• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئیحسان مەلا فوئاد: له‌كفری، ته‌قه‌كردن له‌پۆلیس‌و ئاسایش بووه‌ته‌ مۆدێل

■ ئا: ئیحسان مەلا فوئاد ته‌قه‌كردن له‌هێزه‌كانی‌ پۆلیس‌و ئاسایش له‌ شارۆچكه‌ی‌ كفری، خه‌ریكه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی‌ بۆ هه‌ندێ‌ له‌كه‌سانی‌ ئه‌و هێزانه‌ دروست كردوه‌. به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایش له‌ كفری‌، زۆربه‌ی ئه‌و كرده‌وانه‌ی‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت "هه‌ر ئه‌و...

ئیحسان مەلا فوئاد: پەروەردەى كفری ئاگات لێیە؟

ئەم كۆوشەیە تایبەت نییە بە ناوخۆی فەرمانگەى پەروەردە، بەڵكو تایبەتكراوە بە قوتابخانەكانی سەر بەو پەروەردەیە. ئەم كێشەو كەموكوڕییانەى كە لێرەدا ئاماژەى بۆ دەكرێت بەهەمانشێوە لەسەردەمی بەڕێوەبەرەكەی پێشووشدا بوونی هەبووەو بەندە چەند وتارو رێپۆرتاژێكم دەربارەى كارە نایاسایی و كەموكوڕییەكان ئامادەكردووەو...

ئیحسان مەلا فوئاد: كۆمسیۆن سەدان ملیۆن دینار لەتیمەكانی گەڕۆك ئاودیو دەكات

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لەعیراقداو بە تایبەت لەكوردستاندا چەند بنكەیەكی نوێی بۆ هەندێ ناحێەو قەزا كردەوەو چەندین فەرمانبەرى بۆ دامەزراندن، هاوكات لەهەموو ناوەندەكاندا 4 كەس دانران بە مەبەستی دابەشكردنی كارتى زانیارى دەنگدەران كە پێیان دەوترا (تیمی گەڕۆك) جەوال. لەكاتی ناونوسكردنیان تیمەكانی جەوال...

ئیحسان مەلا فوئاد: خالیدی خولە سور ئێمەش ئەوەمان دەوێت

حەز دەكەم بە دوو دێڕ تێگەشتنی خۆم بە جەنابت و نموونەكانی وەكوو تۆ بگەیەنم. جەنابی خالیدی خولە سورو ئەوانەى كە دەستیان هەبووەو هەنووكەش هەیە لەتاوان و خیانەتكردن لەمییلەتەكەم، میللەتی كورد، با لەوە دڵنیاتان بكەمەوەو تێتان بگەیەنم كە ئێمەى رێكخراوی چاودێری كوردۆساید (چاك) وەك لەكارنامەو پێڕەوو پرۆگرامماندا...

ئیحسان مەلا فوئاد: جەمال عەبدوڵڵاَ كەى فێری رێزگرتن دەبیت؟

نازانم جەنابتان و نموونەكانی وەكوو تۆ كەی واز لەتۆمەت و قسەى نائەخلاقی و هێرشكردن دەهێنن، بەڵام قەیدی نییە چەم بێ چەقەڵ نابێ كۆمەڵگەیەكی وەكوو كورد پێویستی بە ئێوەش هەیە كە چیتر كاتێك ئێوە ببینن چەند نائەخلاق و جنێوفرۆشن لێتانەوە فێر ببن كە جنێوو دەمشڕی چەند بێ ئابرویی و خراپ و ناشرینە، دەی ئاساییە ئێمە...

ئیحسان مەلا فوئاد: گۆڕانیزم

گۆڕان ئەو تەوژمە بوو كە میللەتى كوردی كوردستانی باشور خەونی پێوە دەبینی هاتە دی، خەون بە ئۆپۆزسیۆن، بە بوونی گرووپێكی بوێرو كە بتوانێت بەرامبەر دوو حزبی گەندەڵی رێكخراوو سیستماتیك بووەستێتەوە، بتوانێت چاوی میللەت بكاتەوە كە دەنگ هەڵبڕێت، بتوانێت خەڵك فێری ناڕەزایی دەربڕین بكات و بە ئاشكراو نەترسەوە بڵێت...

ئیحسان مەلا فوئاد: پەرلەمانتارانی گۆڕان كڵاویان بۆ میللەت دوورى!!

بەڕاستی ئەوەى من بیرم لێ نەكردبووەوە ئەو ناهەڵوێستییەى پەرلەمانتارانى گۆڕان بوو، ئەوەشی پێش هەڵبژاردن بیرم لێ كردبووەوە ئەوەبوو كە دەموت بە دڵنیاییەوە ئەو 25 كورسییەى ئەوان و ئەوانەى خۆیان بە ئۆپۆزسیۆن دەزانن چیدی بێ دەنگی هەڵنابژێرن و سیناریۆكانی یەكێتی و پارتی قبوڵ ناكەن و نایەڵن هیچ پلانێكی لەو شێوەیە...

ئیحسان مەلا فوئاد: بەڕێز تاڵەبانی.. ئێمە راستمان كرد یان دەوروبەرەكەت؟

ئێمە پێمان وتن ئێوە گوێتان لێنەگرتین، ئێمە راستمانكرد ئێوە رەدتانداینەوە، ئێمە هاوارمان كرد ئێوە بە خەاڵتاندا نەدەهات، ئێمە حەقیقەتمان پێوتن ئێوە بەدرۆ وەسفتان كرد، ئەرێ تاڵەبانی پاش هەڵبژاردن بۆت دەركەوتن كە ئێمە راستمان لەگەڵ كردی یان دەوروبەرەكەت؟. لەپێش هەڵبژاردنە ئۆپۆزسیۆن هێنەرەكەى ئەمجارەدا رۆژانە...

