کوردەکانی ئێراق، بە تایبەتی ئەوانەیان کە گۆیا ڕۆشنبیرن (هەروەک کورد لەنێو ڕۆشناییەکان و ڕۆشنگەریدا بژی!!)، زۆر جار لە مەدرەسەی بەرزانی و تاڵەبانی دەدوێن. کاتێک هەندێک ڕۆژنامەوانی ئەوان لە قەندیل دەرفەتی گفتۆگۆیەکیان لەتەک جەمیل بایکدا بۆ دەڕەخسێنرێت، ئەوجا یەکێکیان لەو میانەیەدا هۆکاری ناکۆکیی پارتی...
کاتێک لە داعش دەدوێین، ئەوا لە ئیسلام و کولتووری عەرەبی-ئیسلامی دەدوێین. بەڵام مەسەلەکە پەیوەند بە ئایینێکەوە تەنیا ئەوە نییە کە گەردووندیدییەکەی و ئەوجا ئامۆژگاری و ڕێساکانی دابڕاو لە مرۆڤ ڕاڤەبکرێن، واتا ناشێت ئایینێک دوای سەرهەڵدان و تەنینەوەی بەنێو خەڵکدا یەکسەر گۆڕانی چۆنێتی بەسەر مرۆڤانی وەرگریدا...
بۆ ئێمەومانان کە لە دوورەوە کەممان بینیوە و لە نزیکەوە زۆرمان بیستووە، بە تایبەتی بۆ نەوەکانی دوای "ڕاپەڕین" کە نزیکەی تەنیا حیکایەتیان بیستووە، تێگەیشتن لە "ئەودیو" پێویستە، چونکە ڕاستەوخۆ کاریگەریى لەسەر ڕەفتار و پەیوەندییە نێوکەسییەکانمان هەبووە، بەڵێ تەنانەت کاریگەریی لەسەر ژیان و چێژمان یان لەسەر...
ڕووداوەکانی حەڤدەی شوبات و دوای ئهو ڕۆژە ڕووداوی نوێ نین، بەڵکو سەرلەنوێ بەڵگەیان بە دەستەوە دا کە کوردەکانی ئێراق هێشتا هەر درێژە بە ساولیکەیی دەدەن و بەدەگمەن لە رواڵەتگەرایی دوورکەوتوونەتەوە. بێگومان حەڤدەی شوبات ڕایچڵهکاندین، تەنانەت سهرهتا زمانی لێبڕین، بەڵام ئهمه پرسیارێکه که پێش هەموو...
کردارى مرۆڤ لە دۆخى داماوییەوە زۆر جار قێزەوەنە، هەندێک جار بزوێنەرى بەزەییە. ئێمە لە دۆخى داماویدا، بە پێچەوانەى "تێماوى"یەکەى هایدێگەرەوە، دازنانى کەسێتیمان هەیە. تێماوى دۆخێکە کە "مرۆ" نازانێت لەنێویدا "چى بکات"، بەڵام داماوى وەک دازنان بریتییە لەو بەدجۆربوونەى کەسێتى کە نیتچە ناوى ناوە "تێکشکان بۆ...
فێنۆمێنە کۆمەڵایەتییەکانی وەک جەبان، خوێڕی، سەرسەری، شەقاوە، چڵیت، چەکل، چەقاوەسوو و هتد، ئاماژەییانە سنووریان بۆ کێشراوە، بەمەش دەشێت جوودایی هەر یەکەیان لە ئەوانی دی ببینرێت. ئاگایی ڕۆژانەی خەڵک هەرگیز شەقاوەیەک ناونانێت سەرسەری، چونکە ئاشکرایە شەقاوە لە وەهمی دادپەروەریدا دەژی و ڕووبەڕوو کردار دەنوێنێت....
ئەمڕۆ لەسەر پرسیاری دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان نزیکەی هەموو شێوەکانی دەسەڵاتداری ناودەبرێن، وەک سەرۆکایەتی، پەرلەمانی، ئەوجا لە ڕووی خواستی دەسەڵاتداریی خێڵەکی-لادێییەوە ناوی دەسەڵاتدارییەکانی وەک شانشینگەرایی، کلیپتۆکراتی، تەنانەت سوڵتانیزم دەبرێن. شانشینگەرایی و سوڵتانیزم ناوی جیاوازن بۆ یەک شێوەی...
