بەشەکان

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

هەڵۆ بەرزنجی

هەڵۆ بەرزنجی: چەپکی لە پۆستەکانم، بۆ ڕیفەڕاندۆمی" سەربەخۆیی"

هاوشانی بەرەوپێشچوونی پرسی ڕیفەڕاندۆمی سەربەخۆیی و نزیک بوونەوەی وادەی بە ئەنجام گەیاندنی لە ڕۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧، منیش وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و هەڵوێستی تاکێکی خەمخۆر و بە پەرۆشی کوردبوون،پێویستی بەشادرابوونم بە گرنگ زانی تا وەک بەشدارێک ، بیروڕای خۆم لە واڵەکەی خۆمدا بە پێی توانا ڕۆژانە بەچەند وتەیەک دەربڕم. هەندێ...

هەڵۆ بەرزنجی: لە نێوان کۆلۆنیالیزم و نەتەوەسازی دا

پرۆفیسۆر. د. هێنەر فیورتیگو. لە ئەڵمانییەوە هەڵۆ بەرزنجەییپاش جەنگی جیهانی یەکەم، هێزە سەرکەوتووەکانی جەنگ، ڕۆژهەڵاتی ناوینیان لە نێوان خۆیان دابەش کرد. وڵاتە عەرەبییەکان وردە وردە سەربەخۆیی خۆیان بەدەست هێنا. هەستێکی هاوبەشی عەرەبی دروست بوو، لێ نەیتوانی زاڵ بێت بەسەر تاکە بە تاکەی دەوڵەتەکان دا. تا...

هەڵۆ بەرزنجی: سەربەخۆیی کاتالۆنیا و نەخشەیەکی نوێی ئەوروپا

ڕوونکردنەوەیەکی پێویست: ئەم بابەتە سەرەتا بچەند وشەیەک بوو بۆ پرسی ڕیفەڕاندۆمی دامەزراندنی دەوڵەتی کاتالانیا،لێ پاشان کۆمەڵی بابەت و زانیاری دیکە بوونە مایە دەوڵەمەندتر کردنی باسەکە و بەشیکی گرنگیشی پوختەی وەرگێڕانێکە لە ئەڵمانییەوە ئامادەم کردووە.  بۆیەکا هەم نووسین و هەمیش وەرگێڕانە.منیش...

هەڵۆ بەرزنجی: ڕیفەڕاندۆمی سەربەخۆیی، شکستیشی هەر سەرکەوتنە

پانۆڕامایەکی خێرای مێژووی کورد،وەک دەروازەیەکی گرنگ بۆ چوونە نێو باسەکەوە مەسەلەیەکی ناچارییە. دەسەڵاتی میدیای کوردیی بەر لە زاین، لە ٢٧١٧ساڵ بەر لە ئێستا دا، دوای ئەوەی بەر گورزی کوشندەی کۆرشی فارس کەوت، ئیدی باش گلاو و لەو کاتەوە  بە ئاستەم ڕاست بۆتەوە. پاش ئەو کارەساتە و بە درێژایی مێژوو هەرچی...

هەڵۆ بەرزنجی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم (بەشی پانزدەیەم)

"ئیرادە لێرەدا ئیرادەیە لە پێناوی خۆئاشکراکردنی رۆحی نەتەوە لەناو واقیعدا و لە پێناو خۆیدا،رۆح کە دێتە ناو کاروکردەوەکانی میللەتێکەوە،ئەو میللەتە لە ئاستی میللەتەوە بەرز دەکاتەوە بۆ ئاستی نەتەوە،ئەمەش بەوە دەبێت کە جەستەی میللەت خۆی ساز بکات بۆ ئەوەی رۆحی نەتەوە خۆی لە کاروکردەوەکانیدا ئاشکرا بکات.نەتەوە...

هەڵۆ بەرزنجی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم (بەشی چواردەیەم)

بە لای هیگڵەوە، قۆناخی یەکەمی دەرکەوتنی رۆح، بریتییە لە دڵنیاییەکی هەستەکی و دووەم دەرکپێکردن بە رۆح و لە سێیەم و دوا قۆناخدا، رۆح دەبێتە مایەی تێگەیشتن و هێز. رۆحی نەتەوە، کە لە پێشینەی عەقڵدا وەک بیرۆکەیەک هەواری هەڵخستووە. پێویستی بە مەیدان و گۆڕەپانێک هەیە، خۆی تێدا نمایش بکات، تاوەکو ببێتە هێزێکی...

هەڵۆ بەرزنجی: کورتەیەک لە مێژووی رێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپاـ سۆکسە (بەشی هەشتەم)

ـ ئەکسای جیاوەبوو: ئەوانیش لەسەر ئەوە هەڵوێستیان وەرگرت و وەک یۆکسی چوونە دەرەوە. دواتر رەشنووسی بەیانی راگەیاندنی کۆمیتەی هاوبەش خوێندرایەوە و گفتوگۆی لەسەر کرا و هەندێ تێبینی و باری سەرنجی بۆ زیاد کرا. دروشمەکانی کۆنگرە: "با ١٦ی ئازار،رۆژی بۆمبابارانکردنی هەڵەبجە بکەین بە رۆژی جیهانی بۆ قەدەخەکردنی...

