• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

هەڵۆ بەرزنجی: بانگەوازێ بۆ هێز و لایەن و هاوبیرانی نەتەوەیی و کوردستانییەکی بەڕوومەت

لە دیدی بەرپرسیارێتییەکی گەورە و ھەستێکی قوڵی کوردایەتییەوە، نیگەرانین بەو گرژی و ناکۆکی و ھەوڵ و پاساوھێنانەوانە بۆ زیاتر لاوازکردن و کەرتکردنی باشووری کوردستان... لە کاتێکدا نیوەی باشوور جارێ لەژێر دەسەڵاتی پۆستاڵی ڕەشی حشدی وەحشی و سەربازەکانی قەعقاعدان و ھەموو دەستکەوت و ماف و ھەبوونی کورد لە باشووردا...

هەڵۆ بەرزنجی: پاسۆک و چالاکی و هەڵوێستێکی مێژوویی و تاقانە..بەشی ٢ ـ ٣

سکرتێری یەکێتی دوای نائومێدبوونی لە ھەڵوێستی پاسۆک، داوای لە یەکێتی کرد بوو بەھێزەوە بێنە سەر پاسۆک و ئەو خوێندکارانە ئازاد بکەن. بۆ ئەوەی خۆیان بە پیاوەتی بۆ عروبە بیاندەنەوە یان پێیان بفرۆشنەوە. هێزێکی گەورەی زیاتر لە 300 پێشمەرگەوە کەوتنە دووی ھێزەکەی پاسۆک. ملازم شوان ، وەک سەرکردەیەکی کارامە و...

هەڵۆ بەرزنجی: پاسۆک و چالاکی و هەڵوێستێکی گەورەی مێژوویی و تاقانە...

بەشی ١ ـ ٣ ھەڵۆ بەرزنجەیی١٦/٤/٢٠٢٠ -------------------------- لە مێژووی بزاڤی ڕزگارخوازی کورددا، زۆر داستان و قارەمانێتی و ڕووداوی گەورە تۆمار کراون. گەلێ ھەڵوێست و مەردایەتیش بە زیندوویی نوسراونەتەوە و بوونەتە لاپەڕەیەکی گەشی مێژوومان.. ئەم...

هەڵۆ بەرزنجی: یەکێ لە گەورە بیرمەند و مێژوونووسەکانی هاوچەرخ بناسە

یوڤال نوح هاراری Yuval Naoh HARARI -------------------------- "پێی ناوێ مێژوو بگۆڕین،ئەگەر هیچمان لەدەست دێت،  با ئێستا و دوا ڕۆژ بەرەو چاکتر بگۆڕین". مەسعود محەمەد ------------------- ساڵێ زیاترە بابەتێکم لە سەرچەمکی ( ئازادی) و خوێندەوە و لەوێدا بۆ یەکەمجار ناوی (یوڤال نوح...

هەڵۆ بەرزنجی: یادی شکۆی کۆچی دوایی گەورە بیرمەندی کورد مامۆستا (مەسعوود محەمەد)

لە فۆڕمی - گازندەیی و سکاڵایەک– دا---------------------------- ئێمە ئیمڕۆ لەبەردەم شکۆی یادی مەرگی بیرمەندێکی کورداین... کە زیاتر لە نیو سەدە بە تاقی تەنیا، لە ھەلومەرجێکی ھێجگار ئاڵۆز و سەختی ڕۆژگاری ململانێ سەخت و ڕادیکالەکان دا . لەدەڤەرێکی پڕ لە کێشمەکێشی خوێناوی و لە نێو فەزایەکی دواکەوتووی بەجێماوی...

هەڵۆ بەرزنجی: بە ھەگبەیەکی کوردانەوە، گەشتێک بە دیوانەکەی (جەلال مەلەکشا) دا

گەشتیاری میللەتە پێشکەوتووەکان کاتێ دەچنە بینینی وڵاتان، سەرەتا دەکەونە شارەزابوون لە فەرھەنگ و کولتووری ئەو نەتەوە و وڵاتانە. بۆ ئەم حەز و خولیایە زیندووەیان، ھەمیشە سەردانی مۆزەخانە و شوێن و پاشماوە کۆن و مێژووییەکان، دەخەنە سەری ھەرە سەرەوەی لیستی گەشتەکەیان... ئینجا ھەوڵی بەدەستھێنانی بلیتی ئۆپێرا...

هەڵۆ بەرزنجی: ناساندنی کتێب: بژاردەی دووەم

بەرەنگاربوونەوەی لێقەومان، بنیاتنانی خۆگونجاندن، دۆزینەوەی دڵخۆشی نووسینی شێریڵ ساندبێرگ و ئادەم گرانت............. لە ئینگلیزییەوە : محمەد حەمە ساڵح تۆفیق لە بڵاوکراوەکانی هیوا فاوندەیشن ....................... چاپی یەکەم:٢٠١٩ ............. ٢٥٩ لاپەڕە " ئەم کتێبە لەبارەی توانا و گیانی...

هەڵۆ بەرزنجی: دەوڵەتی کوردی لە دیدی ئەوانەوە!

"دەوڵەت گرنگترین داهێنانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا".... کارل. ڤ. دۆیچ  • ماوەیەکی باشە، بە وردی و بە دیقەتەوە سەرنج دەگرم لە بیروڕای گشتی تورکی و عەرەبی و فارسی و بە تایبەت ڕۆشنبیران و کەسایەتییە گوێ لێگیراوەکانی نەتەوە سەردەستەکانی دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان. ئاخر باری سەرنجی ئەوانم...

