)

 ئه‌م نووسینه‌ که‌ بریتیی ده‌بێت له‌ چه‌ند به‌شێک هه‌وڵدانێکه‌ بۆ ناسینیی (جاش) و دۆزینه‌وه‌ی پێناسه‌یه‌ک بۆ خیانه‌ت و ناپاکیی! کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌، زۆرترین خائینی تێدا هه‌ڵکه‌وتووه‌، هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو شاهیدیی بۆ ئه‌م قسه‌یه‌مان ده‌دات، که‌ ئێمه‌ گه‌لێکین هه‌میشه‌ ده‌ستیی ناپاکی و خیانه‌ت...

ئه‌زمڕ: ئێوه‌ بۆ سوڵحی عه‌شایه‌ری چوو نه‌ لای مه‌سعود بارزانی!

 په‌یکه‌ر له‌به‌فر دروست ده‌که‌یت، پاشانیش گله‌یی ده‌که‌یت، که‌ بۆ زوو ده‌توێته‌وه‌ (سوکرات)هیچ جێگه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌دا وه‌ک ئه‌م نیشتمانه‌ پڕ سه‌مه‌ره‌یه‌ی کوردستان نییه‌ ! له‌چاوتروکانێدا ده‌بیته‌ ملوێنه‌ر، ده‌بیه‌ته‌ نوێنه‌ری خه‌ڵک، ده‌بیته‌ خاوه‌ن پڕۆژه‌، ده‌بیته‌ دیندار، ده‌بیته‌ قوتابی...

ئه‌زمڕ: شێرکۆ بێکه‌س ده‌ڵێ، ده‌کرێت کوڕی شاره‌که‌م شه‌هید بکرێت و مـن وه‌زیربم؟

منیش ده‌ڵێم بۆ ناکرێت کاک شێرکۆ، جا جیاوازیی چییه‌، ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ خانه‌نشینی وه‌زیری وه‌رده‌گریت! ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ به‌رپرسی ده‌زگای سه‌رده‌میت!   ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه به‌ ده‌یان نامه‌ بۆ‌ بکوژانی کوڕی شاره‌که‌ت ده‌نێریت! ئه‌ی ئه‌وه‌ نییه‌ له‌ ئیستاوه‌ له‌ناو جانتاکه‌دا به‌ ده‌یان هۆنراوه‌ت ئاماده‌کردووه‌ ...

ئه‌زمڕ: نه‌فره‌ت له‌و ڕۆژانه‌ی، که‌ پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی بووم!

کاک رزگار ساڵح، لە فەیس بوکەکەی خۆیدا، بەهۆی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانییەوە، ئەم وتەیەی نووسیوە، بیری خستمەوە کە منیش ئەم نووسینەم جارێکی تر بۆ بیرخستنەوە لە کوردستانپۆستدا بڵاوبکەمەوە:رزگار ساڵح دەڵێت: ئەگەر ئیستا لە کەلار بوومایە دەچوومە بەردەم دایکی شەهید کاوە و پێم دەوت: تف بارانم بکە ، ئەوە منی شاخاوی...

ئه‌زمڕ: مه‌مله‌که‌تێک پڕ له‌ لیژنه‌ و پڕ له‌ سکاڵا !

بیست ساڵه‌ کورد به‌شێک له‌باشوری ووڵاته‌که‌ی به‌ناو ئازاده‌، کۆمه‌لێک ده‌سه‌ڵاتدارن تێیدا به‌ڵام ناشرینترین کائینێکن که‌ حاکمن و هیچ پلانێکیان بۆ داهاتو وه‌ خوێنه‌وه‌یان بۆ ڕابردوو نه‌ک هه‌ر نی یه‌، به‌ڵکو گاڵته‌ی ته‌واویشیان پێ دێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕووداوێکی خۆ فرۆشی و شه‌ڕو پێکه‌دان و دزی و...

ئه‌زمڕ: سلێمانی قسه‌ی خۆی کرد !

ئه‌مه‌ ناونیشانی هه‌واڵێکی وێنه‌ییه‌ که‌ PUKمێدیا بڵاوی کردۆته‌وه‌ ، به‌نده‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کی لێهه‌ڵبژاردوه‌ تابزانم چۆن سلێمانی قسه‌ی خۆی کردووه‌ ؟ ئه‌گه‌ر بڵێم من وه‌ک ئه‌نجومه‌ن یان موختار وام بۆ ناسینی که‌سه‌کانی ناو سلێمانی ڕه‌نگه‌ زیاده‌ ره‌ویم نه‌کردبێ ، به‌ڵام ئه‌م وێنانه‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی...

ئه‌زمڕ: بەردەرکی سەرا، بەردەرکی سەرایە، نەک مەیدانی ئازادیی

ئەوانەی مێژووی شاری سلێمانییان خوێندبێتەوە، دەزانن کە بەردەرکی سەرا چ رۆڵ و ناوبانگێکی هەبووە. کاتێک باسی شاری سلێمانی دەکرێت،  ناتوانرێت بەردەرکی سەرا لە یاد بکرێت.بەردەرکی سەرا بۆتە بەشێک لە پێناسەی ئەم شارە.بەردەرکی سەرا مەیدانی هەموو قوربانیی و بەرخوردان و خەبات و راپەڕیین و ئازادییەکە.  بەردەرکی...

