هاتنی نەورۆز و ساڵی نوێی کوردی لە نەتەوەی کورد پیرۆزبێ  

لێرەدا کرتە بکە بۆ گوێگرتن لە سرودی: (جەژنە جەژنی کوردستانە. جەژنی نەورۆزە)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: سوعاد ئەلسەباح و ئاڵا تاڵەبانی یەک ڕۆحی عەرەبییان هەیە!

ئەمە بۆ ڕوونکردنەوەی زێتری وتارەکەی ڕابردووم کە بە نێونیشانی "ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت، من ئاڵایەکی عەرەبییم و شەوی بوکێنیم شەوی قادسیەیە".کاتێک کە گرفتەکانی نێوان نەوشێروان مستەفا و جەلال تاڵەبانی هێشتا نەگەیشتبووە تەقینەوە بەڵام لەنێو ڕێکخستنەکانی یەکێتییدا ئەو ململانێیە بە ئەسپایی کاری کردبووە سەر بەهێزبوونی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: بافڵ و لاهور، پارتی و تورکیا و ئیران

دوای کۆڕەوی ساڵی ١٩٩١جەلال تاڵەبانی، بافڵ، قوباد، لاهور، مەسعود بارزانی، نێچیرەوان و مەسرور بارزانی دامەزرێنەری سەرەکیی دەزگەی هەواڵگریی و زانیاریی و دژە تیرۆر و ئاسایشی هەرێمی کوردستانن. دامەزراندنی دەزگەی پاراستن، دەگەرێتەوە بۆ ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، واتە بەسەرپەرشتی و ڕێگە پێدانی مەلا...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئاڵا تاڵەبانی دەڵێت، من ئاڵایەکی عەرەبییم و شەوی بوکێنیم شەوی قادسیەیە!

بۆ میللەتی کورد لە باشووردا نامۆ نییە کە، ئاڵا ئەسەدی خاوەن مێژوویەکی سیاسی، ڕۆشەنبیری نییە، یان بەلای کەم وەک تاکێکی نیشتمانپەروەر نەناسراوە. هەروها ئەوەش بۆ باشوورییەکان نامۆ نییە،  کە ئەم ئاڵا ئەسەدییە،  تا چوونی بۆ بەغداش ڕۆژێک لە سەنگەری میللەتەکەیدا لە خەباتدا نەبینراوە، بۆ یەک جار...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئەردوغان گۆڕ بە شایەنی مردووەکانی عەفرین نازانێت!

چەند ڕۆژێکە تورکیا پروپاگەندەی ئەوە دەکات، کە گوایە گۆڕی بەکۆمەڵی کراوەی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی لە باکووری سوریادا دۆزیەوەتەوە و دەیەوێت ڕێبەرانی کوردی ئەو ناوچەیی پێ تاوانبار بکات.  کاتێک کە بیرۆکەی شۆڤێنیستی لەنێو قوڵایی مێشکی دیکتاتۆرێکی وەک ئەردوغاندا هەڵدەقوڵێت، ئەو کاتانەیە کە ئیتر...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کێشەی نێوان بافڵ و لاهور

لە قۆناغی شاخدا، لاهور و بافێل لە ئەوروپا دەخولانەوە، هەردووکیان پیشەیەکی هاکەزاییان بە هەموو کوردستان نەدەگۆڕیەوە. ئەو کات جەلال تاڵەبانیش خوازیاری ئەوە نەبوو هەردووکیان بهێنێتە شاخ و تووشی مەترسیان بکات، لە ئەنجامدا دووچاری موشەک و تۆپبارانی سەدام و جەنگی پارتیزانی ببن،  کەچی جەلال تاڵەبانی ئا...

ئاشتی برایم ئەفەندی: هێزی پێشمەرگە وەک بیرە نەوتەکان سەرچاوەی دەرامەتن بۆ ینک و پدک!

هێزی پێشمەرگە لە ئاست خوارەوەدا، پێکهاتەی نێو چینی هەرە هەژاری نێو کۆمەڵگەی باشوورە. زۆرن ئەوانەی کە ئاگاداری ئەو ڕاستییەن کە ئەمڕۆ زۆربەی پێشمەرگە لەبەر بژێوی ژیان و نەبوونی سەرچاوەیەکی دیکە بۆ پەیداکردنی دەرامەت و قوتی ڕۆژانەی خێزان، دەبن بە پێشمەرگە. هێزی پێشمەرگە لە ئاست خوارەوەدا، هێزێکی مەغدورە،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ئیتیلاعات سەرانی گۆڕان و یەکێتی کۆ کردەوە!

هەژموونی ئیران بەسەر سەرانی باشووری کوردستاندا هەمیشە وەک ڕۆژی ڕووناک بووە. لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو و تا هەنووکە، سەرانی یەکێتی هەر لە فەلەکی تاراندا خولاونەتەوە. لە قۆناغی شاخدا بیانوی سەرانی یەکێتی ئەوە بوو کە گوایە ئەوان سیاسەتیان دەکرد و ئیمکاناتیان نەبوو و پێویستیان بە ئیران هەبوو، بەڵام...

ئاشتی برایم ئەفەندی: سوپای نیشتمانیی باشوور و ئەمریکا و میت و ئیتیلاعات!

