وەسێتنامە سڵاوتان لێ بێت...! هیوادارم کاتێک ئەم وەسێتنامەیەم بڵاودەبێتەوە وەک ئەو هەموو کتێب و بەرهەمە وێژەیانەم لەدوای من کەسانی تر بێنە پێشەوە و کتێبخانە هەژارەکەی گەلەکەم هەست بەنەبوونی من نەکات، چونکە من بەدرێژایی ژیانم هەوڵم داوە خشت لەسەر خشت کتێبخانەی داماوی گەلەکەم هەڵچنم، تا ئەو جێگەیەی لەتوانامدا بووە درێخیم نەکردوە و کارم کردوە، چاوەڕوانی هیچ پاداشێک نەبووم لەکەسێکەوە، بە بەردەوامی ژیانم لەم نیشتمانەدا بەرز و نزمی زۆرهاتۆتە سەر ڕێگام، هەر من نا زۆری خەڵک وابوون . بۆیە کاتێک ویستم...