مەسعود بارزانی زۆربەی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکەی سڕکرد

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئاگاداربە-هێڵی سورە!

دانیشتوانی سەرزەمینی ڕۆژهەڵاتی ناوین تا دەگات بە وڵاتە دواکەوتوەکانی دیکەی ئەم سەرزەمینە، دەسەڵاتداران هەردەم لەبەردەم دانیشتوانەکانیاندا، چەندین هێڵی سوریان کێشاوە تا ئەوەی ئەو دانیشتوانە(ناڵێم هاوڵاتی،چونکە گەر مانای هاوڵاتی بوون هەبوایە، ئەوکات، هێڵە سوورەکانیش بونیان نەدەما) نەوێرن پرسیار بکەن؛ئاخۆ...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: سەرۆکی پەرلەمان-دۆسیەی تیرۆرکراوانی سیاسی لەبیر نەکەن!

ئەم نووسینەم تایبەتە بە ئاستی بەرپرسیاریەتی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی هەرێمی باشوری کوردستان بەڕێز(یوسف موحەمەد)ی سەربەبزوتنەوەی گۆڕان. سەرۆکایەتی کردنی پەرلەمان لە هەرێمی باشوری کوردستاندا تا مێژوی پێش ٢٩/٤/٢٠١٤ لەژێر دەستی هەردوو پارتی بۆرژوازی کوردیدا بوە، خودی پەرلەمان وەک دەزگایەکی ئیداری و یاسادانان...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: بانگەشەی هەڵبژاردن و یەکتر شکاندن بەشێکن لە مۆراڵی بۆرژوازیەت!

بانگەشەی پارتە ڕکابەرەکانی هەرێمی باشوری کوردستان، ڕۆژ بەڕۆژ ئاستی ڕق و کینە دەبەنە پێشەوە لە نێو خۆیان و لایەنگرانیاندا دژی ئەوی بەرانبەری ڕکابەری. گەمەی سیاسی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان بێت یان بۆ ئەنجومەنی شارەوانی یان ئەنجومەنی پارێزگاکان یان سەرۆکایەتی کردنی وڵات، وەک نەریتێکی باوی نێو سیستەمی سەرمایەداری...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: هەڵکەندنی خەندەقەکە نیشانەی دوو جیهان بینی جیاوازە!

پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرچەند ناوەکەی وەک هەزاران پارتی دیکەی ناسیۆنالیستی و دەرەبەگی و بۆرژوازیانە، پاشکۆی دیموکراتی بەخۆیەوە لکاندوە، بەڵام لە بنەڕەتدا، خودی ئەوپارتە دژی کۆی ئەو بەرژەوەندیانەن کە خزمەت بەکۆی کۆمەڵگا دەکەن. ئێمە لەسەدەیەکدا دەژین، بمانەوێت یان نەمانەوێت، پێی دەوترێت سەدەی کاپیتالیزم،...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ئازاد کردنی ئاپۆ لەسەرکەوتنی پەیام و ئامانجەکەیەتی نەک ئازاد کردنی خودی خۆی لە زیندانی ئیمراڵیدا!

لە دیدی سیاسی و ڕۆشنبیری مندا، ئۆج ئالان، کارڵ مارکسی سەدەی بیست و یەکەمینە. کارڵ مارکس، ئەو مرۆڤە بەتوانایە بوو، لەسەدەی نۆزدەیەمدا، توانی بەگژ کۆی فەلسەفەی پێش خۆیدا بچێتەوە و بە جیاواز لەوان، شیکردنەوەی تایبەت بدات. گەر کۆی فەلسەفەی پێش مارکس بەشیکردنەوەی بارودۆخیئ ئەوکات بشوبهێنین، ئەوا مارکس، هەر...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: شەڕی بە پارێزگا بوون گرنگە یان شەڕ لە پێناو دابین کردنی ژیانێکی شایستە بەهەموان!

کاتێک قورسایی ژیان کردن بگات بە ئاستێک هێند زەحمەت بێت، وەک پەندە کوردیەکە دەڵێت(نان لە قوڕگی شێردایە و چۆن دەری دەکەیت، ئەوە مەسەلەیەکی ترە) لەم شێوە ژیان کردنەدا، ژیان کردن مانایەکی نیە. چونکە لەئاوا حاڵێکدا، پانتاییەک نابینرێتەوە بۆئەوەی گشت وەک مرۆڤ ببینرێن، هێندەی بەشێک وەک شێر(من دڕندەیی گیان...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: ژن کوژی لە باشوری کوردستاندا تاکەی بەردەوام دەبێت!

ژن کوشتن لەلایەن خێزان و خانەوادەی باشوری کوردستانەوە تەواوی پێوەرە بەدڕەوشتیەکانی بۆخۆی تۆمار کردوە، ئەم کارە نامرۆڤانەیە لە سەردەمی ڕاپەڕینی بەهاری ١٩٩١ وە دەستی پێکردوە و تا ئێستا درێژەی هەیە. ژن کوشتن یان باشتر وایە کوشتنی ڕەگەزی مێینە بڵێین، لە ژێر ناوی پاراستنی ناموس و شەرەفی خێزاندا، تا ئەم ساتە...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: یەکێتی پارتێکی سۆسیال دیموکراتە یان پارتێکی بنەماڵەیی و ئاغایەتیە!

یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەردەم ئەو پڕوپاگەندەی بۆخۆی کردوە کە ئەو جیاوازترە لە پارتەکانی دیکەی باشوری کوردستان، بەو هۆکارەی ئەوان پارتێکی بەبنەما سۆسیال دیموکراتن و کۆی بنەما دیموکراتیەکان لە نێو ئەو پارتەدا جێگیر کراوە یان بونی هەیە. یەکێتی بەو پروپاگەندەییەی هەر لەسەردەمی دروست بونیەوە کە گوایە...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: کاوە گەرمیانی لەگەڵ سێ هاوپیشەکەی بە فیشەکی وێڵ کوژران!

بەڕێزان و خوێنەرانی هێژا....ئایا ئەزانن ئێمە بە گێلی و بە بێ خوێندنەوەیەکی تەندروستانە خۆمان خستۆتە نێو داوی گومان و یەقینی خۆمانەوە! ئاخۆ پرسیارێکمان لە خۆمان کردوە کە، کەسانی وەک سۆرانی مامە حەمەو عەبدولستارو سەردەشت و کاوە گەرمیانی ، ئەم چوار تاوانبارە، کوشتنیان دەخینە ئەستۆی ئەو فریشتانەی کە دەسەڵاتیان...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: سیاسەت کردنی سەرکەوتوانە دەتوانێت ئابوری سەرکەوتوانە بەدوای خۆیدا بهێنێت!

زۆرجار خوێندومانەتەوە یان گوێ بیستی ئەو دەستەواژەیە بووین کە دەڵێت؛ئەوە ژێرخانی ئابوریە کەدەتوانێت جۆری سەرخانی کۆمەڵگا دیاری بکات، ئەم دەستەواژەیە زۆرتر لەلای فەلسەفەی ئابوری سیاسی مارکس وتراوە یان شیکردنەوەی لەسەر کردوە. من لێرەدا نامەوێت ئەو دەستەواژە ئابوریە سیاسیەی مارکس بە کەم وەرگرم یان...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: لە باشوری کوردستاندا ڕەوشتی سیاسی بوونی نیە!

بوونی ڕەوشتی سیاسی لە هەر کۆمەڵگایەکدا پێش مەرجە بۆ بنیات نانی کۆمەوڵگایەکی کراوە و دیموکراسخواز، چونکە ئەوە بوونی ڕەوشتی سیاسیە کارێکی وا دەکات کۆمەڵگا هەست بە بونی خۆی بکات وەک ئەوەی کۆمەڵگایە و خاوەن پێگەی تایبەتی خۆیەتی، لە کۆی بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتی و دەرونیەکانیەوە. چونکە کاتێک ترس بوونی دەبێت،...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: کاریگەریە خراپەکانی ئاین و نەوت بۆ سەر کۆمەڵگا!

تەواوی ئاینە بەناو ئاسمانیەکان، ناوەڕۆکە بنەڕەتیەکەی وا پێناسە کراوە کە بۆ ڕزگار کردنی کۆمەڵگایە لە دەست ستەم و جەوری دەسەڵاتە خۆپەرست و توند ڕەوەکان. لێرەدا لە ڕووی تیۆریەوە، وا دەخوێندرێتەوە کە ئاین هەڵگری چەمکی ئازادی و یەکسانی خوازیە لە نێو کۆمەڵگاکاندا. گەر بە ئینسافەوە ئاوڕێک لە مێژووی سەرهەڵدانی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: عێراق و کوردستان و مەسەلەی خاوەنداری لێکردنی!

هیچ وڵاتێکی چواردەوری عێراق گەر زۆر لاوازیش بێت، بەڵام هێشتا وەک عێراق نیە، کە هەموو لایەک بە پێی بەرژەوەندیەکانی خۆی، بتوانێت دەستی تێوەردات و بە دوای مەرامە ئابوری و سیاسیەکانیەوە بێت. عێراقی دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس، عێراقی بنیات نانەوە نیە بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگایەکی ئارام بەخش و ئازادی هێنەر، هێندەی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: پێشنیارێک بۆ سەرجەم پەرلەمانتارانی خولی سێی هەرێمی کوردستان

مرۆڤی بەتواناو خاوەن هزری یەکسانی خوازی و ئازادی بەخش، ئەو مرۆڤەیە کە خەمی لای کۆی کۆمەڵگاکەیەتی، نەک تەنها بیری لای پڕ کردنی گیرفان و گەدەی بێت، چونکە کاتێک گیرفان پڕکردن بوو بەکار و پێشەی هەر مرۆڤێک یان سیستەمێکی سیاسی کۆمەڵایەتی، ئەوکات، واتادار دەبێت بەوەی کە ئەو گیرفان پڕ کردنە لە چەوساندنەوەی...

تاهیر حاجی حه‌سه‌ن: لە وڵاتێکدا ڕق بەرهەم بهێنرێت خۆشەویستی جێگای تێدا نابێتەوە!

سوتاندنی پەیکەری خۆشەویستی لە ١٣/١٠/ ٢٠١٣ ە دا لە پارکی ئازادی و، دوو ڕۆژ دواتر شکاندنی کێلی گۆڕی شاعیری مەزن شێرکۆ بێکەس، ئاماژەیەکی ترسناکە بۆ ئاستی فەرهەنگ و کەلتوری سیاسی خودی دەسەڵات و ئەو حیزبە سیاسیانەی کە لە گۆڕەپانی سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردستاندا، کۆی هێز و ئیرادەی تاکی کۆمەڵگایان قۆرخ کردوە....