• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دارا سلێمان: چەند هەڵەیەکی زانستی لە قورئاندا

باوەڕداران و لایەنگرانی گشت ئاینەکان پێیان وایە، تەنیا خوای ئەوان خوای ڕاستەقینەیە و دروستکەر و داهێنەری سەرلەبەری گەردوون و بوونەوەرەکانە، ئاینەکەیان تاکە ئاینە کە هەموو ڕاستییەکان لەخۆ دەگرێت، کتێبی پیرۆزی خۆیانیش بە تاکە کتێبی ڕاست و ڕەوان و دوور لە هیچ هەڵەیەک دەبینن. بەڵام ئاینەکانی دی یان دەستکردن،...

دارا سلێمان: سەرچاوەی ڕەوشت لە نێوان ئاین و زانستدا (بەشی دووەم)

ڕەوشت کۆمەڵە چەمک و بنەمایەکە دەبێتە ڕێپێشاندەرمان بۆ دیارکردنی چییەتی ئەو ڕەفتار و هەڵسوکەوتانەی کە سوود، یان زیان دەگەیێنن بە بوونەوەرە زیندووەکان*سەرچاوەی ڕەوشت لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە:  لە زانستدا نێزیکیترین تێگەیشتن بۆ ڕەوشت ئەوەیە لە ڕێسایەکی ناسراوی زێڕینییەوە وەرگیراوە کە دەڵێت: لوتکەی...

دارا سلێمان: سەرچاوەی ڕەوشت لە نێوان ئاین و زانستدا (بەشی یەکەم)

ئەمین مەعلوف: ئەوانەی خاوەن ئاینن پێیان وایە ئیدی پێویستیان بەوە نییە خاوەنی ڕەوشت بن.سەرچاوەی ڕەوشت لە ڕوانگەیەکی ئاینییەوەزاراوەی ڕەوشت گەلێک واتای جۆراوجۆر و بەرفرەوانی هەیە، بۆیە نەکارین لە چەمکێکی دیارکراودا چڕی بکەینەوە. هەرچەندە بنەما و ڕێسایە ڕەوشتەکییەکان لە سەردەمێک بۆ یەکێکی دیکە و لە کۆمەڵگەیەک...

دارا سلێمان: ئەفسانەی بوونی گیان لە نێوان زانست و ئایندا

گیان، یان ڕۆح (Soul): زاراوەیەکە تێزێکی ئاینی و فەلسەفی و فەرهەنگی لەخۆ دەگرێت، چییەتی پێکهاتەکەی لە ئاین و فەلسەفەیەک بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە. لەلای زۆربەی ئاینەکاندا، بەو شتە ناماددەییە دەگوترێت کە لە مرۆڤ و (زیندەوەران)دا هەیە و بووەتە هۆکاری ئەوەی ئەو بوونەوەرانە بە زیندوو پێناسە بکرێن. بە بۆچوونی...

دارا سلێمان: پە‌یدابوون و پە‌رە‌سە‌ندنی مرۆڤ

پەیدابوونی مرۆڤ کێشەیەکی هەرە بنەڕەتی تیۆری پەرەسەندنە، چونکە هەتا ئەمڕۆکە ژمارەیەکی زۆر هەن، سەرلەبەری چەمکەکانی ئەم تیۆرەیان پێ ڕاستە، پێشیان وایە لە هەموو بوارێکدا دەبینرێ و لەسەر گشت جۆرەکانی زیندەوەراندا پێڕەو دەکرێت، تەنیا لە مرۆڤدا نەبێت. بەڵام لە ڕاستیدا ئەمانە نازانن ئەو بۆچوونەیان دژی بنەما...

دارا سلێمان: ئاینداران و چەند بەهەڵەبردنێکی لۆژیکیی

شوپنهاوەر: پێویستە لەسەر ئەو کەسەی دەچێتە دیبەیت و وتووێژ، بزانێت فڕوفێڵەکانی بەهەڵەبردن چین؟ چونکە گومانی تێدا نییە، ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.----------------------- بەهەڵەبردنی لۆژیکیی (مغالطات منطقية - Logical fallacies): لە بنەڕەتدا هەڵەیەکە لە بەڵگەهێنانەوە، بەوەی هەوڵ بدەیت...

دارا سلێمان: گرەوەکەی پاسکاڵ و ئەگەری بوونی خوا

گەلێک جار لە گفتوگۆکاندا ئەو ئایندارانەی شارەزاییان کەمە لە بیروڕای بێئاینان و بێخواکان، وەک ئامۆژگاریی و ئاگادارکردنەوە لە دەرەنجامە مەترسیدارەکانی بێباوەڕیی دەڵێن، ئەگەر بەڵگەش نەبێت لەسەر هەبوونی خوا، ئەوا گرەوکردن لەسەر بوونی، هەمیشە هەڵبژاردەیەکی ڕاست و سووددارە. چونکە گەر خوا هەبێت دەچینە بەهەشت...

