• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دانا مەنمی: ترس و تۆقاندن کۆڵەکەی بەهێزی مانەوەی پارتی و یەکێتی

لە هەرێمی کوردستان تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانڕەوایی دەكات و هەموو جومگەکان لە بن دەستی خۆیەتی، بەڵام چەندین حزبی لاوازی دیكەش هەن، كە بە رەزامەندیی یان بەدڵی پارتی هەڵدەسوڕێن و  مافی هەڵسوڕاندنیشیان لە سنوورێكی دیاریكراودایەو  ژێر بەژێریش پاڵپشتیی تەواوی پارتی دەكەن، کێشەکە لەوەدا...

دانا مەنمی: تاکحیزبی پارتی و پەتای پارتیبوون

لە هەرێمی کوردستان تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانڕەوایی دەكات و هەموو جومگەکان لە بن دەستی خۆیەتی، بەڵام چەندین حزبی لاوازی دیكەش هەن، كە بە رەزامەندیی یان بەدڵی پارتی هەڵدەسوڕێن و  مافی هەڵسوڕاندنیشیان لە سنوورێكی دیاریكراودایەو  ژێر بەژێریش پاڵپشتیی تەواوی پارتی دەكەن، کێشەکە لەوەدا...

دانا مەنمی: کۆچ لەپێناو نان و ئازادی و كەرامەتدا

لە دنیای نوێدا ھۆکارە ڕامیارییەکان و نەبوونی ئازادی و نەبوونی نان و دیموکراسی و  نا یەکسانی کار و ژیان، دەتوانن لە و ھۆکارانە بن کە دیاردەی کۆچ  بەرفراوان بکەن،هەموو کۆچێک ئاڵوگۆری جوگرافیایەکی ناھەموارە بۆ جوگرافیایەکی گونجاو ، تەنیا هۆکاری کۆچی کوردان بە لێشاو لە سنورەکانی بیلاڕوسیاو پۆڵەنداو...

دانا مەنمی: سیاسەت کەرەستەی دونیای خراپبوون یان باشبوون

سیاسەت بەمانا عەقڵانی و زانستییەکەی  كەرەستەی دەسكاریكردنی دنیایە ،سیاسەت ھونەرە، بەڵام بە مۆڕاڵەوە، دەتوانین بڵێین سیاسەت ھونەرێکی مۆڕاڵدار و ئامانجبینە لەپاڵ لایەنە عەقلانی و زانستییەکەی،زمانی سیاسەت بە هەستی مرۆڤەوە گرێ دراوە و زمانی جەستەش لە سیاسەتدا زۆرجار جێگەی زمانی زارەکی دەگرێتەوە، واتە...

دانا مەنمی: یەکێتی و کۆنگرە - ژەهرەکەو ململانێی ئامۆزاکان

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دوای وەفاتی جەلال تالەبانی پێی نایە ناو قۆناغێکی سەختی ململانێی جەمسەرگیری و پرسی ساغکردنەوەیخاوەندارییەتی یەکێتی بووە بابەتی سەر مێزی گفتوگۆ ، پرۆژەو نەخشەڕێگای هەریەکێک لەو جەمسەرانەی ناو یەکێتی لە ڕوانگەیمەسڵەحەت و بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە قسەیان لەسەر یەکێتی و گەرانەوەی...

دانا مەنمی: مرۆڤ و عەقڵ و سروشت

عەقڵ پێویستییەكی جیانەكراوەی بوونەوەری زیندووە، هوشیاری واتە خوێندنەوە و تێگەیشتن لە خود و لە مرۆڤ و لە سروشت ،ئینسان بەهەموو بوونییەوە پێویستە لێی بکۆڵدرێتەوە و هەموو ئینسانی هوشیارو بەئاگا بەرهەمی زانستەو عەقڵ بەرهەمی زانستە، بەرهەمیواقیعبینییە، شارستانیەتی ئەمڕۆ بەرهەمی عەقڵە و عەقڵیش بەرهەمی زانستە...

دانا مەنمی: کاردانەوەی جەلال پەرێشان لە تۆمەتی سیاسییەوە بۆ جنێو و تۆمەتی ئەخلاقی

کاردانەوەی جەلال پەرێشان پەرلەمانتاری پارتی لە دژی شایان عەسکەری لەهۆڵی پەڕلەمان بەو ئاستە نزمە نیشانەیەکی ڕوونە کە باش پەروەردە نەکراوە ، بەڵام ئەم بێ موراڵی و خۆداماڵینە لە ئەخلاق ڕیشەیەکی مێژووی هەیە و سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ قوتابخانەی بارزانیزم وەک یەکەمین و خودی کەسایەتی مەلا مستەفا کە پیاوێکی...

