• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: نێلسۆن ماندێلا نمونەی جیاواز لە دوور بون لە توندوو تیژی

نێلسۆن مادێلا یەکێک لە رێبەرانی خۆش ناوە لە مێژوودا . ئەو قارەمانێکی بێ وێنەیە لەسەردەمی ئەوڕۆدا . ماندێلا ساڵانێکی دوورو درێژی تەمەنی خۆی تەرخان کەرد بۆ خەبات دژی نیژادپەرەستی ومافی ڕەش پێستەکان لە ئافریقای باشور . ئەو بوو بە رێگا نیشاندەرێکی خەباتی جەماوەری لەهەموو جیهاندا .زۆر کەس ماندێلا وەک کەسایەتیەکی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: کێ ئاژاوە گێڕە،،،، گزیر ؟

خەڵکان مار پێیانە وەدەدا کوردی هەژاریش مێشە کەرانە .نەتەوەیەک کە دانیشتوانی سەر خاکەکەی لە سیاسەت بازو شاعیرو نوسەروپێنوس بەدەستی پێشکەوتوتر بێ هەر ئەوەی بەسەر دێ کە بەسەری دێنن ،کۆگا کۆگا بەدەستی خۆی قوڕ وەسەری خۆیدەکا ! سەدەی سێزدە بۆ ئورووپیەکان بۆتە پەڵەیەکی ڕەش کە بەئاوی هەموو زەریاکانی خۆیان...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: سەرۆککۆماری تەنیا !

حاڵ خاڵی نییە ، جەلال تاڵەبانی یا لە کۆمادادەژی وناتوانی بجوڵێ (ج : هیوادارم وازوو نەمرێ) یا لە ژیاندا نەماوە . کە کۆمەڵگای سەر لێ شێواوی کورد بەگشتی شاری سلێمانی بە تایبەتی دەشاردرێتەوە !؟ حیزبەکەشی وەک مریشکێکی تازەسەربڕاودەچێ کە هەر لە هەڵبەز دابەزدایە بە هەموو جۆرێک دەخوازێ ئەو بارودۆخە وەشێرێ !...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: فێرگەکانی مهاباد بە شێوەیەکی نوێ

یەکەم فێرگەی سەرەتایی لە مهاباد لە ساڵی ١٢٩٤ هەتاوی لە شاری مهاباد دەستی بە کار کرد " فێرگەی سەعادەت بوو " کە بەدەستی ئاغای ، موکەڕەمولمولک قائیممەقام تەبا تەبایی " فەرمانداری شاری تەورێز کراوە .کەسێک بەناوی ئاغای ئەدیب تەورێزی بوو بە بەرپرسی فێرگەو ئاغایان ، میرزا عەبدوڵڵای گەورک (گەورەی بنە ماڵەی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: چرکە ساتێک لەگەڵ بەڕێز لەیلا زانا

سیاسەت بۆ تاکی کورد وکۆمەڵگای کوردەواری وەک ئەو دەچێ ، مرۆو پیادە بێ وڕزقی سوار !؟ کە قەت نایگاتێ . کەم نەتەوە هەن لە سەت ساڵی رابوردوودا وێنەی نەتەوەی کورد خوێنی ڕژابێ کە چی زۆریان گەیشتونە ئاواتی سەربەخۆیی بۆ خۆیان یانژی بە شێوەگەلی سیستمی خودگەردانی یا فیدڕاڵی یا کۆنفیدڕاڵی یا .....وڵاتەکەی خۆیان...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: قسەی تاڵ بە هەنگوینیش ناخورێ !

ئەوەندەی تەمەنم ئیزنبدا دەتوانم بڵێم : ئاخرین جار کە شای ئێرانم دیت بە جلکو بەرگی نیزامی پلەی هەرە بەرزی نیزامی لە مێدیاکاندا، چاویلکەیەکی زەلامی ڕەشی لە چاودابوو وێنەی فێرعەونێک دەئاخفی و فەرمودەی لە قوارەی خۆی زلتر بەڕەڵڵا دەفەرمو ! گوتی : من شای ئێران لە تەمەنی سەت ساڵ بۆ سەرێ خۆم خانە نشین دەکەم...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: شەڕە نێزە

کاتێک دڵ وزمان یەک نەبن لێوەکان تە تە ڵەی دەکەن ، چاوەکانمان دەبنە تارمایی وپێش خۆمان بەدی ناکەین .دەڵێن لێوەکان پێش خۆمان دەمرن ! چون مرۆوکە بێدەنگی هەڵبژارد ورازی دڵی واڵا نەکرد لە گەڵ مردوو فەرقی نابێ .گریانی بێ ژان و پێکەنینی بێ هەست هەردووکیان کارەسات بەدوای خۆیدا دەخوڵقێنێ یانژی بەو واتایەکە گوتویانە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: چوارێنەکانم / بەشی حەوت