کورسى! نێوەندێکى دانیشتن بە چوار لاق و پاڵپشتێکەوە! کورسى دەسوێژێکى سوودمەندە، چونکە مرۆڤ لە "خۆ" دەگرێت. هەر بۆ ئەم مەبەستەش مرۆڤ کورسیى دروست کردووە. مرۆڤ حەز دەکات لەسەر کورسى دابنیشێت، کەمێک بەرزتر لە زەوییەوە، بەڵام هەروەها حەز دەکات لەسەرى بحەسێتەوە. کورسى! نێوەندێکى دانیشتن...
ئەم (زەمینەنامە) یە لە لایەن مامۆستا کاوە جەلال مامۆستای بەشی فەلسەفە لە زانکۆی راپەڕین، خۆی بەئاشکرا لەناو خوێندکارانی زانکۆدا بڵاویکردەوە و لەناویا ئاماژەی بە چەند کێشەیەکی گرنگ و هەستیار کردووە و ئێستا زۆر خوێنداکار گفتوگۆی لەسەر دەکەن. ئێمە بەپێویستمان زانی بۆ گفتوگۆکردنی زیاتر دەربارەی کێشە باسکراوەکانی...
ئەمڕۆ دانیشتوانی کۆبانێ لە خەبات و شەڕێکی سەختدایە دژی چەتەکانی 'دەوڵەتی ئیسلامی'، ئەم شەڕە واتای سیمبۆلییانەی بۆ هەموو کورد هەیە، ئاخر ئەمڕۆ بە سەربڵندیی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هەموو سەرسامین و سەربڵندین، بەڵام گەر هاتوو ئەوان بکەون، ئێمەش لایەنی کەم لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە دەکەوین. سەرباری ئەوە کوردانی...
1ماوەیەکە نوکتەیەک لەسەر زارانە:"گەر نەوشیروان مستەفا تووشی هەڵامەت ببێت، لەتەکیدا 'بزووتنەوەی گۆڕان'یش تووش دەبێت". لە بنەڕەتدا گەر داکەوتیانەش پەیوەند بە 'گۆڕان'ەوە بڕوانین، دەبینین کە لکاوییەکی توند لە نێوان کەسی نەوشیروان مستەفا و بزووتنەوەی جەماوەریی "گۆڕان"دا هەیە. بەڵام ئایا چۆن لەم ژینجیهانەی...
شێرکۆ بێکهس مرد، بهڵام واتای ئهو وهک هۆزانڤان، پێگهی ئهو له مێژووی هۆزانی نوێی کوردیدا له شهستهکانهوه تا ئهمڕۆ، دهرفهت دهڕهخسێنن پرسیار له ئهو و ئیشهکانی، له خودی هۆزانی کوردی له ئێراق بکهین. تهنانهت ژیانی لێنهتوێژراوهی شێرکۆ بێکهس، قۆناغهکانی پێگهیشتنی ئهو، پرسیار دهخهنهوه....
کرداری سوتاندنی کتێب باش نییه، بهڵام راچڵهکێنهره. پرسیار ئهوهیه که بۆچی ئهو کرداره راچڵهکێنهره؟ ئایا ئهوە چییه که ناودهنرێت کتێب؟ بهڵام هاوکات گهرهکه بپرسین: ئایا به فراوانی له چیهتیهکهیدا نرخێنراوه و بهمهش بووبێت به نهشیاوی دهستبهرداری؟ به ئاتاج؟ یان ئایا ئهمیش تا...
پرسیاری بنیاتنانی سیستهمێکی سهرۆکایهتی یان پهرلهمانی له ههرێم ههلێکه بۆ ئهوهی سهرلهنوی دانوستانی پرسی دهسهڵات بکهینهوه. ئێمه له پرسی دهسهڵاتدا ههرگیز ناتوانین کێشهی مێنتالێتی وهلاوهنێین. مێنتالێتی جۆر و شێوازی هزرین و دهرککردنی جیهانیانهی کهس یان گرووپه که له رهوتی کاتدا...