• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دلێر محەمەد نوری: شەرەف لە نێوان پیاوێتی و پیاوی بەڕێزدا

پیاوێتی وشەیەکە، پێکهاتووە لە (پیاو) لە گەڵ پاشکری (ێتی).پاشگری (ێتی) یش هەمیشە ئەو وێنانەمان نیشان ئەدەن کە لە هزرماندا چەسپاون و بەستراونەتەوە بەو وشانەی کە بە پێشیانەوە لکێنراون. وشەی پیاو، ئەگەر چی بە تەنها، وا وێناکراوە کە پێچەوانەی ژنە. بەڵام لە ڕاستیدا پیاو هیچ پێچەوانەیەکی نیە و بگرە پیاو...

دلێر محەمەد نوری: شەپۆلی کورتی ٧٥

لە سەروبەندی ڕاپەڕینەکەی بەهاری ٩١دا، خەڵکی کەرکووکیش وەکو زۆربەی خەڵکی شارەکانی کوردستان خرۆشا بوون. هەر لە گەڵ ئازادکردنی ڕانیە، ئیتر رژێم کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشی و نائارامی تەواوەوە لە کەرکووک.کوردی کەرکووک لە گەڵ ستەم و ڕق و خراپەکارییەکانی پیاوانی ڕژێم ڕاهاتبوو. بەڵام هەرگیز بەم شپرزەیی و ترسناکییەی...

دلێر محەمەد نوری: نەوت یان فرۆشیاری علوج؟

وشەی علوج ئەگەر چی ڕەگ و ڕیشەی لە زمانی عەرەبیدا، هێندەی کۆنی زمانی عەرەبی کۆنە، بەڵام ئەوەی کە وای کرد ببێ بە وێردی سەر زمانی دەزگا ڕۆژنامەوانییە جیهانییەکان، محەمەد سەعید سەحافی وەزیری ڕاگەیاندنی سەردەمی سەدام بوو. ئەمەش کاتێک بە سەربازە ئەمریکییەکانی دەووت علوج. واتا هەم غەریب وبێگانە و هەم گوێدرێژی...

دلێر محەمەد نوری: حەکایەتە هەڵبەستراوەکان

وەك ئاشکرایە کاری بانگخوازیی ئایینی، مێژوویەکی کۆنی هەیە. ئەگەر تا پەیدابوونی ئاینی ئیسلام، مەسیحییەت وەکو ئایینی زۆرینەی خەڵکی جیهان، پێویستی بە کاری بانگخوازی نەبووبێ، ئەوا لە دوای پەیدابوونی ئیسلام و گەورە بوون وفراوان بوونییەوە، سەددە لە دوای سەددە، دواجار وای کرد کە مەسیحییەتیش بیر لە کاری بانگخوازی...

دلێر محەمەد نوری: گوێ بگرە ئەی پیاوی بچووک

خۆت لێ لە قەبارەی خۆت گەورەتر نەبێت. قەبارەت هەر ئەوەندەیە کە ئێمە ئەیبینین، کە لە دەرەوەی تۆوە تەماشات دەکەین، نەك بەو چاو و ئیدراك و مێشکەی خۆت کە خۆتی  پێ ئەپێویت. هەستەکانت لە نیشاندانی قەبارەی  خۆت، دڵنیابە درۆت لە گەڵ ئەکەن، چونکە گوێچکەکانت پڕ بوون لە پیاهەڵدانی درۆ و بە پارە کڕدراو....

دلێر محەمەد نوری: ئەو ڕۆژەی بووم بە "حەڵاڵ"

دەقی وەڕگێرانی وتاری ئە کچە سۆماڵییە, کە لە نەرویج دەژی، لە بارەی ئەزموونی خۆی لە گەڵ خەتەنەکردن، ئەم وتارە لە ساڵی ٢٠١٩ لە پشبڕکێیەکدا، پلەی یەکەمی هێنا، گرنگی وتارەکە لە وەسفی پرۆسەکە و ئازار و ڕەخنەگرتن لە کولتور و پەیامەکانی نێوێتی، هیوادارم جێگەی بایەخ بێت لە ساڵوەگەڕی توند و تیژی دژ بە کچانی.ئەو...

دلێر محەمەد نوری: خەمی بووکە شووشەکان

بە کوردی شێرە بەفرینە و بە ئینگلیزیش (snowman) واتا پیاوەبەفرینە، بەو دوو سێ تۆپە بەفرە دەوترێ کە لە کاتی بەفرباریندا، مناڵ و گەورە بۆ کات  بە سەر بردن لە سەر یەکیان دادەنێن و دووسێ بەرد وەکو قۆپچە دەنێن بە ورگێوە و لوتێک لە گوێزەر و دوو دەستیش لە چڵەدار و دوو چاویشی لە بەرد بۆ دروست دەکەن. وەک...

دلێر محەمەد نوری: بیری بەرماڵەکەی نەنکم ئەکەم

عەیامێکە بیری ئیماندارانی حەفتاکان و هەشتاکانی گەڕەکێکی میللی کەرکووک ئەکەم. ئەو ئیمانەی بایەقوشەکەی بەعس لە سەرەتای نەوەددەکان، شتێکی بە ناوی حەملەی ئیمانییەوە داهێنا  بۆ لە ناوبردنی هەستی مرۆڤ دۆستانە و ئاشتی خوازانە و پێکەوەژیان و گیانی کوردپەروەرانەی خەڵکانی شارەکەم. ئیدی لەو ڕۆژەوە زۆرێک لە...

