جار و بار لێرە و لەوێ لە زروفە ناخۆش وگەرمەکانا ، هەرزەکاری سیاسی و تازە پێگەیشتووی سیاسەت و پۆست ، مل دەرئەهێنن و بەدەنگێکی نەشاز ئەدوێن جگە لە قورسکردنی وەزعەکە هیچی تری لێ حاصل ناکەن، بزووتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دامەزراننیەوە تا ئێستاش نە بڕوای بە چەک هەڵگرتن و نە بڕوای بە زمانی توند و تیژیی هەبوە...
گەر ئەتەوێ تازەترین نوکتەی ئەم هەڵبژارنە ببیستی و تا چوار ساڵی تر و هەڵبژاردنێک و نوکتەیەکی ئەو کاتە پێبکەنیت گوێ لەم نوکتەیە بگرە : نوکتەکەش ئەوەیە کە بنەماڵە وپارتی پاشکۆی باس لە "ئیرهابی فیکری" ئەکەن لە شاری سلێمانی بەرامبەر بە کندیدەکانیان...!!! ئێوە بیهێننە بەر چاوی خۆتان کە بنەماڵە و پارتی...
کاک " عدنان عوسمان " ی پارلەمانتاری پێشووی هەولێر و ئەمجارەش کاندید بۆ بەغا ، لە نیمچە ووتارێکا بابەتێکی هێاوەتە پێش کە هەر لە ناوونیشانەکەیا مایەی سەرنج لێیانە : گەنجانە ، گیرفانانە....!!! بەڕاستی من بەش بەحاڵی خۆم زۆر ووشەی نزیک لەو دوانەم بیستوە : جەژنانە ، سەرانە ، هەرزەکارانە ، سەرسەختانە...
ڕەنگە بزووتنەوەی گۆران گەشتبێتە قەناعەت کە هەڵبژارنی ئەمجارە بۆ گۆران وەک ئەوەی پێشو نابێت ، ئەویش سەبارەت بە 3 هۆی سەرەکی کە یەکەمیان ئەوەیە : بەداخەوە کاک نەوشیروان وەفاتی کردوە و کەسێک نیە لە بزوتنەوەکە بتوانێت کاریزمای کاک نەوشیروانی هەبێت لە کەسایەتی ، لە چونیەتی قسە کردن بۆ جەماوەر...
بازاری حیزبەکان گەرمە ، گرمەی یەت و بەزمی ئاوڕیانەوە لە "عەوام" هەموو مەڵبەند وگرد و گەڵا و لق وچڵ و ئەهلی مزگەوتی گرتۆتەوە ، نزیک بوونەوەی دەنگ یانە ، دەنگ بە نەوتی خەشنۆش کراو..دەنگ بە خاکی بچوکتر لە پار.. دەنگ بۆ دروست کردنی دەستەیەکی قەڵەو بوو لەسەر حسابی وورگی بەتاڵی خەڵک..ئەمڕۆ هەرێم بووە...
ئەم عالەمە زۆر سەیرن ، یاخوا بە شتێکەوە نەیگرن تا کەوڵی نەکەن وازی لێ ناهێنن ، ئەوەتا بەربونەتە وێزەی نوێنەرە ئازیزە خەم خۆرەکانمان لە پارلەمانی نمونەی پاکی و دیموکراسی و بێ لایەنی هەرێمەکەمان ، چی قەوماوە ؟ گوایە ئەو بەڕێزانە ڕازی نەبوون بەوەی تەقاعودیان لە چوار ملیۆن دینار، تەنیا چوار ملیۆن !! كەمتر...
...... دواجار پاش ئهوهى ساڵى پار قیتارهكهى (دۆڕاندۆم) خۆى كێشا بهعهمودى نهخێرهكانا, قیتارهكه تێكشكا و سایهقهكهى به پهلهپرۆسكێ ههڵهات و سهنهوى و ههرچى ئهوراقى قیتارهكهیه یاى به برازاكهى و خۆشى له بهرچاو ونبوو, ههروهك دهرئهنجامێك بۆ لهكاركهوتنى پرۆسهكه لهمانگى ئهیلولى...
گاڵتە بازاڕی دەنگدان بۆ پرۆسەی کورسیراندۆمەکەی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی کۆتایی هات، هەروەک چاوەروان ئەکرا بەرەی دەستەمۆی پلە و پایە زۆرینەی هێنا بە دەنگدەرانی پارتی و هاو ئاوازەکانییەوە ، بەڵام دیاردەیەکی تری لەگەڵ خۆیا هێنا ئەویش بەرەی " هاو بەڵێ" کانی پروسەکەیە..ئەمەش ئەو کەسانەن کە تا رۆژێک...
