• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

رزگار رانگور: چیرۆکەکانی شار: (گۆڕهەڵکەنێک و سەگە چاو زەردەکەی)

بەیانیەک لە مزگەوتی بنتەبەق لە شاری سلێمانی، لاشەی مردوویەکم دی بۆ یەکەمین جار، کە پیاوێک لام وابوو، مجەوەرەی مزگەوتەکە بوو، لەسەر تاتە شۆرێک خەریکی شتنی لاشەکەبوو، لاشەیەک تەنها، نەکەس بۆی دەگریا، نەکەس لەخەمیا بوو، لاواز هەموو پەراسۆکانی دیاربوو هەستت دەکرد کە هەژاری هاڕیوێتی، هەربەڕاستی زۆر ترسام، نەم دەزانی کە لاشەی بێگیان، بۆچی هێندە ترسناکە ...؟ لەگەڵ هەڵچونی تەمەنداو گەڕانم بەجیهانداو دورکەوتنەوەم لەماڵو نیشتمان، گەلێک لاشەی ترم دی لەهەموو تەمەنێک، نێر، مێ، لەسەرەمەرگا، بێگیان، هەلاهەلابوو،...