• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: جۆن كیری چ پەیامێكی بۆ بارزانى پێیە؟

وەك بینیمان جۆن كیری وەزیری دەرەوەى ئمریكا جەولەیەكى بۆ وڵاتانى عەرەبی دەست پێكرد، لەیەكەم وێستگەى بۆ میسر و دواتر بۆ ئوردن و پاشان لە سەردانێكى چاوەڕوان نەكراودا چووە بەغدا بۆ كۆبوونەوەى لەگەڵ مالیكى و بەرپرسانى دیكەى شیعە و سوننە و تاوتوێكردنى بارودۆخی ئەم دوایەى ناوچەكە مەبەستى سەرەكى سەردانەكەیەتى،...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بۆچی ئەمریكا ناتوانێ شەڕی داعش بكات؟

ماوەى چەند ڕۆژێكە بەرپرسانى ئیدارەى ئۆباما لەڕێی لێدوانەكانیانەوە بەجۆرێ باسی بەرەنگاربوونەوەى هێزە چەكدارەكانى داعش دەكەن بەوەى ئەمریكا بەتەنیا ناتوانێ شەڕی داعش بكات. ئەو لێدوانە یان ئەوپەڕی خەتەرناكى بارودۆخەكەیە كە ڕەنگە تێوەگلان و شەڕی دەستەویەخەى كۆڵان بەكۆڵان و گەڕەك بەگەڕەك وا بەئاسانى نەكرێ...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئایا كورد لەگەمەكانى دژ بە داعش خۆی یەكلایی كردۆتەوە؟

كورد بەدرێژایی مێژوو نەیتوانیوە بەیەك دەنگ و ڕەنگ و یەك هەڵوێست دژ بەنەیارەكانى بوەستێتەوە، ئەگەر بۆ قۆناغێكى دیاریكراو ماڵی خۆی ڕێكخستبێتەوە ئەوا هەر زوو لەپێناو هەندێ بەرژەوەندی تایبەت و بەڵێنی جیا جیا درز لە یەكڕیزى كەوتووە و هەر زوو پارچە پارچە و پنچك پنچك بووە و قسە و كردارەكانى هەر یەكە لەئاشتێكى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: چەواشەكاری ئەوەیە وابزانن گێلی و بەگێلت بزانن

ئەوەى لەم ڕۆژگارە دەیبینین و دەیبیستین فەنتەلۆسە، چاوبەستەى ئەم و ئەوە لەبەرگێك بۆ پەردەپۆشی دزی و فزى و شاردنەوەى ڕاستیەكان مرۆڤگەلێكمان لەدام و دەزگا و كۆمپانیاو چی و چی هەیە بە داتا قسەت بۆ دەكات تا پێت بسەلمێنێ لەو كارەى كردوویەتى چەند دڵسۆزە و ئیشەكانى چەند بە وردى ڕاپەڕاندووە لەكاتێكدا بەهێنانەوەى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بانگەوازێك بۆ جەنابی پارێزگار: تكایە با دڵەڕاوكێ لە نێو خەڵك دروست نەبێ

ماوەى دوو ڕۆژە بەشێوەیەكى نەخوازراو و كت و پڕ لەڕەنگدانەوەى شەڕو پێكدادانەكانى نێوان گروپی داعش و سوپای ئێراقی و لەولاوە دەربەدەربوون و ئاوارەبوونى هەزاران هاوڵاتى سڤیل وشۆِربوونەوەیان بەرەو ناوچەكانى هەرێمى كوردستان، بەتایبەت سنووی پارێزگای هەولێر كە بەپێی ئامارە نافەرمیەكان نزیكەى پێنج سەد هەزار...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بۆچی ئێران چەك بەپێشمەرگە دەدات؟

دوای بانگێشت و كۆبوونەوەى بەرپرسانى باڵای ئێرانى لەگەڵ پارتى و یەكێتى و هەوڵدان بۆ قەناعەت پێ هێنانیان تا لەبەرەی سوپای ئێراقەوە دژ بە داعش بجەنگن، دیارە بەپێی رێكەوتنى پێش وەختە پارتى و یەكێتى هاوڕا و هاوهەڵوێست بوون كە بەیەك گوتار و ئەجێنداوە وەڵامیان بۆ پرسە گرنگ و چارەنووسسازەكان هەبێت نەخاسمە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: سیناریۆكانى هاتنى داعش بۆ ئێراق چی بوو؟

سیناریۆیەكان تا بەم ئان و ساتە ڕادەگات بووەتە جێی مشت و مڕی سیاسەتوان و چاودێر و نووسەر و ڕاگەیاندكاران بەوەى ئاخۆ: چۆن ئەو ڕووداوانە ئەوا بەخێرایی ڕوویاندا؟ وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارە چەند گریمانەیەك لەخۆی دەگرێ، لەوانە: 1. دەوترێ مالیكى چەند سیناریۆیەكى ئامادەكردبوو تا لەو ڕێیەوە بوونى خۆی بۆ...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: لەهەر خانوویەك دەفتەرێكم نەدەیتێ، پڕۆژەكەت ڕادەگرم؟

