• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دانا مەنمی: بەڵێنی نەوت و دەڵاڵەکانی ئابوری سەربەخۆ

نەوت کاڵایەکی ئابووری ـ سیاسی ـ ستراتیژیی گرنگە ، بەڵام لەمە گرنگتر ئەوەیە کە چۆن بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێـت؟ خۆئەگەر ژیرانە مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت دەبێتە مایەی دروستبوونی گەندەڵی و نەوتیش یەکێکە لەو سەرچاوانەی کە دەبێتە مایەی هەڵگیرسانی جەنگ و ململانێی ناوخۆیی و ناوچەیی ، یەکەمین ململانێ...

دانا مەنمی: بارەگای بارزانی و عەقڵی خێڵ میراتێک بۆ بارزانی

بارەگای بەرزانی یەکێکە لە ئۆرگانە نایاساییەکانی هەرێم بەشێکی زۆری گەندەلییەکانی لە ئەستۆدایە ئەم بارەگایە بووەتە ماڵێک بۆ سەنگەر گواستنەوەی کادیرانی لایەنەکانی تر و بەشی زۆری لیدوان و بەیاننامەکانی بارەگای بەرزانی نازانستی و نالۆژیکی وناپێویست و زۆر خۆھەڵقورتاندنە لە مەسەلەکان، بوونی بارەگای بەرزانی...

دانا مەنمی: خەونی دەوڵەتی کوردی یان خەونی کۆشکی سەلام !

دوای ئەوەی  مەسعود بەرزانی تاكڕەوانە و لە دەرەوەی ویست و ئیرادەی یەكڕیزیی کوردو هێزە کوردییەکان ڕێککەوتنی لەگەڵ سوننەكان و ڕەوتی سەدردا واژۆ کرد، لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەشدا كاندیدێكی خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار پێشکەش کرد، پارتی بە لێکترازانی نێوماڵی کورد دڵی ئاوی نەخواردووەتەوە و بە دوای تۆڵەی زیاترەوەیە...

دانا مەنمی: رەخنە لە پێناو فراونکردنی مەساحەی ئازادیدا

هەموو جارێک ئەو پرسیارە گەورەیە دێتەپێشێ: بۆ ڕەخنەگرتن پێویستە؟ بۆ ناتوانین و نابێت دەستبەرداری ڕەخنەگرتن ببین؟ پرسیارێکی دووبارە و ئەبەدی کە هەموو ڕۆژێک بۆ وەڵامی نوێ دەگەڕێت ، ئێمە ئێستا لە سەردەمێکداین  سیاسییەکانمان لە زۆربەی بوارەکانی بەڕێوەبردندا فەشەلیان هێناوەو خۆیان لە  ڕەخنەو پرسیارە...

دانا مەنمی: داخستنی دەروازەی سێمێلکا ئاو لە ئاشی کێ دەکات؟!

ڕۆژئاوای کوردستان زۆربەی سنورەکانی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکاری تورکیاو سوریادایە ، تەنها دەروازەیەک لەبەردەم ڕۆژئاوای کوردستاندا دەروازەی سێمالکایە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ، ئەم دەروازەیە دەکەوێتە سێگۆشەی سنووریی نێوان رۆژئاوا، باشوور و باکووری کوردستان ،سێمێلکا دەروازەی سەرەکیی نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستانە،...

دانا مەنمی: هوشیاری زێباری و مەرجەکانی بوون بە سەرۆککۆماری عێراق

ھوشیار زێباری لە ساڵی ٢٠٠٣ وە تا ١١ تەموزی ساڵی ٢٠١٤ وەزیری دەرەوەی عیراق بوو، لە ٢٠١٤/١٠/١٨ بوو بە وەزیری دارایی لە ٢٠١٦/٩/٢١ لەلایەن پەرلەمانی عێراق لەسەر گەندەڵی لەپۆستەکەی لادرا و متمانەی لێ سەندرایەوە، ئەویش دوای ئەوەهات کە دەستەی دەستپاکی عیراق لەمیانی پێداچوونەوەی بە مەلەفی گەندەڵیەکانی سەرجەم...

دانا مەنمی: یەکڕیزی پارتی و یەکێتی هەنگاوێک بڕی نەکرد

ساڵی ٢٠٢٢ عێراق دەکەوێتە دۆخێکی نوێوە، دۆخێک کە لەهەموکات زیاتر چاوەڕێی ئاڵۆزبوونی سیاسی‌و سەربازی لێدەکرێت، کشانەوەی هاوپەیمانان لەعێراق و سیناریۆو ئەجێندای بەرەی ئێرانی و تورکی ، دابەشبوونی کوردو شیعەو سوننە بەسەر بەرەی ئێرانی و تورکی  بە ئەگەری زۆرەوە نەک کێشەو ئاڵنگارییەکان چارەسەر نابێت ،ئەگەری...