ئه‌زمڕ: نامه‌یه‌کی ئاواڵا بۆ مامۆستا جه‌مال عه‌بدول !

به‌ر له‌هه‌ر شتێک ده‌مه‌وێ پێت بڵێم تۆ مامۆستام بوویت، له‌ناوه‌ندی ڕۆشبیریی و که‌سایه‌تیه‌کی جوان بوویت ئه‌و ده‌مه‌، لێ به‌داخه‌وه‌ ئیستا نازانم چۆن ده‌سه‌لات توانی زه‌فه‌رت پێ به‌رێت و بتهێنه‌ سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فیزۆنه‌که‌یان و تۆش په‌یامێکی کرچ و کاڵ بده‌یت، که‌بۆ خۆی جێگه‌ی سه‌ر سوڕمانه‌و، پاشانیش...

ئه‌زمڕ: بۆ باوکی ڕێژوان: گۆڕی کوڕه‌ شه‌هیده‌که‌ت ناشرین مه‌که‌!

له ‌دوێنێوه‌، مێدیای ده‌سه‌ڵات ڤیدۆ کلیپتێکی باوکی ڕۆژوانی نه‌خوێنده‌واریی کردۆته‌ ده‌سکه‌لای ده‌ستی، وه‌ک حه‌بی نه‌خۆش هه‌موو سه‌ری کاژمێرێک پیشانمان ده‌دات. باوکی رێژوان نازانێ به‌و قسانه‌ خۆی ناشرین کردووه‌، ده‌بوو ئه‌م پیاوه‌ بیوتایه‌ من له‌خوێنی کوڕه‌که‌م خۆش نابم، ده‌بێ تاوانباران له‌ به‌ر دادگای...

ئه‌زمڕ: خوا نه‌یبڕێ سلێمانی له‌م پیاوانه‌ی زۆره‌ ! (به‌رهه‌م ساڵح، شێرکۆ بێکه‌س) به‌نمونه‌ !

کاتێ نێچیری کوڕی ئیدریس، ووتی له‌سه‌ر داوای به‌رهه‌م ساڵح هێزی زێڕه‌ڤانمان ناردووه‌، من لام سه‌یر نه‌بوو، چونکه‌ دایکی به‌رهه‌م له‌ لای زۆر که‌س و له‌ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کاندا، ده‌ڵێت کوڕه‌که‌م ‌دڵسۆزی سلێمانیییه‌، نه‌ داوێنپیسه‌ و نه‌ دزه‌ و نه‌ شتی تریشه‌، بۆ ئه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌یری پڕ له‌...

ئه‌زمڕ: به‌رهه‌م ساڵح له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌رکه‌وتنێکیدا وێنه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ پیرێژنێکدا ده‌گرێ !

ده‌سه‌ڵاتداران ، له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کی ئه‌م دنیایه‌دا بن ده‌یانه‌وێ سۆزی خه‌ڵکی به‌وێنه‌یه‌کی ناوه‌ڕۆک به‌تاڵ سه‌رقاڵ بکه‌ن. به‌رهه‌م ساڵح زیاد له‌ پێویست ئه‌م کرداره‌ ناقۆڵایه‌ دووباره‌ ده‌کاته‌وه‌ . ئه‌و له ‌قوتابخانه‌ی شه‌یتان وانه‌ی خوێندوه‌، بۆیه‌ له‌هه‌موو ده‌رکه‌وتنێکدا بۆ ڕاکێسانی عاتیفه‌،...

ئه‌زمڕ: مه‌سعود بارزانی و سه‌دام حسێن زاواکانی خۆیان تیرۆر کرد!

(ئه‌گه‌ر مه‌سعود سه‌رده‌شتی نه‌کوشتایه‌، ئه‌وسا نێچیری ده‌کوشت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ سه‌ددام بچێت ده‌بوو زاوایه‌کی خۆی بکوژێت، جا زاواکه‌ راسته‌قینه‌ بێت، یان خه‌یاڵی گرنگ نییه‌، بۆیه‌ مه‌سعود ئه‌مه‌ی کرد).دیکتاتۆره‌کان، ته‌نها له‌شکڵدا له‌یه‌ک ناچن، به‌ڵکو له‌ کرداریشتا له‌یه‌ک ده‌چن. هه‌رچه‌نده‌ من پێناسه‌ی...

ئه‌زمڕ: پارتی مه‌گه‌ر ته‌نها 500 بزماری که‌وش یان 500 توێکڵه‌ پیاز له‌ کاک ناسیح وه‌ربگرێت‌

پارتی لای وایه‌ سه‌رده‌می (کانی ماسییه‌)، به‌هه‌ندێک پیاوی پوت و تڕۆ ئه‌و کاته‌ی هه‌رچی نه‌یاری خۆیان ‌بوو به‌دڵی خۆی له‌ناویان ده‌برد. پارتی تا ئیستا توانیوێتی له‌ بادینان و به‌شێک له‌ناو شاری هه‌ولێر به‌ زه‌بری تیرۆرو تۆقاندن خۆی ڕاگرێ ، به‌ڵام به‌هه‌ڵه‌ ده‌چی ئه‌گه‌ر‌ بتوانێ جارێکی تر له‌سنوری...