• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: لە بەرانبەر قازانجەکانی / شەڕابی سوور / دا زێدە گۆیی یا زێدەڕۆیی / کراوە

زانیاری لە بەرانبەر قازانجەکانی / شەڕابی سوور / دا زێدە گۆیی یا زێدەڕۆیی / کراوە. هەر چەند رێگای زانست رێگایەکی جێی متمانەیە بەڵام بێ گرێوگۆڵ نییە. پێش ئەوەی بگاتە ئامانجی خۆی شکوگومانی زۆر دێنێتە پێش . تازەترین بەڵگەش ئەوەیە کە بیرمەندان دەڵێن: شەڕابی سوور لەوانەیە ئەوەندەش جێگای هیوا نەبێ بۆ سڵامەتی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " خەڵکی خاکی تۆم "

ئەو کاتەی کە چاو لەدەریا دەکەم لێی دوورم چون تۆ دەریای منی ئەو شەوانەی ئەستێرەکان دادەگیرسێن مانگە شەوی چاردە خۆ دەنوێنێ بیر لەتۆ دەکەمەوە دەڵێم ئەستێرە ومانگەشەو هەر تۆی و لەلای منی دەچمە ناو گوڵزاران سەرەبەهاران دەڕوانمە شکۆفەی هەزار ڕەنگی کەنار جۆباران باوەش باوەش گوڵە گەزیزەت بۆ دەسک دەکەمو...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: خۆش نشینەکان

ئەگەر کۆماری ئیسڵامی بۆی کرابایە بە خڕوپتوونی بە نوسەرو شاعیرو پێنوس بە دەست وسیاسەت بازو،،،،، رۆژهەڵاتی کوردوستانی دەگوت: ها ئەوە پاسپۆڕت ئەوەش پارە بڕۆن روو لە هەندەران کەن! وەکو پەنابەر هەم ئێمە پارەتان پێدەدەین وهەم لەوێش پارەی بێکاری وەرگرن!؟ بەڵام ئەو کارە دەست ناداو نایەتە گونجاندن. چون دەسەڵات...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: کەسێکی دیکە لە ناودارانی ناوچەی مهاباد بناسە

" دوکتور سەید کەریم ئەییوبی" مامۆستای دوکتور، کەریم ئەییوبی کوڕی سەید ڕەحمان لە ساڵی ١٣٠٢ هەتاوی لە رۆژی ٢٣ خاکەلێوە لە شاری مهاباد لە دایک بووە .سەردەمی منداڵی ومیرمنداڵی لە مهاباد بەسەردردووە لەساڵی ١٣٢٤ هەتاوی کە گەنجێکی ٢١ ساڵە بووە وێڕای تاقمێک لە گەنجەکانی شاری مهاباد لە لایان دەسەڵاتی کورد کەساڵیکی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: خۆ پێشمەرگە ئاژەڵ نییە !!

سەردێڕی ئەو بابەتە قسەی من نییەو من قەت ئیزن بەخۆم نادەم لە بارەی ناوی پیرۆزی پێشمەرگەو ئەرکی مێژوویی پێشمەرگە ئاوا بدوێم. ئەو گوتنە هی کەسانێکە کە لەسەر ناوی پێشمەرگە دەسەڵاتی بە رواڵەت رزگاری خوازی کورد لە باشوور تەنگی پێ هەڵچنیون و لەسەر مێدیایەکی کوردی (ک،ن،ن) بە کۆمەڵ هاواریان لێ هەستابووکە، نە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " چوارێنەکانم "

هەتا دونیا هەبێ ئەویندارت دەبم من لە ریزی ئاشقان یارت دە بم من لەناو گۆڕ گەر چی جەستەم نێژراوە بە مردووییش گرفتارت دەبم من . ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، بەیانان تا کو شەو گریان وناڵان لە دەست چووژینی من بردت بە تاڵان لەبەر وەی پێت بگەم بێچارە ماوم بە جێ ماوم لە کاروانی هەواڵان . ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: هەڵبژاردنەکانی ئه‌وروپا و شەڕێکی بێ وێنە لەسەر دەسەڵات

کورتە بەرایی:لەدونیای ئاڵۆزی سەردەمدا ئەگەر رۆژێک مرۆو لەخەو ڕاپەڕی وببینێ خۆر،، لەخۆرائاواوە بەرو رۆژهەڵات لە ئاوابوندایە! نابێ تووشی سەرسووڕمان بێ. لە شەیتانە بازاڕی سیاسەتی سەردەم دا هەموو ئاڵوگۆڕێک مومکینە. شەڕەجودا جوداکانی مەزنی ئەو سەدەیە دەبنە هۆی گەلێک رووداوی نەخوازراو. ئەو رووداوانەش بەربینگی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: بۆ مامۆستا فەرزاد کەمانگەر و هەموو شەهیدان

