• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

دلێر محەمەد نوری: سەرپۆشەکەی نەنکم

سەرپۆشەکەی نەنکم، سەرپۆشێکی، سپی و جوان بوو. هێندەی دڵی هەموو پەپوولەکانی دونیا پاک بوو. نەنکم ئایندارییەکی ئەکرد، هێندەی ئایینداری فریشتەکانی خودا، بێ غەل و غەش بوو. ئەرکی سەرەکی سەرپۆشەکەی، داپۆشینی پرچ و کەزیە سپییەکەی بوو. بەڵام هەندێ ئەرکی دیکەشی هەبوو. نەنکم هێندە خودای خۆش ئەویست، پێویستی بە سەرپۆشیش نەبوو. بەڵام لە بەر ئەوەی، لە باپیرە قورئان خوێنەکەمەوە بیست بووی کە خودا پێی خۆشە سەر و قژی داپۆشی. ئەو سەرپۆشەی کردبوو بە هاوڕێی سەری. هەر وەک وتمان، ئەم سەرپۆشە هەندێ ئەرکی لاوەکیشی هەبوون،...

سەروەر پێنجوینی: پرۆژه‌ یاسای (به‌ره‌‌نگاربوونه‌‌وه‌‌ی توندوتیژیی خێزانی)، و هەڵوێستی مەلای سەلەفییەکان

پرۆژه‌ یاسای (به‌ره‌‌نگاربوونه‌‌وه‌‌ی توندوتیژیی خێزانی)، و هەڵوێستی مەلای سەلەفی-جیهادیی ناو زیندان و ناو پارلەمان پێش ئەوەی مەلا (هەورامان گەچێنەیی) لە پارلەمان دەنگی ناڕەزایی ئایینی بەرز بکاتەوە، کە یەکێکە لەو سەلەفی-جیهادیانەی ناو کۆمەڵی ئیسلامی کە بەبێ پێداچوونەوەیەک بۆ بڕوا جیهادیەکانیان دانیشتوون،...

پەیامنێری کوردستانپۆست: یەکێک لەو دوو تاوانبارەی کە محەمەد زەکی چەلەبیان تیرۆرکرد لەلایەن هێزێکی تایبەتەوە کوژرا

سەرچاوەیەکی نزیک لە دەزگای پاراستنی پارتیی، بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند،  ئەو دوو کەسەی کە لە شەوی 17-05-2022 چوونە شاری سلێمانی کوردێکی باکور بە ناوی (محەمەد زەکی چەلەبی)یان تیرۆر کرد، ئەو دوو کەسە یەکێکیان سەر بە دەزگای پاراستن بووە و کاری بۆ میتی تورک دەکرد، لە لایەن هێزێکی نەزانراوەوە...