ئیحسان مەلا فوئاد: هێرشكردنە سەر گۆڕان و یەكگرتوو بە ئیعازی یەكێتی و پارتی بووە

لەرووداوو بابەتی لەو جۆرەدا كە یەكێتی و پارتی پێڕەوی دەكەن، ئەو بە هێرشكردن و ئەم بە دەركردن، ئەگەر بە وورى لێی بڕوانین و تێیفكرین بۆمان دەردەكەوێت كە ئەو هێرشانەو تەقەكردن بە ناوی دەربڕینی خۆشی و چی و چی، بە ئیعازو فەرمان و بڕیارو رێككەوتنی هەردوولایان بووە، ئەویش بەم مەبەستانە.. 1- وەك هەوومان دەزانین...

ئیحسان مەلا فوئاد: گەڕاوەكانی مەڵبەندی كفری بۆ باوەشی تاڵەبانی دەگەڕێنەوە بۆ لاى گۆڕان

بەرەى ریفۆرمی خەتی (نەوشیروان مستەفا) لەهەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی یەكێتی نیشتمانی مەڵبەندی كفری لەگەڵ چەند كۆمیتەیەكدا بردەوەو سەركەوتنی بەدەست هێنا كە زۆرترین شڕى لەسەر كراو شەهیدی لەسەر درا، بەڵام هەر كە دەنگۆی هەڵبژاردن بڵاوبووەوەو باس لەوە كرا كە تاڵەبانی و حزبەكەى پارەیەكی بێشومارى ئامادە كردووە لەرێگەى...

ئیحسان مەلا فوئاد: هیچ حزبێك فریشتە نییە تەنانەت حزبی شیوعی-ش

ئەمە وەڵامدانەوە نییە، بەڵكو دەوڵەنەندكردنی وەڵامی (باوكی پ)ە، كە تۆمەتی من دەكات بەوەى حزبی شیوعیم كردووە بە فریشتە، هەرچەندە مافی خۆتە رەخنە بگریت و منیش ئەرك و پێویستە لەسەر سەرمی دابنێم، بەڵام ئەوەى جەنابت وتووتەو هەر خوێنەرێكی دیكەش ئەوە تێگەشتنەى جەنابتی هەیەو هەبێت بۆ نوسینەكەى من، ئەوا لەمەبەستەكەى...

ئیحسان مەلا فوئاد: (دانا ئەحمەد مەجید)ەكەى گۆڕان كفری خستە ژێر پێیەوە

بە چ پێوەرێك رەوایە سلێمانی لەساڵی 2008دا 200 ملیار دینار بوودجەكەى بووە، شاری كفریش 2 ملیار، یاخود بۆ پردێكی نێو شاری سلێمانی 8ملیارو 600 ملیۆن دینار سەرفكراوە كەچی كفری 2 ملیار، واتا كفری حسابی پایەیەكی ئەو پردەى بۆ نەكراوە، ئەمەش لەسایەى دەسەڵات و ئیرادەى (دانا ئەحمەد مەجید)ی پارێزگاى سلێمانى، كە...

ئیحسان مەلا فوئاد: شیوعییەكان و لیستی كوردستانی، كامیان براوە بوون؟

رەنگە كەسێك گەر لەسێ ژەمەى خواردندا یەك ژەمی هەبێت، بەڵام لەرۆحەوە ئاسودەو بێ خەم و خەفەت بێت، زۆر لەو كەسانە خۆی بەگەورەو مورتاحتر بزانێت كە بە دزیكردن سێ ژەمەى خواردنەكەى های لایف بێت و خاوەنی سەروەت و سامان بێت، یاخود ئافرەتێك كە هاوسەرەكەى هیچی نەبێت، بەڵام رێزو خۆشەویستی پێ ببەخشێت، زۆر دڵخۆشترە...

ئیحسان مەلا فوئاد: شیوعییەكان بۆ ناوێرن بە ئاشكرا بڵێن پارتی و یەكێتی سامانی خەڵك دەدزن؟!

ئەوەى گومان لەسەر حزبی شیوعی دروست دەكات كە لەبەرەى میللەت دووركەوتوونەتەوەو چوونەتە بەرەى یەكێتی و پارتییەوە، كپبوون و نەوێرانیانە لەباسكردن و ئاماژەدان بە گەندەڵی و دزی و كارە مافیایی و قێزەونەكانی ئەو دوو حزبە داگیركەرەى دەسەڵات و ئیرادەى خەڵك بە ئاشكراو زمانی خەڵك، تەنانەت نەیانوێرا وەكوو بانگەشەى...

ئیحسان مەلا فوئاد: با بچین بۆ لاى گۆڕان بەڵكو بووین بە شتێك

ئەوەى من رۆژانە دەیبینم و بەرچاوم دەكەوێت، مرۆڤی پاك هەست بە بێزارى و نائومێدی دەكات، بە تایبەت دڵگرانی و خەفەتخواردن بۆ ئەو خەڵكەى كە بە پارەى خۆی و هەست و جەستەى خۆی یارمەتی ئەو لیستەى دەداو كارى بۆ سەركەوتنی دەكرد، كەچی ئێستا دەیان گەنجی ئاژاوەگێڕو خەڵكی ناپاك و رێگرو دژە یاسا خۆیان دەكەن بە بارەگاكانی...