"لە کوێرەڕێی خیانەتی پارتەکاندا بەرەو گەورەڕێی مرۆڤایەتی"لە ١٩٩١ کە نیمچە حکومەتی کوردی لە باشوری کوردستان دامەزراوە تا ئێستا(٢٠٢٢) نزیک سی هەزار کچ و ئافرەت لە بە دەستی کەس و کاریان کوژراون.پێش دەسەڵاتی کوردایەتی، کوشتنی ساڵانەی ژنان لە هەمو باشور نەدەگەییشتە بیست کەس. بەڵام ئێستا ساڵانە سەدان ژن بە دەستی ، باوک، برا و مێردەکانیان دەکوژرێن و بنەماڵەکانیان بۆ پاراستنی ئابڕوی خۆیان لە ژێر ناوی خۆکوژی، وەرگەڕانی سەیارە(ماشێن) کەوتنە خوارەوە لە بڵیندایی، نەخۆشی جڵدەی دڵ و مێشک، ژەهراوی بون...