• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

هەڵۆ بەرزنجی: حەکیم کاکەوەیس، بۆ کوردبوون بووە قەقنەس

بەسەرکردنەوەی وێستگەی ژیان و گەشتی من لە پانتاییەی برایەتی و هاوبیرێتیم لەتەک کاک حەکیم کاکەوەیس دا بەدڵنیاییەوە سەختە، هەرگیز بە چەند وتەیەک کۆتایی پێ نایەت. بە واتایەکی دیکە، لێرەدا ناتوانم هەستونەستی خۆم بگوشم و هەرچی لەهەگبەمدا هەیە و دەیزانم و پێویستە بۆ خوێنەر نەخشی بکەم پێشکەشتان بکەم. هەر لەم...

هەڵۆ بەرزنجی: یادی کەڵە مرۆیەکی شاعیر و ئەدیب و ڕەخنەگر و مامۆستا و...

فەرەیدون عەلی ئەمینمردن، دوا قۆناغە،کە کۆتاییەکی تاڵ و دڵتەزێن و یەکجاری بە ژیانی مرۆڤ دێنێت. لەم یاسایەدا هیچ کەس هەڵنابوێرێت و هەموو لێرەدا یەکسانین. سەرباری ئەوەیشی  کە چاوەڕوانی ئەم ئاکامە وا تاڵ و ناخۆشە،کەچی لە هەندێ باردا زۆر کەس هەن کە نائومێدی ژیان بەسەریاندا زاڵ دەبێت هێشتا بۆی بەئاواتن....

هەڵۆ بەرزنجی: بۆچی کەم ئاوی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دا، دەبێتە مایەی شەڕ و هەرا؟

جەنگ و ڕووبەڕووبوونەوە لە رۆژهەڵاتی ناوین دا. دەتوانێت خراپتریش لە هەنووکەدا ئاو ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێ لە زۆر بێتشەڕ لە پێناوێ هەر تکە ئاوێک دا نووسینی  :Christian Böhme,BerlinThomas Seibert, Istanbu لە ئەڵمانییەوە: هەڵۆ بەرزنجەییڕۆژهەڵاتی ناوین،6% ی دانیشتوانی جیهان پێک دێنێ،لێ %1 ڕێژەی...

هەڵۆ بەرزنجی: The Future of Job / دواڕۆژی کار

سەرنجێکی کورت: ئەم بابەتە ئەمڕۆ لە گۆڤاری دێر شپیگلی ئەڵامانیدا بڵاوکراوەتەوە. بەگرنگم زانی پوختەکەی پێشکەش بە خوێنەری کورد بکەم، تاوەکو سەرنجێک لەو گۆڕانە بنجی و خێرا و ڕادیکالەی گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا وبازاڕی کارکردن و داخوازییەکانی خوێندن و فێربوون و سیستەمی خۆگونجاندن لەگەڵ ئەم ڕەوتە ،دیاری بکرێت.ڕەنگە...

هەڵۆ بەرزنجی: کورد، لەسایەی یەک جەمسەری یاخود جووت جەمسەری دا؟

بە هەڵکردنی شنەیەکی کزی بای پێرسترۆیکا و گلاسنۆست، یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٨٩ بەدواوە، لەبەر یەک هەڵوەشایەوە. لەئەنجامی ئەم گۆڕانکارییە گەورە لە تای تەرازووی هێزدا، دنیا بۆ ئەوروپای ڕۆژئاوای لیبەراڵی دیموکراسی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا تەخت بوو. ئەمەریکا وەک پاڵەوانێکی براوەی شەڕی سارد، لە نێوان ١٩٤٥ـ١٩٩٠...

هەڵۆ بەرزنجی: ئەڵمانیا و سێکوچکەی قەیران

 لە هەنووکەدا سێ بابەتی سەیر و هەستیار شەقام و ماسمیدیای ئەڵمانی داگیر کردووە. پەنابەران و کێشەکانیان و پرسی ئینتگراسیۆن و دابڕکردنیان، کۆچبەران، بۆچوونێک مشتومڕی لەسەر دەکرێت،دەبێت ئەڵمانیا دەی ببێتە وڵاتی کۆچبەران و باسی سێیەمیش ڕاسیسیزم و شکستی ئینتگراسیۆن.ئەڵمانیا بەو هەڵکەوتە جیوسیاسییەی هەیەتی...

هەڵۆ بەرزنجی: ساتێک لە سایەی هونەر و وەرزش،لەتەک مامۆستا "عەلی لەتیف" دا

پێشگووتنێکی کورتیلەی پێویست:سازدانی: هەڵۆ بەرزنجەیی  پێش ئەوەی مەرگی دزێو،هونەرمەند و وەرزشکاری دیار و هەڵکەوتووی شاری سلێمانی و کوردستانمان لێ دوور بخاتەوە،دەرفەتێکی گونجاوم قۆستەوە و ئەم چاوپێکەونەم لەتەکدا، ئەنجام دا،کە ڕەنگە دوا چاوپێکەوتنیشی بێت،بۆ میدیا کوردییەکان. چاوپێکەوتنەکە بەشی سەرەکی...