هەڵۆ بەرزنجی: هونەری گپرانی لە نێوان دوێنێی زیندوو، ئیمڕۆی بێ گیان دا

لێرەدا من گەرەکم نییە لە ڕووی زانستییەوە، قسە لە ھونەری موزیک بکەم، چونکە ئەوە بوار و پسپۆڕی من نییە. لێ مەبەستمە لە کولانەیەکی دیکەوە، سەرنجێ لەو موزیک و تێکستانە بگرم، ئەوانەی بە ڕەسەنی خۆیان رۆح ئارام دەکەنەوە و چێز و خۆشییەک بە گوێگر دەبەخشن، لەناوەڕا ھەستی خۆشی دەبزوێنن.. ھاوکات بەراودێک بکەم لە...

هەڵۆ بەرزنجی: تیشکێ بۆ سەر مافی مرۆڤ

10.12.1948 ئەو ڕۆژەیە کە پاش کۆتایی جەنگی کاولکاری دووەم جەنگی جیھانی بانگەوازی بۆ کرا و دامەزرێندرا. ئەگەرچی ھێشتا سیاسەت و ھێزی دەسەڵاتدار و بڕەکیش ئایدۆلۆژی ڕەنگوبۆی بەم رێکخراوەوە دیارە، لێ دیسان ھەبوونی لە نەبوونی باشترە. ئاخر مرۆڤ لەم گەردونە بێ سەروبەرەدا ، لەسەر شتی بێ مانا وناوەڕۆک و بێبایەخ،...

هەڵۆ بەرزنجی: یادی یەک ساڵەی کۆچی دوایی مامۆستا «جەمال نەبەز» و 3 بیرەوەری کورت ...

١- مامۆستا جەمال نەبەز و قەرزی کتێب.. پێموایە زۆربەی ھەرە زۆرمان چیرۆک و سەرگورشتەی جۆراوجۆرمان لەمەڕ کتێبەوە، لە زۆر ڕەھەندەوە بیستووە. بۆ نموونە من لە کۆڕ و مەجلیس دا، گوێم لێ بووە باس لەوە کراوە کابرا خوێندکار بووە لە بەغدا، باری دارایی باش نەبووە و حەزیشی بە خوێندنەوەی کتێب کردووە. ناچاری وای...

هەڵۆ بەرزنجی: دیوارەکەی بەرلین

نازیزیم، جەنگ،دیوار، شەڕی سارد، هەڵاتن بەرەو ئازادی و داڕمانی دیوار، لە پانۆڕامایەکی کورت دا.---------------------- ساڵی1984 لە دەروازەیەکی بەنێو دیوارەکەدا تێدەپەڕی، گەشتمە شاری بەرلین و پاشانیش خرامە ماڵێکیشەوە، ڕێک لەبەردەم دیوارەکەدا. ئیدی لەو ڕۆژەوە من ئاشنایەتیم لەتەک ئەم دیوارە ناڕەسەن و دروستکراوە...

هەڵۆ بەرزنجی: لە هەر ڕوویەکەوە شکست

نووسینی Kristin Helbergوەرگێڕانی لە ئاڵمانییەوە: ھەڵۆ بەرزنجەیی٢٠١٩/١٠/ ٣٠ -------------------------- بۆ ئەمەریکا و ئەوروپا ھیچ شتێک نەماوە.....ئێستا ئەسەد، پۆتین و ئەردۆغان دەیکەن – بۆبەداخەوە بوون و نیگەرانی خەڵک، وێڕای ئاکامەکانیش بۆ ئەوروپا.-------------------------- لەگەڵ ئەوەشدا...

هەڵۆ بەرزنجی: بۆ ھاوڕێم شاعیر ژەنەڕاڵی پایز؛ محمەد عومەر عوسمان

ھەڵۆ بەرزنجەیی٢٢/١٠/٢٠١٩ —————————————————————— ھاوڕێ بەڕێز و ناسک و خۆشەویستەکەم چاکم لە بیرە، لەگەرمەی ئاڵۆزییەکاندا، وتت: کاکە ھەڵۆ، من لە خەمی دڵۆپێ خوێنی پەپوولەکانی کوردستانیشدام. ھاوڕێی ژەنەڕاڵ، لەم پایزەدا٢٠١٩ چیت کرد!؟.... ھەڵوەرینی گەڵای درەختەکان بەرەو ئەم کارە ھانیان دایت !؟ یان خۆت...

هەڵۆ بەرزنجی: باڵندە گوولەکانی کوردستان، تاکەی عاشقی داری ژەقنەبووتی داگیرکەرانن؟! عێراق بە نموونە!

لە ڕاستی و بابەتێتی دوور ناکەوینەوە، گەر بێت سەرەتا ئاماژە بەوە بکەین، عێراق دەوڵەتێکی دەستکردی زۆڵەکە و ئیمپریالیزمی ئینگلیزییە و لەسەردەمی کۆلۆنیالیزم دا، لەسەر دەستی ونستن چەرچلی وەزیری کۆلۆنیالیست و سیر پیرسی گوکس و مس بیل و لۆڕانسی عەرەب دروست کرا و بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژییە دوور...