هەڵۆ بەرزنجی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم (بەشی سیازدەیەم)

ـ دەوڵەت وەک دوا پەرەسەندنی بیرۆکەی نەتەوە شایانی ئاماژە پێدانە، کەوا دەوڵەت یەکەمجار ئینگلیز و فەرەنسییەکان دروستیان کردووە، لە ڕێگای شۆڕشی نێوخۆییەوە، هاووڵاتی بڕیاری لەسەر دەوڵەت و بەها سیاسییەکان دا، بە چەمکی رۆسۆ(ئیرادەی گەل) بەرقەرار بوو، دەرئەنجام نەتەوە وەک ویستی هاوبەش ساز بوو. لە رۆژئاوای...

هەڵۆ بەرزنجی: کورتەیەک لە مێژووی رێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپاـ سۆکسە (بەشی حەوتەم)

ناوی رێکخراو: ـ مەڵبەندی بەرلین، ئێمە پێمان باشە ناوەکە وەک خۆی بمێنێتەوە. ـ سۆکسە، ئێمە درێژکراوە و دابڕاوی هیچ لایەنێک نین. خۆ گەر لەسەر ناوێکی نوێ رێکبکەوین باشترە و،گەر زۆرینەشتان مانەوەی ناوەکەتان وەک خۆی پێ باشە، ئێمە دژ نین، چونکە ئامانج یەکبوون و کارکردن و خزمەتە. بەڵام لەم ڕووەوە پێمان...

هەڵۆ بەرزنجی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم (بەشی دوازدەیەم)

گەر مرۆڤەکان نەبنە  هۆکار و دەستاوێژی خۆشگوزەرانی لە نێوان خۆیاندا، بە شێوەیەک دوور لە دادۆشین و بەکارهێنانی یەکتر، وا ماڵوێرانی بەسەر خۆیاندا دێنن. ئەم خەونی بەختەوەربوونەش ساتێ دێتە دی، مرۆڤەکان ئامانجی چاکەخوازیان باڵا دەست بێت و بۆ بەرژەوەندی و سوودی کەسی و خۆپەرستانە مامەڵە لەتەک یەکتردا...

هەڵۆ بەرزنجی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم (بەشی یازدەیەم)

ئەمە بەو واتایەی، مرۆڤ تەنیا لە دەرەوەی ویستی خۆیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرێتی و باندۆڕی هێزێکی دەرەکیەوە، کە خودایە. نووسەر بەڕوونی لەسەر مەملەکەتەکەی لایبنیتز دەڕوات و شیتەڵکاری بۆ دەکات. تا لە ئاکامدا ئەم پوختەیەمان پێشکەش دەکات: "کەسانی ناو مەملەکەتی خوا وەک پارچە ونبووەکانی یەک وێنەن و ئەم...

هەڵۆ بەرزنجی: کـــــــــوردبــــــــوون و ناســــــیۆنالیـزم (بەشی دەیەم)

هەم بەریتانیای ئینگلیز و هەم وڵاتی ئیسپانیا، کە کێشەی کاتالۆنی و باسکی هەیە و، هەم یەکێتی ئەوروپا ،دژایەتی توندی سەربەخۆییەکەیان کرد. ئاخر بۆ ئەوەی لە خۆیان تێک نەچێ. و ئەو ڕەنجەی داویانە بە ئاو نەڕوات. دەوڵەتە دەستکردەکانیان لەبەر یەک نەترازێن و هەڵنەوەشێتەوە. نووسەر تێڕوانینەکانی گێلنەر و هۆبسباوم...

هەڵۆ بەرزنجی: کورتەیەک لە مێژووی" رێکخراوی خوێندکارانی سۆسیالیستی کورد لە ئەوروپاـ سۆکسە".(بەشی شەشەم)

سۆکسە و ڕۆڵی لە یەکگرتنەوەی خوێندکارانی ساڵی ١٩٨٨دا.پوختەی کۆبوونەوەکانی یەکگرتنەوەی رێکخراو و کۆمەڵە کوردی و کوردستانیەکانی دەرەوەی وڵات لە ساڵی ١٩٨٨ دا:-----------------------دەقی هەموو کۆبوونەوەکانی ئامادەکاری تا گرتنی کۆنگرە و پاشتریش وەک خۆی بڵاودەکەمەوە. ئەویش لەبەر گرنگی پرۆسەکە و بۆ ئەوەی لە...

هەڵۆ بەرزنجی: کوردبوون و ناسیۆنالیزم (بەشی نۆیەم)

"بیرۆکەی نەتەوە لەسەرەتادا لە شێوەی  کۆمەڵگایەکی عەقڵیدا دەردەکەوێت کە عەقڵ پەیوەندی نێوان ئەندامەکانی رێک دەخات".(١٣٥).لایبنێتز ئەم کۆمەڵگایە بە نەتەوە ناوناهێنێ. لێ لە واقیعدا بە پێودانگی ئیمڕۆ، باسەکەی باسی نەتەوەیە. دواتر دەچێتە لای کانت و کۆمەڵگا ئاکارییەکەی، تا دەگاتە لای فیختە و کتێبە بەناوبانگەکەی...

هەڵۆ بەرزنجی: کـــــــــوردبــــــــوون و ناســــــیۆنالیـزم (بەشی هەشتەم)

ـ بەشی دووەم تیۆرەکانی پەیدابوونی نەتەوەجیاکردنەوەی تیۆری نەتەوە لە تیۆری نەتەوەخوازی. دەروازەیەکی سەرەتایی و سەرەکی چوونە نێو  ئەم بابەتەیە. تەقەلا دەدەین، مەڵۆ بە مەڵۆ لە خەرمانی کارە تاقانەکەی د.عرفان مستەفاوە، پێشکەش بە ئێوەی بکەین. نەتەوە، هەبوویەکی ئەقڵی سروشتییە. بوویەکی ڕاستەقینەیە،...