دانا مەنمی: لە مەلا مستەفاوە فێربوون کە حیزب لەسەر خۆیان تاپۆ بکەن

یەکەمین کەس کە بناغەکانی حیزبی بنەماڵەیی چەسپاند مەلا موستەفا بوو ،مەلا موستەفا لە هێڵی بنەماڵەیی و چوارچێوەیەکی خێڵەکی پەڕییەوە بۆ حیزبی سیاسی ، لۆژیکی مەلا موستەفا لۆژیکی خێڵ و مێنتەڵییەتی خێڵ بوو نەیتوانی پێشبکەوێت ، چونکە لۆژیک و دونیابینی مەلا موستەفا نامۆ بوو بە دونیای مۆدیرنیزم .  کرێس...

دانا مەنمی: پارتی لە کوێی سیاسەت و ئەخلاقی سیاسیدایە ؟!

پارتی حیزبێکە لە ڕووی سیاسییەوە هەمیشە شکستخواردووەو  هەڵەکانی  خۆی لە سیاسەتدا نابینێ و بە پیلانگیڕی و دەستی دەرەکی دەیزانێ ، هەڵەکانی دەخاتە ئەستۆی نەیارانی و دەست دەبات بۆ گوتاری حەماسی پۆپۆلیستی ،پارتی شکستی سیاسی خۆی پینەو پەڕۆ دەکات و بەرامبەر تاوانبار دەکات ،پارتی ھەمیشە وەکو هێزێکی...

دانا مەنمی: دۆست و دوژمن لەنێوان مالیکی و بارزانیدا

کارل شمیت لە جەوهەری سیاسەتدا دۆست و دوژمنمان پێ دەناسێنێت ، بەڵام ھانا ئارێنت فەیلەسوفی ئەڵمانی  دژی دیدو روانینی کارل شمیتە ، ئەوەی گرنگە بۆ تێگەیشتنی ئێمەی کورد جەوهەری سیاسەتە لە کوردستان کەلەگەڵ (هانا ئارێنت ) ناتەبایە و لەگەڵ ( کارل شمیت) لەبارەی دۆست و دوژمنەوە تەبایە ،کردەی جیاکردنەوەی دوژمن...

دانا مەنمی: خێڵ و حیزب لە کنگەوە لغاوی دەکەن

کۆمەڵگای کوردی یەکێکە لەو کۆمەڵگایانەی کە هێشتا لەسێبەری خێڵ و بنەماڵەکاندایە و هەر لە ناو دیوەخانی خيڵایەتییەوە نەخشەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا دادەڕێژرێت ، نەخشەی دیوەخانەکانی خێڵ لە پێناوی سەرکەوتنی حیزبدایەو حیزبیش لەپێناوی سەرۆکی خێڵ و بنەماڵەدایە ، دەتوانین بڵێن حیزب دیوەخانی خیڵە و خێليش دیوەخانی حیزب...

دانا مەنمی: مەکگۆرگ و پەراویزخستنی ئایکۆنەکانی ڕیفراندۆم

جیاواز لە سەردانەکانی ڕابردووی "برێت مەکگۆرک "رێکخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕۆژی دووشەممە ١٣ـی دیسەمبەری ٢٠٢١ سەردانی شاری هەولێری کرد وتەنیا دوو کۆبونەوەی ئەنجام داوە لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بەرزانی سەرۆکی هەرێم و پافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی...

دانا مەنمی: بۆچی مەلا مستەفا پێی ناخۆش بووە پێی بوترێت مامۆستا !

جەلال تالەبانی لە بیرەوەرییەكانیدا لە كتێبی ( دیداری تەمەن)دا باس لە یەكەم بینینی مەلا مستەفا دەكات و دەگیریتەوەو دەلیت :كاتێك بۆ بەشداری فیستیڤاڵێك چووینەتە مۆسكۆ لە ساڵی ۱۹٥۷ لە شوێنی فیستیڤاڵەكە نەچوومە دەرەوە بە ئومێدی ئەوەی هەواڵێك ببیستم لە بارەی مەلا مستەفاوە .دەڵێت:  ڕۆژێك لەبەردەم بینای...

دانا مەنمی: داپۆشینی فەزیحە بە زمانی جنێوفرۆشی و لەکەدارکردن

دوای سی ساڵ حوكمرانی كوردی كەچی ئەو کابینە بەهێزەی کە پارتی دوو ساڵ لەمەوبەر بانگەشەی بۆ دەکرد ناتوانێت ڕەخنە هاونیشتیمانییەک هەزم بکات ، بەدریژایی سی ساڵی حوکمرانیەتی خێزانە لە سیاسی کەوتووەکان ئازادی ئینسانەکان لە ژێر پرسیاردا بووەو لە کابینەی نۆیەم دا ئازادی ڕەخنەو ڕەخنەگرتن و روانینی جیاواز پاشەکشەی...

دانا مەنمی: ڕۆمانی قەپێلک و زیندانەکانی پارتی و یەکێتی

زیندان هەموو كات سەنگەرێك بووەو شێوەیەک بووە لە شێوەكانی خەبات و تێکۆشان دژ بە ستەمکاران ، مرۆڤ و زیندان، ئازادی و زیندان، دەسەڵات و زیندان هەموو ئەمانە پەیوەندیكی راستەوخۆیان پێكەوە هەیە، هەموو هەوڵێکی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەیە مرۆڤ داببڕن و بێبەشی بکەن لە ژیان و زیندانیش بۆخۆی دابڕانە لە ژیان ، ئەو...