"دایکم دەڵێت ئەوە باوکتە، بەڵام من خۆم نازانم ئەمە ڕاستە یان نا، هیچ کەسێک ناتوانێ بەتەواوی دڵنیا بێت لەوەی منداڵی کێیە؟ (تلێمیچس ئۆدیسیۆس – لە داستانی ئۆدیسەی هۆمێرس)"بەشی دووەم: دەستنیشان کردنی هۆکاری حەز و ئارەزووی ڕەگەزەکان بۆ یەکدی - ژنان و پیاوان چی شتێکی ڕەگەزەکەی دیکەیان پێ پەسندە و لەبەرچی؟- دەرەنجامە مەترسیدارەکانی دڵنیانەبوونی باوکایەتی چین؟ - بەڕای ڕەگەزەکان، منداڵی تازە لەدایکبوو شێوەی لەکێ دەکات؟لە سەرەتاوە و پێش ئەوەی وەڵامی ئەو پرسیارانە بخەینە بەردەست، پێویستە ئاماژە بەوە...