مێژوو پێمان دەڵێت، کە بڕبڕەی پشتی هەموو سەرکەوتنێکی سیاسی، جوڵانەوە نیشتمانی و نەتەوەیەکان و چینایەتییەکان، هێزی لەبن نەهاتووی جەماوەر بووە. چارەکە سەدەیەکە فازل میرانی بەرهەمی خەبات و ماندووبوون و خوێنی کوڕی هەژاری کۆمەڵگەی کوردیی باشوور دەخوات. دیارە چنگ گیربوون لە بیرە نەوتەکانی باشووری کوردستان و بوون بە میلیۆنێر، ئەم ڕاستیەی لەبیر فازل بردۆتەوە، بۆیە ئەمڕۆ گاڵتەی بەوە دێت کە سەدر گەڕاوەتەوە بۆ هێزی جەماوەریی خۆی و پارتەکەی، بۆ سەپاندنی مەرجە مەزهەبی و نیشتمانیی و نەتەوەییەکانی و لەو بارەیەوە...