دانا مەنمی: فاشیزم و ڕەفتاری یەکێتی و پارتی

فاشیزم چەمکێکی تیوری و ھەڵگری ناوەرۆکێکی فیکری و سیاسی و کۆمەڵایەتیی و فەرھەنگیی تایبەتە، فاشیزم تێگەیشتن و ڕوانین و ئایدۆلۆژیای تایبەت دیجوڵێنێت ، کەسایەتی سەرۆک لە ناو فاشیزم دا بەشێکی گرنگ و سەرەکییەو سەرۆک سەرۆکی حیزب و دەوڵەت و کۆمەڵگایە ، هەمیشە نەوەی سەرۆکە فاشیزمەکان خەون بەوە دەبینن کەشوێنی...

دانا مەنمی: دادپەروەری تەکیە و تەریقەتی بارزان

دوای ئەوەی مامۆستا بەدەل بەرواری بێتاوان دەرچوو ،سەرباری بێتاوان بوون ماوەی راگیرانەکەیشی لە حوکمەکەی زیاتر بووە! بەڵامسوپاس بۆ خودا گرنگ ئەوەیە ئازادی کۆت و بەند ناکرێت و بە بۆنەی ئازادبوونی مامۆستا بەدەل بەرواری پیرۆزبایی لە کەسوکاروخانەوادەی هاوڕێ و دلسۆزانی ئازادیخواز دەکەم ئەمەش ئەو دادپەروەرییەیە...

دانا مەنمی: هەڵبژاردن و زیندوو ڕاگرتنی ویژدان

وەرن با لەم هەڵبژاردنەدا ویژدانەکانمان زیندوو راگرین و هەوڵ بدەین لە لوتکەی ئینسانیبووندا بمێنینەوە ، بادەنگ نەدەین بەو کەسانەی کەهۆکاری بەدبەختی و ماڵوێرانی و سەرگەردانی خەلکی کوردستانن، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو لایەنانەی کە کەرکوک و شنگالیانبەخاک و خەلکەوە ڕادەستی داعش کرد ، بادەنگ نەدەین بە نوێنەری ئەو حیزبانەی کە ئازادی ئینسانەکان لە قاڵب ئەدەن و هیزی مانەوەیانلە تیرۆری ڕۆژنامەنوسان و دەستگیرکردنی چالاکوانەکاندایە  ، با دەنگ نەدەین بە کاندیدی ئەو حیزبانەی کە چاوساغی تورکن و فەرشیسور بۆ سوپای تورک رادەخەن ! وەرن با ڕۆحمان ئاسودە بکەین و چیتر دەنگ نەدەین بە نوینەری ئەو حیزبانەی کە بانگەشەی کوردستانێکی بەهێز و ئارامی و هەلیکاروموچەی کابانی ماڵیان دەکرد ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ناتوانن موچەی فەرمانبەران دابین بکەن و قوماریان بە چارەنوسی خەلکەوەدەکرد لە ریفراندۆم دا ، بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە بانگەشەی ئابوری سەربەخۆیان دەکرد و خەلکی کوردستانیان کرد بە ژێر قەرزیملیۆنان دۆلارەوە ، بادەنگ نەدەین بە بکوژانی "سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامە حەمە و کاوە گەرمیانی و ویداد حوسێن و عبدالستارتاهیر و چەندینی تر ، وەرن بادەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ساڵێکە ٨١ مرۆڤی ئازادیخواز لە چالاکوان و ڕۆژنامەنوسی پاک و جوانیانبەبێ هیچ بەڵگەیەک زیندانی کردووە ، با دەنگ نەدەین بەو حیزبانەی کە ڕیشی مامۆستایانی ئاینی یان دەسوتاندو مامۆستایانی وانەبیژیانشەقباران دەکرد لەشەقامەکاندا، وەرن با دەنگ نەدەین بە قاچاخچییەکانی نەوت و دەرمان ئێکسپایەرو هێلکەو دووگ، با دەنگ نەدەین بەوحیزبانەی کە خەلکیان نانبڕاو کرد خۆشیان خاوەنی مەزرەعەو ڤێلای شاهانەن و شەوڕۆژیان لە شوقەو سیتییەکاندا قومارو شاباش کردن وجەوگۆڕینەوەیە ، دەپێم بڵێن چیتر ماوە تا باسی کەم ؟!    بەڵێ زۆر ماوە هێشتا کۆمپانیا و تەندەرو درۆی کوردایەتی و زۆریترماوە ، ئەم هەویرە ئاوی زۆر دەکێشی و خوێ بۆگەنی کردووە، راستەهەموو هەلبژاردنێک تەزویرکردن سیمای هەڵبژاردنەکانی ناشیرین کردووە ، ئەم مۆدێل و فوڕمە داهێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووکە لە دوای ڕاپەڕینەوە پەنای بۆ بردو دواتر یەکێتی بە نەتیجەی هەڵبژاردن ڕازی نەبوو شەڕی ناوخۆ هەلگیرسا ، لە دوای پرۆسەی ئازادیعیراق و نەمانی ڕژێمی بەعس پارتی لە هەڵبژاردنەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەنگاوی پراکتیکی ناوە بۆ گۆڕینی سندوقەکانیدەنگدان و گۆڕینی کۆد و جیهازی دەنگدان بەجۆرێک کە هەڵبژاردن بووەتە گاڵتەجاری !   ئیستا هەر بەڵین و مژدەیەک بەربژێرەکان دەیدەن نە دێتەدی نەتوانای بەدیهێنانیان هەیە ، هیچ هەلبژاردنێک مژدەو بەڵێنی "لایەنەکان ! " نەبووەتە کردارو هیچی نەگۆڕیووەو لە خراپەوە خراپتر بووە ،  وەک ئاشکرایە هەموو هەلبژاردنێک سەنگەر گواستنەوە پەرلەمانتاران لەدوایهەڵبژاردن دەست پێدەکات ، لەناو ئەم مۆدێلەدا بیروباوه‌ڕ کراوه‌ته‌ قوربانی و کڕین و فرۆشتن بە پەرلەمانتارانەوە لەپێناو مەرام و پاوانکردنیکایەی سیاسی دەکرێت، پارتی وەک هیزێکی خێڵەکی هەژموونخواز زۆرترین سودی لەم کڕین و فرۆشتنە بینیووەو نایەوێت پارچەیەکیبچوکی کێکەکەیش لە دەستبدات و کەڵکی لە گەندەڵەکانی نێو کایەی سیاسی وەرگرتووەو ئامادەیە وەک حیزبێک بازرگانی بە خەلک وپەرلەمانتارانەوە بکات ،ئەم ژینگە سیاسییە زەمینەیەکی لەباری سەنگەر گواستنەوەو بازرگانی سیاسی ڕەخساندووە کە دواجار لەسەرحسابی ماڵ و داهاتی گشتی خۆیان خۆشگوزەران و میللەت لە نائومێدیدا بووە . 

