تاکی کورد هەرکات لە خوێڕیگەرییدا کەس باشاری ناکا. مرۆڤێک ئەوەندە بچووک بێ، کە پێگەی بەرزیی مرۆڤایەتی بخاتە ژێر پرسیار ئاخۆ ئەو کەسە خاوەنی کام هزر و بیرومێشکە؟ مرۆڤ بون بە رەواڵەت بریتییە لە کەسێک کە خاوەنی دووقاچ ودووگوێ ودوو چاوو دوو دەست و...مێشکێک بێت، کە بیری پێ بکاتەوە و بۆ ئەوەی بزانێ چۆن دەژی.ئاژەڵەکانیش وێنەی مرۆڤ خاوەنی ئەوتایبەتمەندیەن کە ئینسان هەیەتی. بەڵام جیاوازیی لە شێوەی تیگەیشتنە لە ژیان،لە زانست لە دەوروبەر،لە رەفتاردەگەڵ ژیانی رۆژانە.دەبێ،مرۆڤێک قەت لە ژیانیدا هیچ جۆرە فێڕگەیەکی...