ئەو هەواڵ و گرتە ڤیدۆیەی کە لە دوو رۆژی رابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، سەبارەت بە پلانی فڕاندنی جەمیل بایک لەلایەن تورکیاوە و بە هاوکاری نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان قوباد تالەبانی کە ئەو کات لە ئەمەریکا نوێنەری حکومەتی هەرێم و یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی بوو.، هەواڵێکی زۆر کۆنە وەک لە یادم مابێت مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی نێوان ٢٠٠٤ و ٢٠٠٥. هەواڵەکە بۆ یەکەمجار لە سەرچاوەیەکی نهێنی و باوەڕپێکراوەوە دەستمان کەوتبوو، ئەم هەواڵە دەنگێکی زۆری دایەوە، ...