سێکسکردن هەوەسێکی ئاژەڵییە و سنوری نیە، نێرینەی مرۆڤ وەک ئاژەلان شەڕدەکەن و شۆق لە یەکتری ئەدەن لەسەر مێێنەیەک. ئەگەر سێکس هاندەری سەرەکی بەیەک گەیشتنی نێرو مێیە، ئەوا لەهەمان کاتدا ڕیگریە لەبەردەم عەشقدا. سەرنج ئەدەین کاتێک ژن و مێردێک دەگەنە تەمەنێکی کامڵی، دەتوانن باشتر لەگەڵ یەکتریدا هەڵبکەن. پیاو...
دوای بزوتنەوەی ئەمپرێسیۆنیست، کە هونەرمەندان لە چۆنیەتی شکڵەکانو ڕوناکی وردبونەوە، دوای بزوتنەوەی فۆڤ، دوای بزوتنەوەی دادا کە جۆرێک بو لە ئەنارشیستی، دوای کوبویست کە توانرا ئازادی بدرێت بە شکڵ، دوای سوریالیست کە توانرا ئازادی بدرێت بەباس، دوای هونەری هەڵەشە کە جۆرێکبو لە دەربڕینی راستەوخۆی هەست...
کاتێک سەیری کارێکی هونەری دەکەین، سێ پرسیار لە خۆمان دەکەین: ئایا ئەم کارە هونەرمەندێک کردویەتی؟ بازرگانێک ؟ یان نەزانێک؟ئەم کارە کاری نەزانێکە کە کۆپی کارێکی بازرگانی کردۆتەوەئەم جۆرە کارانە کە لە کوردستان پێی دەڵێن: تابلۆ، لەئ ەوروپا لەجادەکانی پاریسدا تەنانەت پاکستانیەکانیش خۆیان فێری ئەم کارە کردوە...
ئەگەرهێندە وشەی فەرەنسی لە زمانی ئنگلیزیدا هەنە، لەبەر ئەوەی کە لەسەدەی یانزەدا، شازادەی نۆرماندی : Guillaume le Conquérant ، حوکمی ئەنگلتەرا دەگرێتە دەستو بۆ ماوەی چوار سەدە فەرەنسیەکان حوکمڕانی ئنگلتەرا دەکەن، زۆر لە دامو دەزگاو قانونی ئنگیلزی هی ئەو سەردەمەن، هەتا ئەمڕۆش شیعاری مۆنارشی ئنگلتەرا :...
ئێمە بەهەڵە تێگەشتوین لە عیسا، عیسا نەیتوانیوە مرۆڤی خۆشبوێت، لەبەر ئەوەی کە لە توانایدا نەبوە مرۆڤی خۆشبوێت، کەسێک ئەگەر بە بەردەوامی لە ململانێەکی توندوتیژدا بژی ناتوانێت دەروبەرەکەی خۆشبوێت. عیسا لەگەڵ خوادا (باوک) لەململانێیەکی توندوتیژ و بێ وچاندابو. گەیشتن بە ململانێ لەناخی بونەوەری مرۆڤی ئاژەڵدا،...
دەبوایە بوترایە : من ئاگامەندم، کەواتە من هەم، نەک: من بیر دەکەمەوە کەواتە هەم. چونکە مەیمونو زۆر لە ئاژەڵانی دەریاییش بیر دەکەنەوە بەڵام ئاگامەند نین. ئەو کەسەی ئەو وتەیەی درکاند وای دەزانی کە ئاژەڵان بیر ناکەنەوە، ئازاریش ناچێژین. راستە، ژوری ئەشکەنجەدانیان نیە، ڕاپەڕینو شۆڕش ناکەن بۆ گونجاندنی باری...
وشەی دکتۆر لە کوردستان جێگای وشەی حاجی گرتۆتەوە، وەک چۆن ئەگەر نەچویتایە بۆ حەج لەلایەن موسڵمانانەوە ڕێزت لێ نەدەگیرا، ئەوا ئەمڕۆ بەهەمان شیوە ئەگەر دکتۆر نەبێت بۆت نییە بدوێیت و ڕێزت لێ ناگیرێت. راستە وەک ئەریستۆت دەڵێت: (ژیانێک بە بێ تاقیکردنەوە، ئەوە ناهێنێت بژیت ).تاقیکردنەوە فێرت دەکات کە توانای...