بوونی سوپای نیشتمانیی فەرمی بۆ هەر وڵاتێک گرنگە، لەبەرئەوەی بەهێزی ئەو وڵاتە لە کۆمەڵگەی نێونەتەییدا بە بەهێزی سوپاکەی و ئابوورییەکەی هەڵدەسەنگێت. ئەم دوو فاکتەرە گرنگە پێگەی ئەو وڵاتە یان نەتەوەیەک لەنێو کۆڕ و کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا دیاری دەکەن. مێژوو پێمان دەڵێت کە بوونی سوپایەکی بەهێز کارێگەرترین...

ئاشتی برایم ئەفەندی: ینک، پدک، حدکا، کۆمەڵەی زەحمەتکێشان، پەکەکە و ئەزموونی هەرێم!

ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە هەمیشە لەنێوان خۆیان و زلهێزەکانی دنیادا، ئەوانیش لەنێوان خۆیاندا گرفتیان هەبووە لەسەر دەسەڵات و کۆنتڕۆڵ کردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم دۆخە کاردانەوەی هەبووە لەسەر چارەنووسی بزوتنەوە و پارتە سیاسییەکانی ئەو ناوچەیە، کە یەکێک لەوان کوردستانە، کە بۆ گشتیان...

ئاشتی برایم ئەفەندی: فازیل میرانی رەوا بە شەڕی کوردکوژی دەدات

چاوپێکەوتنێکی فازیل میرانی کە لە 24 / 05 / 2021 دا لە یوتیوب بڵاوبۆتەوە دوو خاڵی ئەو چاوپێکەوتنە جێگەی سەرنج بوو. یەکەم: دەربارەی میدیاکاران!لەو چاوپێکەوتنەدا فازیل میرانی گوتی:"ئەگەر ئێمە نەبین ئێوەی میدیا نابن".میدیا دنیایەکی ئازادە، میدیاکار و نووسەرە باشوورییەکانی کوردستانی ناوەوە و دەرەوەی وڵات...

ئاشتی برایم ئەفەندی: نووسراوە فەرمیەکانی ناتۆ و ئەمریکا ئەردوغانیان هار کردوە!

ئەردوغان دەیەوێت دنیا بەتایبەتی وڵاتانی ناتۆ و ئەمریکا، لەبەر خاتری بیروباوەری شۆڤێنیستی ئەو و دوژمنایەتی ئەو بۆ پرسی کورد چاوبنوقێنن، ئەوەی تورکیا دەیەوێت ئەوان بۆی دەست لەسەر سنگ ڕابوەستن و ئەنجامی بدەن،  نووسراوە فەرمیەکانی ئەوان هاوپێچی وتار و گوتار و نووسراوەکانی تورکیا بێت، ئینجا بە دڵی ئەردوغان...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تورکیا و ئێران لەهەمان قوڕ بەدیل دروست دەکەن!

تورکیا و ئیران گرفتیان لەسەر داگیرکردنی عیراقە، بۆیە هەردووکیان پێویستیان بەوە هەیە کە جەنگی نێوانیان لەسەر دابەشکردنی لاشەی عیراق، هەر لەسەر خاکی عیراقدا بێت، لەبەرئەوەیە بۆ سێ دەیە دەچێت دەزگەی هەواڵگری هەردووک  وڵات بە هاوکاری بەکرێگیراوەکانیان لەنێو کورد و عەرەب کار لەسەر ئەوە دەکەن کە، هێز...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تورکیا و پەکەکە و سوتاندنی دارستانەکانی دهۆک!

کێشمەکێشمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دۆخێکی هێناوەتە پێشێ کە هەرگیز هیچ هێزێک یان حزبێکی سیاسی، ناتوانێت جێگەی خۆی بکاتەوە، ئەگەر خاوەن هێزی چەکدار نەبێت. مێژوو و ئەزموونی ئەو ناوچەیە پێمان دەڵێن، کە خەباتی مەدەنی لەو ناوچەیەدا هێشتا زۆری ماوە بۆ ئەوەی میللەتان وەک ئامرازێک بەکاری بهێنن، کاری پێ بکەن، دەستکەوتی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: جەنگی ئیسرائیل و فەلەستین ئامرازێکە بۆ تورکیا و ئیران!

ئەزموونی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست دەریخستووە، کە هەمیشە زلهێزە ناوچەییەکان و دنیا، نەیانویستووە ئاشتیی لەو ناوچەیەدا بەرقەرار بێت و گەلانی ئەو دەڤەرە بەهێمنی ژیان بەسەربەرن.  ئەگەر تەنیا ئاوڕێک لە دوو دەیەی ڕابردوودا بدەینەوە، دەبینین کە هەر جارەی گرفتەکان لە ناوچەیەکی دیاریکراودا قوڵدەبنەوە و دەبنە گۆڕەپانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: چین و ئەمریکا و جەنگ!

هێزی ئابووری گرنگە بۆ گەلان و بەهێزکردنی دەسەڵاتی سیاسی و پێگەی وڵاتان لەنێو کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی و ناوەخۆدا، هەروها ئامرازێکە ڕەنگدانەوەی لەسەر هاوسەنگی هێز لەسەر ئاستی جیهان و ناوچیدا دەبێت، کە بێگومان دەسەڵاتی سیاسی کۆنتڕۆڵی جۆری بەکارهێنانی دەکات، کە چین ئەمڕۆ توانیویەتی بە بەکارهێنانی ئەو هێزە نەرمە...