لەسەر ئیزنی باباتاهیری کورد هەتاو رووی وەرگەڕاند رووی تۆ نەبینێ شەوی چاردەش لە شەرمان خۆ دە نوێنێ لە گوندو شارو چۆلگەش هەر چی پرسیم لە تەختی دڵ بە باڵای تۆ دە خوێنێ . تواوم کرد تەمەن ژینم هەمووی هەر پرسو جۆ بوو لە دایکیش بووم بەڵام ڕێگەم سەراسەر دڕکو نامۆ بوو هەزاران جار سەرم داوە لە بەردو فێر نەبوو...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: ڕوانگەی ئەمنیەتی دەسەڵاتی تازە لەئێران وخواستەکانی کەمینەکان

بەرایی : ماڵم بە سێ چەپەی بەقوڕ گیرێ ئەگەر پێم ناخۆش بێ کوردوستان سەر بەخۆ نەبێ ، ماڵم بە سێ چەپەی بەقوڕ گیرێ کە ڕقی شەخسیم لە سەرۆک حیزبێک یان بەرپرسی حیزبێک یا،،،،،، لە باشوری وڵات بێ (سەتا نزیک لە ٤٥ باشور هەر ئازاد نەبووە !) . ئەگەر دامەزراندنی کوردوستانی مەزن بۆ کەسێک یا حیزبێک خەونە ! بۆ من خەونێکی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: نامەیەک بۆ کوڕی ئاربابا - جەنابی بەهمەن قوبادی

برای گەورە وبەحورمەتم ،،جەنابی بەهمەن قوبادی . سڵاو ، سڵاوێکی گەرمو کوردانە دەدەمە گوڵەبەڕەزا تا بۆت بێنێ . ئاواتم ساغیو تەمەنێکی دوورو درێژە بۆ ئێوەی بەڕێز ، تەمەنێک بۆ خزمەت بە نەتەوەکەت بە کۆمەڵگاکەت . لە مێژ بوو دەمهەویست سەری قسەم دامەزرێنم ورازی دڵمت بۆ واڵا کەم ،چت لێ وەشیرم بۆ من جێگای بەختەوەرییە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: سازانی ناوەکی لەگەڵ ئێران ، نیوەی تەمەن ، مافی مرۆو

لە ژنێودا هۆگەلێک بۆ وتووێژ ، جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ، لە بەرانبەر هاوتاکانی خۆرئاوایی لە حاڵی جەژن و دەستلێکدانەوەدان بۆ سازان ی شەش مانگی داهاتوو لەسەر پرسی چەکی ناوەکی . لە شاری تاران لە گۆڕەپانێکدا جەستەی بێ گیانی گەنجێک لەسەردار سێدارە ! دەجوڵێتەوە ترسو وەحشەت لە نێوان خەڵکی ئێراندا...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: نامەیەکی سەربەست بۆ کوردستانپۆست

(بەشی یەک) سڵاو : لە شارە خنجیلانەکەی سابڵاخ کابرایەکی لێ بوو بە ناوی ، ح، ڕ، کوێرە ، ئەوکابرایە لە بێ بەختی خۆی خودای میری مەزن تاقە چاوێکی دابویە!رۆژانە لەو دوکانەی کە لێی بوو خەریکی کڕین وفرۆشتنی زەویو خانوبەرەو ... بوو .کاتێک دوو کەس بۆ مامەڵە دەچونە لای سوێندی بە قوڕعان دەخوارد ودەیگوت : نیگەران...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: درۆزن دوژمنی گەلە

جێگاکەی تەختەپەین کردووە قسەی زل دەکا ! ئاشنایەکی دوورەدەست نامەیەکی کورتی بۆ نوسیم وفەرمویەتی : بۆ باسی دەسەڵاتدارانی باشور دەکەی جار جار لەسەریان دەنوسی؟ گوتم :بۆمن کوردوستان تەوفیری نییە لەهەر کوی سەرگەورەیەکی کورد کار بەدەست بێ قسەی خەڵتهێنەر بکا لێی وەرناگرم . عارفت تەیمور جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: ئاسەواری مێژوویی وشوێنە گرینگەکانی شاری مهاباد

یەک : مزگەوتی جامیعی مهاباد (مزگەوتی سور) لە زەمانی دەسەڵاتی "شا سولیمان سەفەویدا بە دەستوری بوداق سوڵتان حاکمی مهاباد دروست کرا) و هەتا ئەو سەر دەمەش ماوە .ئەو مزگەوتە لە قەراخ چۆمی مهاباد لە دارو بەرد وخشت وگڵ وگێچ دروست کراوە . دە ستون (پایە) لە بەردە وهەژدە پشتەی لە خشت دروست کراوە .مەودای هەر ستونێک...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: تاجی ژیان و،،،،خوێن !؟

وەکو کاریلەیک فرچک لە گوانی دایکمان دەدەین ؟ سێزدە ساڵ لە دەست پێکی هەزارەی سێ خەریکە مالئاواییمان لێدەکا دەکەوینە چواردەی دەستپێکی زایینی ،خەڵکان لە کوێن و ئێمە لەکوێن ؟ بڕۆن لە شاعیرو ئەدیب و نوسەرو مامۆستای زانکۆکان وحیزب و ومیزبان وسەرگەورەکانیان بپرسن ؟ مرۆو دەکرێ دوو جار ببێتە کویلە ، جاری...