دارا سلێمان: زانست و پرسی بوونی خوا (بەشی سێیەم)

ئێپیکۆر (٣٤١ – ٢٧٠ پ.ز): هیچ یەکێکمان ناتوانێ ئاسوودە و بێترس بژیێت، ئەگەر تێگەیشتنێکی زانستیی نەبێ بۆ گەردوون، بەبێ زانست هەمیشە لەژێر کاریگەریی بیروڕا ئەفسانەییەکان دەمێنینەوە. پەیدابوونی گەردوون پێویستی بە بوونی خوا نییە لەبەشەکانی دیکەدا ئاماژەمان بەوە کرد، ماددە شێوەیەکە لە شێوەکانی وزە، هەروەها...

دارا سلێمان: زانست و چیرۆکی ئادەم و حەوا

ئەبرەهام لینکۆڵن: دەتوانیت هەندێک کەس هەموو کات فریو بدەیت، یان هەموو کەس هەندێک کات، بەڵام هەرگیز ناتوانێت هەموو کەس هەموو کات فریو بدەیت!------------------------------------چیرۆکی دروستکردنی یەکەمین مرۆڤ و ناساندنی ئادەم و حەوا وەک بنەچەیەک بۆ سەرلەبەری مرۆڤایەتیی، یەکێکە لە بەربڵاوترین ئەو چیرۆکانەی...

دارا سلێمان: پە‌رە‌سە‌ندنی ڕوە‌کەکان

لە‌ تیۆری پە‌رە‌سە‌ندندا هە‌رچییە‌ک لەبارەی ڕوە‌ک بگوترێت وەک، سە‌رە‌تای پە‌یدابوونیان، بنە‌چە‌کانی دار و دەوەن و گژوگیا، گشت بابەتگەلە‌ پێوە‌ندیدارە‌کانی‌ ڕوە‌کزانی، هیچ کێشە‌یە‌ک نایەتە ئاراوە، زۆر بە‌دە‌گمە‌نیش ڕە‌خنە‌یان لێ دەگیر‌ێت. کامە درەخت پێش ئەوەی دی پەیدا بووە، پێشینەی داری گوێز و خورما هەر...

دارا سلێمان: زانست و پرسی بوونی خوا (بەشی دووەم)

ڕیچارد دۆکینز: من دژی ئاینم، چونکە ئاین فێری ئەوەمان دەکات شاد و ئاسوودە بین، بە تێنەگەیشتنمان لە گەردوون!---------------------------- چەند ڕەخنەیەک لە بەڵگەکانی بوونی خوا لەم بەشەدا لە پەیدابوونی گەردوون، بوونی یاساکان و بنەمای هۆیەتیی دەدوێین، ئەمانەش لەو بابەتانەن کە لە لای زۆربەی هەرە زۆری باوەڕداران...

دارا سلێمان: تیۆری پەرەسەندن و زانست

فەیلەسوف و زانای ناوداری هاوچەرخ، نۆام چۆمسکی: پێشکە‌وتنی زانستیی هە‌ر گەلێک بە‌ندە‌ بە‌ تێگەیشتنیان لە‌ چەمکی پە‌رە‌سە‌ندن.زانست پێناسە دەکرێ بە، کۆمەڵە زانیارییەکی سازشت و بەیەکەوە گونجاوی پوختە و تۆکمە، لە بارەی سروشت و بوونەوەرەکانەوە. هەموو ئەم زانیارییانە مرۆڤ لە ئاکامی بیرکردنەوە، تێوەڕامان و...

دارا سلێمان: تیۆری پەرەسەندن و ئاینەکان

پاش ئەوەی داروین کار و کردەوەکانی ڕاگەیاندن و کتێبە بەناوبانگەکەی (بنەچەی جۆرەکان)ی بڵاو کردەوە، یەکسەر شاڵاوی ڕەخنە دەستیان پێ کرد، بە مەبەستی تیز و ناوزڕاندن، چەندان وێنەی داروین لەسەر شێوەی مەیموون و ئاژەڵانی دیکە بڵاو کرانەوە. کاربەدەستان و پیاوانی کلێسا، داروینیان بە مرۆیەکی خوانەناس، هاندەری بێئاینی...

دارا سلێمان: ئەزموونی پێنج مەیموونەکە و بە بەرهەمهێنانی گەمژەیی

ئەینیشتاین: دوو شت هەن کە بێسنوورن ... گەردوون و گەمژەیی مرۆڤ!-----دەڵێن، چەند زانایەک پێنج مەیموون دەخەنە ژوورێک کە لە ناوەڕاستیدا پلیکانەیەکی (پەیژە) تێدایە، لە بەرزایی پلیکانەکەدا هەندێک مۆزیان بۆ دادەنێن.هەرکاتێک یەک لە مەیموونەکان سەردەکەوت بۆ هێنانی مۆزەکان، زاناکان هەڵ دەستان بە ئاوڕشێنکردنی چوار...

دارا سلێمان: زانست و پرسی بوونی خوا (بەشی یەکەم)

ئەینیشتاین دەڵێت: وشەی خوا لای من جگە لە دەربڕین و دەرئەنجامێک بۆ نەزانین و بێدەسەڵاتی مرۆڤ هیچی دیکە نییە، هەرچەندە کتێبی (پیرۆز)یش لە کۆمەڵە ئەفسانەیەکی چاکیش پێک هاتبێت، بەڵام دیسانەوە چەند بابەتێکی سادە و ساویلکانەن، ئاینەکانیش گشتیان نیشاندەری چەند بیروباوەڕێکی پڕوپووچی منداڵانەن.-----------------------------------------فەیلەسووفی...