لەم ڕۆژگارە شتى وا دەقەومێ، مرۆڤ لەئاقاریدا سەرسام و دەستەوسان دەمێنێ، بەبیستنى شتەكان موچڕكەى بەلەش دەگەڕێ و خەم و خەفەت دەبێتە هەوێنى بیركردنەوەى. لەكاری ڕۆژنامەنووسی دا بەهۆی گەڕان و سووڕان و دواندنى ئەم و ئەوەوە شتى تازە و دواین هەواڵت پێ دەگات كە لەئاقاریدا نەزانى چی بڵێیت و چ قسەیەكى لەبارەوە...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ماددەى 140ئێكسپایەر بووە؟

لەوەتەى دەستووری ئێراقی داڕێژراوە و گوایە سفرەیەكە بۆ كۆكردنەوەى سەرتۆپی گەلانى ئێراق بەتێكڕای نەتەوە و ئاین و ئاینزاكان، نەخاسمە لەڕوانگەى هەر كێشەیەكەوە باشترین چارە گەڕانەوەیە بۆ دەقەكانى دەستوور. لەنێو ئەو كێشە زەق و دیار و بەرچاوانەى هەر لەگەڵ دروست بوونەوەى ئێراقی نوێ دوای ڕوخانى ڕژێمى فاشستى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئایا كورد دەچێتە ژێر باری داخوازیەكانى ئێران بۆ لێدانى داعش؟

پەلامارەكانى داعش بۆ سەر ئێراق و داگیركردنى ناوچەیەكى بەرفراوان شكاندنى شۆ و شكۆمەندی هەیمەنەى ئێرانە لەناوچەكەدا بەكڵۆجێ هەر دوو حكومەتى ئێراق و سوریا سایە و سێبەری ئەجێندای ئێرانن تا لەو ڕێیەوە سترتیژیەتى خۆی پیادە بكات. هەر لەساڵی 2003وە تا بەئەمڕۆ دەگات بەشێوەیەكى ناڕاستەوخۆ ئێران بۆ یەكلاكردنەوەى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: بۆچی سەركردایەتى كورد جاڕی سەربەخۆیی نادات؟

ئەوەى لەم قۆناغە بۆ كورد ڕەخساوە، ڕەنگە لە شەڕێكى دە دوانزە ساڵی نێوان هێزەكانى پێشمەرگە و سوپای ئێراقیدا كورد وا بەئاسانی ئەو هەمووە جۆرە چەك و جبەخانەی چنگ نەكەوێ، ئەمەش هەلێكى زێڕینە بۆ قۆستنەوەى ئەم بارودۆخە نەخوازراوەى لەناوچەكە دروست بووە و پێ ناچێ وا بەئاسانى و لەماوەیەكى كەمدا كۆتایی بەو...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ئێران چ پیلانێكی بۆ سەركوتكردنى داعش داڕشتووە؟

ئەوەى لە ناوچە سوننە نشینەكانی ئێراق دەگوزەرێ دوای ئەو هەڵمەتە كتوپڕ و چاوەڕوان نەكراوەى گروپی دەوڵەتى ئیسلامى ئێراق شام ناسراو بە (داعش) لەڕێی تەمویلی وڵاتانی دراوسێوە بۆ پەكخستنى حكومى شیعە و لاوازكردن و لەولاوە جیاكردنەوەى بەشە سووننە ئاینزاكەى بەجۆرێ لە هاوكێشەكەدا وەكو قەلێكى ماقووڵی لێ بكەن....

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: توركیا لەئاست توركمانەكان بێ دەنگ نابێت

لەڕووى پۆلینكارییەوە توركمانەكان دوای عەرەب و كورد، سێ یەم پێكهاتەى نەتەوە جیاوازەكانی ئێراق پێك دێنن كە هەمیشە بۆتوركیا توركمانەكان جێی بایەخە و وەك بەشێك لەخۆی سەیری دەكات و ئامادەیشە لەپێناویاندا پەنا ببەنە هەر كارێك ئەگەر بەپێویستى بزانن. لە كەركوك دوای كورد، توركمانەكان دووەم پێكهاتەن و لەڕووى...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: ناوى كوردتان زڕاند...تكایە واز لە ململانێكانتان بێنن

لەو شتانەى چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئێراق هاتە ئاراوە و پریشكى دەستوەردان و ئامادەباشی و كاردانەوەكان لێرە و لەوێ كۆی پرۆسەى سیستەمى سیاسی ئێراق و ناوچەكەى خستە ژێر پرسیارەوە. ئێمە لە گۆشەنیگایەكەوە دەڕوانینە ئەم ڕووداوە نەخوازراوانەى لە ناوچە جیاجیاكانى سونە نشینەكان ڕوویاندا و ئەوەیشی پەیوەستە بە كورد...

شاخەوان عەلی حەمەد مامۆكى: داعش هۆكارێكە بۆ سەربەخۆیی كوردستان

ئەوەى لە ئاوارەبوون و دەربەدەری هاونیشتیمانیانى شاری مەسڵ بەرەو ناوچەكانى هەرێمى كوردستان لەهەردوو شاری هەولێر و دهۆك دەخوێندرێتەوە كە بە هەار كەس لەترسی گیانى خۆیان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشت، دیمەنەكە دەق ڕووداوەكانى كۆڕەومان دێنێتەوە یاد، ئەمەیش لەڕووى مرۆڤایەتیەوە جێی هەڵوەستە لەسەر كردنە كە دەبێ...