دانا مەنمی: هەڵبژاردن و شەرعییەتدان بە تەزویر

ئەگەر بێی و باسی دێمۆکراسی بکەین مومکین نییە هەڵبژاردن وەک بناخەی دێموکراسی پێناسە نەکەین ، دیموکراسیەت لە واتا گشتییەکەیدامانای حکومەتی خەڵک بۆ خزمەتی خەڵک ، هەلبژاردنیش لە ناو سیستەمی دیموکراسی دا کۆڵەکەی سەرەکی سیستەمەکەیە خەلکیش ئازادەلە خۆکاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن و بەشداری سیاسی یان متمانە بە کێ...

دانا مەنمی: کابینەی نۆیەم و جەنگی مان و نەمان

پارتی بە مەبەستی ترساندنی خەلکی بادینان، لە پرۆسەیەکی نا یاسایی و نا دیموکراسیدا لە مانگی ٨ی پارسالدا بەدەیان رۆژنامەنووس و چالاکوانی بادینان رفاندو ئێستا ماوەی ساڵێکە بەناهەق زیندانی کراون ، لەکاتێکدازیندانییەکان ھیچ بەڵگەیان لەسەر نییە بۆ ئەو تومەتانەی دەخرێنە پاڵیان ، زیندانییەکان بە شێوازێکی ناشارستانی...

دانا مەنمی: هەڵبژاردن لەناو مۆدێلی سوڵتانیزم دا

هەڵبژاردن یەکێکە لە هێماکانی سیستەمی دیموکراسی و ئامرازێکی گرنگە کە تێیدا هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی دەنگدانەوە نوێنەرانیخۆیان بەشداری لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا پێ بکەن، ئەگەر خوێندنەوەیەكی زانستیانە و واقیعبینانە بۆ سیستەمی سیاسیی لە هەرێمیکوردستان بکەین، تێدەگەین سروشتی فەرمانڕەوایی لە هەرێمی کوردستاندا...

دانا مەنمی: دیموکراسی و هەڵبژاردن لە کۆمەڵگای دواکەوتوودا

هەر حیزبێک بتوانێت گوزارشت لە واقیعی ئەو کۆمەڵگایە و خواستی چین و توێژو هێزە کۆمەڵایەتییەکانی نێو کۆمەڵگا بکات ، ئەوا ئەو حیزبەگەشە دەکات و پێچەوانەی ئەم دەربڕینەیش هەر ڕاستە ، جەبری کۆمەڵایەتی زۆرجار حیزبێک ناچار دەکات لە هەڵبژاردنەکاندا کەسێکی بێتوانا و بێ وزە بە کوردییەکەی پۆخڵەوات کاندید بکات بۆ...

دانا مەنمی: پارتی لەنێوان سی و یەکی ئاب و خیانەتی شنگال دا

خاڵێک کە جێگەی سەرەنجە ئەوەیە کە تائیستا لە هەرێمی کوردستان خیانەت هیچ پێناسەیەکی یاسایی و کۆدەنگییەکی نیشتیمانی لەسەرنییە ، ئیستاش خیانەت لە ڕوانینی هەندێک هێزی سیاسییەوە شەرم و عەیبە نییە لە پێناو دەستکەوتی سیاسی دا و خیانەتکاریش بەرگێکیپیرۆزی بە باڵادا بڕاوە ، بە دیوێکدا ئەمەش جۆرێکە لە ڕوو قایمی...