• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: جۆبارو دەریا

جۆبارێک بەرەو دەریا چەمایەوەتا بەرەنگاری بێدەریا پێکەنی وگوتی :هەر کەس بە تەنیا بیر بکاتەوە بێ شوێن دەمێنێ وون دەبێ .ج/ کەریمی ١٠/ ١ ٢٠٠

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " بە بێ تۆ "

بە بێ تۆ هەتاوی ژینی رۆژانەم لە رۆژئاوا سەر دەر دێنێ لە رۆژهەڵات ون دەبێ بە بێ تۆ ئاسمانم بۆتە بیابانێکی وشک و قاقڕ وەرزێش تراویلکەم بۆ دەبارێنێ بە بێ تۆ سەراسەری ساڵم شەختە لێی داوە و داری ژیانم بێ بەرە و بێ بەختی هەڵدەوەرێنێ بە بێ تۆ چاوەکانیشم لە سۆما چوون و دووری وغەریبی هێزی ئەژنۆم هێدی هێدی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: کۆدی داڤینچی یان شێوی کۆتایی

بەرایی: لێئۆ ناردۆ داوینچی نیگار کێشی بە ناو بانگی ئیتالیایی لە تابڵۆی بە ناو بابگی " شێوی کۆتایی " Last Supperدا پیامی گرینگی مێژوویی وئایینی لێ حەشار داوە و نوسەری بە ناو بانگی ئەمریکی بە ناوی " دان بڕاون " هاویشتویەتی سەر پەڕاوی خۆی و خامەی تێدا تاو داوە لەو پەڕتوکەدا رازی داوینچی وروخساری تابڵۆکەی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: پاروی زل بخۆ ، قسەی زل مەکە

بەرایی: ئای چەند خۆشە ئەو زمانە دەوڵەمەندە مرۆوی کورد ئەگەر لە توانایدا هەبێ مەتەڵ وپەندی مێژوویی وفۆلکلۆری کورد بکاتە پێوانە بۆ بەشێک لە سیاسەت وژیانی رۆژانەی زووتر دەگاتە ئامانج ورزگاری . داخی گرانم لەوەتی لە بیرمە هەر گوتویانە داگیرکاری وڵات زمانی کوردی لەت لەت کردووە و رێگای پێ نەداوین بە زمانی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " ئاشقانە"

لێیان پرسیم: چاوی کام کیژۆڵەی جیهانت پێ جوانە؟ پێیان گوتم : بەژن وباڵای کام تولە نەمامت پێ لەسەر دڵانە باسی ئەگریجە وبرۆ ونیگای کار ئاسکی کوێت بۆ بکەین کە لە بە رچاوت بێتە گۆ و بۆ زامی دڵی زامدارت مەرهەمی ساڕێژ و بە وێنەی دەرمانە چوومە بەر دەرگای دڵم بۆ جواب ؟ هەڵبژاردەی تۆ بۆ ئەوینداری ڕێڕەوی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: خەڵک گەوج نیە

دوو رێبازی فێچەڵ فاچ مێژووی کوردیان لە سەدەی رابوردوودا بە تایبەت توشی نەخۆشیەکی کوشەندە کردووە .ئیسلامی سیاسی کە ناوەندەکەی عەڕەبستانە ونوێنەرانی بنە ماڵەی مل هوڕی سعودین کە سەروەت و سامانی ئەو وڵاتەیان کردۆتە باڕوت وگیرفانی ئیمپڕیوکانی ئەو زلهێزانەی پێ پڕ دەکەن کە خەریکن دونیا لە نێوان خۆیاندا بەش...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: گەنجی گەڕیدەو پیری دونیا دیدە

 لە هەنگوین زمانی نەتەوەی قارەمانی کورد گەلێک گوتن هەن کە هەڵویستی کۆنە پەڕتوکەکان دەباز دەکەن و وێنەی خۆری ئاسمانی وڵاتی رۆژ تیرڕێژ تیرڕێژ مرۆوان پەروەردەدەکەن .بی بەختی کورد لە وەدانییە کە داگیرکار وڵاتی لێ دابەش کردووە و دووژمن سێدارەی بۆ چەقاندووە .بی بەختی لەوە دایە کە لە سەت ساڵی رابوردوودا حەڕەکەتی...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: ڕستەی ڕەشماڵ

هەمیسان ئێوارەی غەریب و غەریبی لە ئێوارەدا بونە هاو دۆست وهاودەست تا یەکە یەکە ڕەشماڵی ڕەشی چوار دەورم بە ڕستە داکوتن وئاسمانی بێ ئەستیرێم لێ بکە نە میوان هەمیسان دەریام لێ بوو بە دەشتی ترویلکەو چیاکانیش هۆڵ هۆڵ پێکەوە بۆم دەگریان لەو رۆژە بەر تەسکەدا کە چرکە ساڵ بوو وساڵ بێ پایان لە پڕ مەلەکە...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: دلسۆزانە بۆکوردستانپۆست

