گەردوون، مەتەڵە هەڵنەهێنراوە هەرە گەورەکەی مێژوو مرۆڤایەتییە، ئەو بوونە بە کۆی کات و شوێن و پێکهاتەکانییەوە، بووتە جێی تێڕامانی مرۆڤ و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی وەڵامێکی گونجاو بۆ ئەو پرسیارە ئاڵۆز و دژوارانەی بەرەوڕووی دەبنەوە.بۆ زانینی سەرەتای گەردوون و تێپەڕبوونی بە قۆناغە جیاجیاکانی، پێویستە لە تیۆری تەقینەوەی مەزن تێبگەین.تەقینەوەی مەزن (Big Bang)، ناسراوترین تیۆری گەردوونناسییە کە لە نێوەندە زانستییە جیهانییەکان و لەلای زۆربەی هەر زۆری زاناکان پەسندکراوە و وەک ڕاستییەکی زانستی دانی پێدا نراوە....