دلێر محەمەد نوری: بەستەڵەک یان کرانەوەی بیر؟

گەڕانەوە بۆ بیری ئەشکەوت نشینان!لە کتێبی (کیف تصبح انسانا) ی نووسەری میسری د.شەریف عەڕەفەدا هاتووە کە:-تەها حسێن ١٨٨٩-١٩٧٣ نووسەر‌ و ڕەخنەگری گەورەی میسری لە وتەیەکیدا ئەڵێت:-”تەمەڵی هۆشە... وا لە خەڵکی ئەکات کە ئارەزوو بکەن، بەوەی کۆن وەربگرن بە ئاسانی و خۆیان لە گەڕان بە دوای تازەگەریدا ببوارن. بەڵام...

دلێر محەمەد نوری: نەخێر شێرزاد حەسەن پێکای

وەڵامێک لە جیاتی مامۆستا شێرزاد حەسەن بۆ نووسنێکی کاک ئەبوبەکر هەڵەدنی  لە پەیجی خۆی لە بارەی گرتە ڤیدیۆییەکەوە.سەرەتا بەڕێزتان  کەوتوونەتە هەڵەیەکەوە، کە نیشانەی باش گوێ نەگرتنە لەو گرتە ڤیدیۆییە و هەڵەداوانی جوابدانەوەیە. چونکە لە مەسەلەی باس کردنی وانەی ئایین لە خوێندنگەکاندا، بەوەی ببێ...

دلێر محەمەد نوری: دژنوما (پارادۆکس) ی سەرۆکەکان

ئەگەر ئەم وتارە بە پێناسەیەکی کورتی فەیلەسوفی ئینگلیزی (مارك ساینبەری ١٩٥٦) دەست پێ بکەم بۆ دژنوما، ئەوا ئاوا پێناسەی پارادۆکسمان بۆ دەکات:دژنوما یان پارادۆکس واتا کۆتاییەکی قبووڵ نەکراوە، کە لە هەندێك گریمانەوە هاتووە کە قبوڵکراو دیارە، لە ڕێگەی لۆژیکێکەوە کە لەوانەیە قبووڵکراو بێت.گەر هەر بە سەرپێی...

دلێر محەمەد نوری: پەیامێك لە فۆرمی (جڕت)دا

چەند مانگێک بەر لە ئێستا، لە نیسکەشووشەی  کامێرای یەکێ لەو پەیجە ئەلکترۆنیانەوە، چاوپێکەوتنی پیاوێکی خەڵکی هەڵەبجەی شەهیدی بە تەمەنم بەرچاوکەوت. دادەی پەیامنێر پرسیاری هیوای مامە حاجی کرد، بەوەی گوزەرانی خەڵک لە سایەی ئەم دەسەڵاتە چاک ئەبێت یاخود نا؟ مامەی ئەختیاریش وتی: نایبڕی، ئەگەر نایبڕی با...

دلێر محەمەد نوری: یان تابووت یان فڕۆکە!

پەیامێکی دۆستانە لە نێو ناڕەزایەتییەکانەوە، بۆ هەموو کاک و مام  ئاغا و شێخ و مەلا و بنەماڵە و خێڵ و نازناوە سەیر و سەمەرەکانی دەسەڵات...کاتی ئەوە هاتووە پەساپۆڕت و ئیقامە و ڤیزەکانتان تەماشا بکەن. کاتی ئەوە هاتووە شەددە دۆلار و قاڵبە ئاڵتوونەکان بخەنە جانتا ڕەشەکانەوە. کاتی ئەوە هاتوو یاقوت و ئەڵماس...

دلێر محەمەد نوری: ڕێگەی هەق لە کوێیە؟

بەیانیت باش جەنابی دادگا...من کەیسێکم ناوم ژەهرە، ژەهر خواردکردن. هێندەی ناوەکەم ترسناکم بۆ سەرخۆم و بۆ سەر ژەهرخواردکراو و ژەهرخواردکەریش، ئەگەر ساغم بکەیتەوە. وە ئەگەر نا، ئەوە لە کەیسەوە ئەبم بە لاوازترین سیناریۆی فیلمی سەردەم کە کۆتاییەکەم لە سەرەتاوە ئەبینرێت. بەڵام ئەوەی گرنگە بەلای منەوە ئەوەیە...

دلێر محەمەد نوری: مەهێڵن کەس بڕوات

نامەیەکی کراوە لە هەموو سەرۆک و سەرکردە و بنەماڵە سیاسیەکانی ئیمپراتۆری عوزمای کوردستانەوە بۆ هەردوو حکومەتی بیلاروسیا و پۆڵەندا...مەهێڵن کەس بڕوات و بیانگەڕێننەوە ئەو چەند هەزار‌پەنابەرە کوردە سەرلێشێواوە. ئەوان سەریان لێ تێکچووە، دەنا ئێمە باشین و لە هیچمان کەم نیە. خوا شاهیدە لەو ڕۆژەوە سەرۆکی...