بیستومە مێژووی رۆژنامە گەری کوردی دەگەڕێتەوە بۆ سەتو چەند ساڵ لە وەی پێش سەردەمی بەدرخانیەکان . ئەو رێگوزەرە هەتا ئەو ڕۆش لەسەر ناوی رۆژنامەگەری بەردەوامە ،ئەو هەویرە ئاو زۆر دەبا وکاری من نیە بەڵام لەو ماوەیەدا کورد نەیتوانیوە سنوری رۆژنامەگەری خۆی لە لە جوغڕافیای وڵات بۆ دەرەوە هەناردە بکا .هۆیەکان...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: "هێمنانە"

هەزار هەزار جار رۆژانە خۆم ون دەکەم چرکە ساتیش وێنەی دێو جامە بە بەر چاومدا دێن ودەڕۆن مانگ وساڵ دەبنە خڕنٶکی بیابان سەرگەردان و سەر لێ شێواو بە بەژنی تەمەنم دا هەڵدەگەڕێن وسوڕ دەخۆن لە جیهانی سەر دەم وگەردونی دیکەم هێمنانە هاوارت بۆ دەبەم باوان وخێزانی ئێستەم کاتێک کە ناوت دەبێتە پەڕاوی هیوا...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: جوابی ئەو پرسیارە نادەمەوە

دەڵێن : مەلا سەری زێڕ بێ بنی مەفرەخە . هەتا ئەو سەردەمەش گەلێک پرسیار بێ جوابن پاش ترۆر کردنی مەڕحومی دوکتور قاسملو. ئەوە سروشتی بەشێک لە مێژووی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردوستان کە قەوزە پۆش کراوە .هیچ بنە ماڵەیەکی شەهید ئیزنی پێ نەدراوە لەو بواەردا داوای لێکۆڵینەوە بکا ت و بپرسێ ؟لەسەر چی منداڵی ئێمەتان...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: ''هەناسەی سی''

پەلکە زێڕینەی سەراسەری جیهانم بۆ بێننە بەر دەرگا ئەستێرەی ئاسمانی هەموو خولگەی زەویم پێ بدەن کۆگا بە کۆگا خۆری رۆژانەو مانگە شەوی هەر مانگێک بکرێتە دیاری و بە خۆڕایی بە دەستم بگا نایگۆڕمەوە بە تاوێک شنە بای بەری بەیانی کوردوستان کە بۆ تاوێک سییەکانم پڕ دەکا . بۆڵغارستان / سۆفیا جەعفەر/ کەریمی ١٩/٧/٢٠١٣...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: "ناودارانی ناوچەی مەهاباد"

حوسێن حوزنی موکریانی: سەید حوسێن حوزنی کوڕی سەید عەبدولەتیف موکریانی لە ساڵی ١٢٩٦ی قەمەری لە شاری مەهاباد لە دایک بوە. سەرەتای گەنجی دوای تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و کووردناسی و لێکۆڵینەوە لە بارەی زمان و ئەدەبیاتی کووردی، هەروەها رۆژنامەگەری بەردەوام بووە. لە تەمەنی ١٢ ساڵی دا بۆ ئەوەی کە وەدوای...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: " وەرزی تاران "

لە دۆڵ ودەوەری ئەم زامستانەدا هەموو کازیوەیەک پێش گزینگی خۆرە تاو بۆژۆ دەڕوێ بۆژۆ تەواوی سەرە بەهارو دەستپێکی هەر وەرزێک ئاورگە بە ئاورگە ئاگری رقو قینی داگیر کەر دەکوڵێ رۆژ رۆژە زەنگەو شەویش پەیتا پەیتا رەنگی ڕەشی لێدەدرێ لە مانگە شەویش گەڕێ وەها بۆتە نامۆ کە لە تاران تاراوترە ولە تورینیش دەتارێ...

جه‌عفه‌ری که‌ریمی: گۆشە گیری سیاسەتی دەرەوەی تورکیە لە ناوچەکەدا

تورکیە یەکێک لەو چەند دەوڵەتانەیە کە هاوپەیمانی وڵاتانی عەڕەبی یە کە دوای ئەوەی سەرۆک کۆماری میسر، مەحەممەد مورسی ، لەسەرکار لابرا ئەو ئاڵوگۆڕانەی بە کودتا / یان ، زەربە لە دەوڵەت / ناوبرد .چون لە رابوردوودا وەکی وڵاتێکی بێ لایەن لە ناوچەکەدا ئەژمار دەکرا ، بەڵام ئەوڕۆکەلە زۆربەی رووداوەکان لایەنێکە...