.....پاش ئەوەی بۆ جارێکی تریش پارلەمان ئیفلیج کرا ، ئیتر هیچ بوار و بەهانەیەک نەماوە بۆ خۆهەڵخەڵەتانن کە بەتەما بین کەسانێکی ناو ( ی.ن.ک) باری خواری وەزعەکە راست بکەنەوە ، دەرکەوت باڵ و ڕان و سیقەتۆرە لە ناو یەکێتی هەمووی قسەی قۆڕە و ئەو حیزبە وەک کۆمپانیایەک بە گروپێکی دوو سێ کەسی بەڕێوە ئەبرێت و چیان...
....بەر پرسێکی پێوە لکاوی بنەماڵە کە جگە لە "بێ ئومێدی" هیچی تری لێ نە سەوز و نە زەرد ئەبێت ، پێمان ئەڵێت ( ..هەر کوردێک غیرەت و ناموس و شەرەفی !!هەبێت لە 25/ی ئەیلول چاو ئەنوقێنێ و یادێک لە سەد ساڵەی نەهامەتییەکانی کورد ئەکاتەوە...) پێشەکی سەیرە بەم ئاخر و ئۆخریە ئەو زاتە ئەو ناموس و مولحەقاتەی هاتۆتەوە...
.....چۆن هەموو ئەزانین کە بنەماڵە و پارتی پاشکۆی گەندەڵترین هۆز و بنەماڵەن لەسەر ئاستێکی زۆر بەر فراوانترلە کوردستان، هەرواش ئەزانین ئەم بنەماڵەیە و بیرکردنەوی " ئەقڵانی" ئەوەنە دوورن لە یەک وەک دووری 30/ی لە 31/ ی ئابەوەیە ، سەرەڕای ئەوەش کەسانی غەبغەبەیاری سەر بەم بنەماڵە هەزار پیاوە جار...
ریفراندۆم وەک رووداوێکی گەورە و مێژوویی لەسەر دەستی بنەماڵەیەکی مێژوویی و جوگرافی جائیز نیە هەروا بە سادەیی و بێ رازاننەوە بێتە دی ، بەتایبەتی گەر زانیمان ڕیفراندۆم وەک "مەنجەڵ" یەکەم کەرەسەی لێنانی دەوڵەتی کوردیە و بۆ خۆشکردنی تامی ئەو خواردنە کە هەرگیز لە ژێر دانا دەرناچێت پێویستە چەن بەهاراتێک...
.....بەکار هێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان وەک تاکتیک بۆ گەیشتن بە مەرامی تایبەتی حیزب هەردەم لەو حیزب و گروپانە ئەوەشێتەوە کە سیستەمی بنەماڵەیی تیایا بەڕێوە ئەچێت و پرنسیپێکی سەرەکی کارکردنیانە وەک ئەوەی ئەمڕۆ لە کوردستان لەسەر دەستی بنەماڵە و پارتی پاشکۆی ئەبینرێت ، پارلەمان کە دەستکەوتێکی نیشتمانی...
لە ڕووی سایکۆلۆجییەوە وا باوە کە کەسێک لە ناو خەڵکا بە چی ناسرا، ئەم بۆ داپۆشینی، پێچەوانەکەی باس ئەکات، تا ۆێنەیەکی رێک ئەو دیوی خۆی نیشان بات، کەسێکی ڕەزیل و پیسکە زۆر باسی دست بڵاوی خۆی ئەکات و چۆن مەسرەف گرانی پارەی پێ نەهێشتوە، نەخوێنەوارێک حەز ئەکات دایمە لە پشتی چەن مایکرۆفۆنێکەوە بە سەعات باس...
شکست و هەنگاوە فاشیلەکانی دەستەڵاتی کوردی و بەناو حکومەتەکەی، ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر کەڵەکە ئەبێت و وا بڕوات بنەماڵە و پارتی پاشکۆی ئەبێت چەن "سایلۆ" یەک بۆ هەڵگرتنی قەیرانەکان دروست بکەن، لە گەرمەی ڕوو بەڕوو کردنەوەی بەرپرسیارێتی فەشەلەکان بەرامبەر بە دەستەڵات، تازە بەتازە ئەیەوێت مۆدێلێکی تری خۆڵ کردنە...