هەڵۆ بەرزنجی: چاوپێکەوتن لەگەڵ " ھونەرمەند سمکۆ تۆفیق"

١-  با پرسیاری خۆناساندن و کار و پیشەی ئێستاتان بکەینە دەروازە و بچینە جیھانی ھونەرەکەتانەوە. سمکۆ تۆفیق کێیە؟ لە کوێ لە دایک بووە؟ پلەی خوێندنی چەندە و ئێستا لە کوێیە و چ کارەیە؟.بە کورتی وەڵامم بۆ ئەم پرسیارە، لە ساڵی ١٩٤٩ لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان ھاتوومەتە دنیاوە. ھەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی...

هەڵۆ بەرزنجی: ئانە فرانک و کتێبە بەناوبانگەکەی

زۆر شوێنی تریش بە سەدان کەس لەبەردەم ماڵ و مەڵبەندی ئانە فرانک دا وەستاون دەیانەوێ وەک مۆزەخانەیەک سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە ئەو کیژۆڵە جوولەکەیەی لێ ژیاوە و خۆی تێدا حەشارداوە و یاداشتی رۆژانەی تێدا نووسیوەتەوە. ئاخر ژیان و بەسەرهات و نووسینەوەی یاداشتنامەکەی،لەسەردەمی ترس و لەرزی نازیدا و خۆحەشاردان...

هەڵۆ بەرزنجی: ھەرگیز نەمر کاک جەلالی حاجی حسین (کەلۆش)

قەدەر و چارەنووس یەکێکن لەو دیاردە دژوار و عاسییانەی کە ھێشتا لە دەرەوەی دەسەڵات و کۆنتڕۆڵی مرۆڤدان. سەخت و مەحاڵیشە لە جغز و ئاقارێکی دیاریکراودا ھەڵسوڕێندرێن و بخرێنە مەیدانەوە،وەک ئەوەی دڵ ئارەزووی دەکات و پێداویستییەکانی ژیان دەیخوازێت.کام چیرۆک دەبێت لەوە تاڵتر و بەسوێ تر بێت؟، پێشمەرگەیەکی کورد...

هەڵۆ بەرزنجی: عەفرین پەیامێک بۆ ئەمەریکا

نووسینی: زیگمار گابریل، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەڵمانی  و. لە ئاڵمانییەوە: هەڵۆ بەرزنجەیی‌هێرشە سەربازییەکانی تورکیا لە عەفرین،پەیامێکی ڕوونە بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا: نابێت هیچ بڕیارێک لەسەر ڕێکخستنەوەی ناوچەکان، پاش تەواوبوونی شەڕی سوریا، بەبێ تورکیا جێبەجێ بکرێ و هەروەهاش وەک هەمیشە،تورکیا...

هەڵۆ بەرزنجی: وەڵامێک بۆ کاک شوان ئەحمەد و هاوشێوەکانی

 " لێگەڕێن تیۆرییەکان بمرن نەک مرۆڤەکان " کارل پۆپەر شوان ئەحمەد لە واڵەکەی خۆیدا بابەتێکی بڵاوکردۆتەوە بە ناوی:" ڕەگەزپەرستی کوردانە و سوکایەتی کردن بە عەرەب"ـ جەمال غەمبار و هەڵۆ بەرزنجەیی و شیرکۆ بێکەس و فەرهاد پیرپاڵ و هاوبیرەکانیان، بە تۆپزی خۆی گەرەکێتی ئەو ناوانەی سەرێ، بەو ڕستەیە تاوانبار...

هەڵۆ بەرزنجی: توێژینەوە:٣،٣ ملیارد مرۆڤ ئۆتۆکراتانە بەڕێوە دەبرێن

نووسینی ماکس هۆلشەر  و. لەئاڵمانییەوە هەڵۆ بەرزنجەییلە زۆر وڵاتان دا،سەرۆکی حکومەتەکان،دەسەڵاتی خۆیان بێ وەستان فراوان دەکەن. دەوڵەتی یاسا لاواز دەکەن، فەرمان بەسەر میدیاکاندا دەکەن. لەم لێکۆڵینەوەیەدا تورکیا بەتایبەت تورکیا دەردەکەوێ ـ بەڵام هەروەها دراوسێیەکی ئەڵمانیا. ٢٢/٣/٢٠١٨هەڵبژاردنی ساختەکارانە،زەبروزەنگی...

هەڵۆ بەرزنجی: ئەڵمانیا و چەکفرۆشتن بە تورکیا

کوێرەوەری پرسی کورد هەر لەوەدا نییە بە تەنیا شەڕی بوونی بەرامبەر بە چوار دەوڵەتی داگیرکەر دەکات، بەڵکو ئازار و سوێکەی لەو شوێنەدا زیاتر قووڵ دەبێتەوە،کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی،دوای ئەو هەموو تراژیدیایەی بەسەر کورد دا هاتووە،هێشتا لە چاوی بەرژەوەندی ڕووتەوە لەم کێشەیە دەڕوانێ و ئامادە نییە بە دروشم و پرنسیپەکانی...

هەڵۆ بەرزنجی: هەر یەکەی بەلایەکدا

نووسینی : Christian Böhme& Frank Herold و. لە ئاڵمانییەوە: هەڵۆ بەرزنجەیی ٣١/١/٢٠١٨ ڕووسیا بۆ گفتوگۆ لەمەڕ ئایندەی سوریا داوەتی سازداوە.دوای تێکشکانی داعش، دەتوانێ دژە بەرژەوەندییە کۆنەکان سەرلەنوێ هەڵبدەنەوە-------------------------------جارێکی دیکەش UN شکستی خوارد،کۆنفرانسی دوو ڕۆژەی...