" هوروژمی شەو"ئەو شۆ تەنیایە جەستە و دەروونمدیسان ژانو هیش بۆتە هەبوونمهوروژمی خەیاڵ خەوی زڕاند مپەی پەی هەناسم تاسەی وەراندمتۆ بڵێی ئەو شۆ کازیوە دابێشەوە زەنگ لا چێ و خۆرم بگاتێکورەی دەرونم گرفەو نێڵەی دێوەختە گیان دەرچێ و ئاورم تێبەربێهەر چرکە ساتیک وێنەی ساڵێکەجەهەننەم دەڵێی بۆمن ماڵیکەبۆچی ئەو شەوە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: هەزار خۆزگە بەخۆم

دەخوازم بۆ دەربڕینی قسەکانم لە وگوتنە جوانەی زمانی شیرینی کوردی کەڵک وەرگرم کە دەڵێ: هەر کەس سمێڵی سوور بوو بایزئاغا نییە . لە ئاسمانی وڵاتی کوردەواری لە جیاتی باران نەهامەتی دەبارێ.! کۆمەڵگا قەت بە دەستی نەیار ناگاتە ئەو ئاستە نزمەی کە لەو سەردەمەدا تییدا دەژی. ئاخر دوژمن زۆرزیرەکو هوشیارانە لە / برینگی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " چوارێنەکانم"

ئەتۆ جێگەت وەکو گوڵزارە ئەوڕۆ ئەمن شوێنم لەخارە ژارە ئەوڕۆ لەهەر کوێ بم دەزانم من بە داییم دڵم بۆ تۆ دەکا شیوە ن ورۆڕۆ . ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،، شەوانە چاوەڕوانی هاتنی تۆم لە کاتی نیوە شەوجەستەی تەوتۆم کە تێپە ڕ بوو شەوو زانیم نە هاتی بە ئەسرین چێ دەکەم رووباری وەک گۆم . ،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: جاشی میللی یان شاعیری میللی؟؟

بە بێگومان ئەگەر کەسایەتی سیاسی وکەسایەتی تاکەکەسی (شەخسی) نەمر شەهید ،، قازی موحەممەد ،، لە گەڵ دانە دانەی ئەو کەسانەی کە دوای کۆمار لە مهاباد بەڕێوەبەری وپارازتنی حیزبی دێمۆکڕاتیان وەئەستۆوە گرت وخۆیان بە میراتگری کۆمار ورێبازی شەهیدانی ئەو حیزبە داناوە، بخرێنە ناو دووتای تەرازوویەک قورسایی کەسایەتی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: مێژووی خۆبەدەستەوەدان !

لە شەڕە فنامەدا هاتووە: شائیسمایلی سەفەوی خۆی لە کوردوستان گرتن خۆش کرد. هەموو میرو بەگلەری کوردوستان خۆیان دەدەسک دا وهەڵتەک هەڵتەک چوونە بەردەمی شای سەفەوی ولایان وابوو بەو کارە خوێن شیرین دەبن! شا،، کە زانی خۆیان هاتوونە ناو تۆڕەوە، پەلە قاژەی لێ بڕین ولە گۆشەی زینداندا رازاندین. میرشا موحەممەدی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: پێش بابەت

دەردی هەری گەرانی کورد بۆ جەستەی برینداری ئەو خاکە رمبی دوژمن و بە زەندۆڵکردنی ئەوخاکە بێکەسە بۆ داگیرکار ناگەڕێتەو. ئەوان لە شەوەزەنگیشدا بە ئاشکرا دیارن هیچ شەرمیشمان لێ ناکەن. من پێم وایە ئەو شێوە نەیارییە لە گەڵ کورد زۆر باشترە لە ئەو حیزب وسەرکردانەی کە بە دروستکردنی لۆگۆو نیشانی حیزبی وئاڵایەک...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: گەورە بازاری سیاسەت

پێش وتار: سەرهەڵدانی شیعەی تووندئاژۆ لە سەردەمی سەفەویەکان بۆتە خاڵێکی مێژوویی بۆ پێناسەی سەرەکی ئەو ئایینە.پاش سەفەویەکان هەتا ئەوسەردەمە رێگوزەری ئەو ڕەوتە هەڵکشان وداکشانی بەسەردا هاتوو. جار جار هەڵەسونەی هێناوەتەوە وجارجاریش داکەوتووە. ئەگەر لەسەر چەمکی ،، سیاسەت وئیسلامی سیاسی ئایینی شیعە بە خێرایی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: سازی شکاو

ئەو کاتانەی کە پەنجەکانم بە تاتای زولفی تۆ سیم سازی دڵمی دەلاواندەوە و نەوای خۆشەویستی لێ دەدا بۆ ژوانی ئەوین بەسەر چوو ئێستا من ماوم و سازێکی دڵ شکاو پەنجەیەکی لە بەر یەک پچڕاو حەیرانێکی با بردەڵەو کزو مات و داماو رێژنە بارانێکی پڕ لەدەردو سەراسەر لە زووخاو . جەعفەر کەریمی/ ٢٥/ ١٠/ ٢٠١٣ ت/ فەنلاند...