ئه‌گه‌ر به نارٍاسته‌وخۆش بێت، ده‌رئه‌نجامی چوارده‌هه‌مین كۆنگره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كۆمه‌ڵێك په‌یامی راست و روون و بێ پێچ‌و په‌نای بۆ خه‌ڵكی كوردستان و حزبه‌كان و سه‌رجه‌م كادر و هه‌وادارانی پارتی و به تایبه‌تی بۆ پرٍۆپارتیه‌كانی ناو حزب و رێكخراوه‌كانی تری نارد، كه پارتی ئه‌گه‌ر به ئاگاییه‌وه ئه‌وه‌ی كردبێت یان له‌ده‌ست ده‌رچوبێت یان به وردی بیریان له ئاینه‌ده‌ی جزبه‌كه‌ی خۆشیان نه‌كردبێته‌وه، یان رێباز و مه‌نهه‌جی تایبه‌تی پارتی ئه‌وه‌ی ویستبێت و له‌وه زیاتری پێ نه‌بوبێت و...
هەمو ئەو شەڕوشۆڕانە، پاشاگەردانی، ماڵوێرانی، مەترسی فەوت و تاریکی چارەنوسی هەرێمی کوردستان، لەپێناوی دابەشکردنی سامان و دەسەڵات و دیاریکردنی سنوری قەڵەمڕەوی پارتی و یەکێتیدایە . کێشەگەلێکی مێژویی ، سیاسی و کۆمەڵایەتیە وەک شانەی شێرپەنجە هەمو جەستەی کوردستانی داغانکردوە . پەتایەکە لەکۆنەست و دەرونی بەکۆمەڵا،...