خەڵکی سکاڵایان هەیە لە ژیانی مۆدێرن، دەڵێن گوایە هێندە ژیان خێڕا بوە، کاتی هیچیان نەماوە، بەڵام بە وردبونەوە لە ژیانمان، دەبینین کە سەردەمەکەمان هیچی بەخێرا نەکردوە، بگرە هەندێک جار کاتمان زۆرتر پێویستە لە شارە گەورەکاناد بۆ ڕۆشتن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر.ئەوەی گۆڕاوە، توانای هەڵبژاردنی زۆرترین کارە...
بە لێکۆڵێنەوە دەرکەوتوە کە مرۆڤی نێندەرتال، سندوقی دەنگی وەک ئێمە بوە، کەواتە قسەی کردوە، بەڵام ئەو مرۆڤە چوارشانە و کەلە زلە، دەنگی جوکن بوە، هەروەها زمانەکەی سنورداربوە، وەک مرۆڤی ساپیان ئاڵۆز نەبوە، لەبەر ئەوەی کە بەشی پێشەوە مێشک کە بەرپرسە لە داهێنان و بەشی دواوە، بەرپرسە لە پەیوەندی لەگەڵ هەمو...
بودا دەڵێت: سەیری ئەو پەنجەیە مەکە کە مانگت پیشان ئەدات، خۆت سەیری مانگ بکە، واتە بەدوای فکری ئامادەکراو و چەقبەستودا مەگەڕی، خۆت بەدوای راستیدا بگەڕێ، مەرج نییە ڕای ئەکادیمیستەکان جێی گومان نەبن و راستی رەهابن. لەو ڕووبارە خوڕەی کە بە بەردەوامی بە مێشکتا تێپەڕ دەبێت، بیرۆکەکانت هەلبژێرە. کاتێک تۆی...
جوانترین زانیاری، زانیاری کەسانی زانستن، کەسانی پرسنن، کەسانی لێکۆڵەرەوە، کەسانێک کە هەستو سۆزیان هەیە بۆ کارەکەیان، نەک کەسانێك کە بەزمانی ئەکادیمی گوایە ئەدوێن، بە زمانێکی وشکو درێژدارو بێ تام، نوسینی ئەکادیمی نوسینێکی وشکو برنگە، ستایلێکی دیکتاتۆریە لە نوسینو دەربڕیندا. شکڵی وتاری سەرۆکە : چەقبەستوە،...
بەرپرسی سەندیکای کرێکاران لە پاریس وتی: ئێمە چەندەها ساڵ هاتینە سەرجادە خۆپیشاندانمان کرد، کۆبونەوەمان کرد لەگەڵ حکومەتا بۆ چەند مافێکی کرێکار، حکومەت گوێی لێ نەدەگرتین، هێلەکە زەردەکان بە ڕۆژێك توانیان دە هێندەی ئەوەی ئێمە داوامان کردبو وەدەستی بهێنن.هاتنە سەرجادە و خۆ نمایشکردن، تەنانەت لە سیستەمی...
ئەریستۆت، هەر لە کۆنەوە جیاوازی کردوە لە نێوان مەیموونی کلکدار و مەیمونی بێ کلک. ئەو مەیمونانەش کە بێ کلکن، پێیان دەوترێت :کۆمەڵەی مەیمونی گەورە، یان ئۆمینیدیHominoid) ) .کە بریتین لە : شامپانزێ : chimpanzés گۆریل : gorilles بۆنەبۆ : Bonobo ئۆرەنج ئوتان : orang-outans ژیبۆن : gibbons ئێمەی مرۆڤی...
بۆ موسڵمانان و دایک و باوکی ئەو خوێندکارانەی کە کاریکاتۆری شارلی ئێبدۆ قبوڵ ناکەن وتاری نووسەری فەرەنسی : Par Pierre Jourde، وەرگێڕانی : سەردار حەمەڕەش . -------------------------------------------- با خۆمانی لێ نەشارینەوە : موشکیلەیەک بوونی هەیە. ئەم هەموو کوشتارە، ئەو هەموو ئەشکەنجەیە بۆ چەند...
- خۆ ئەگەر پارتەکەت ناوی گۆڕان نەبوایە !- خۆ ئەگەر هەست و ماتەمینی خۆتان بۆ ئەو مامۆستا فەرەنسیە دەربڕیایە ! بەرگریتان بکردایە لە شیروان شیروانی کە لەلایەن پارتیەوە بێ سەروشوێن کراوە ! دەمان وت چش، ئەمانە ئەرکی سەرشانی پەرلەمانتاری خۆیان جێ بەجێ دەکەن، دەنگی هەوادارنی موسڵمانان مسۆگەر دەکەن.- خۆ ئەگەر...