ئیدیۆمێکی کوردی هەیە ئەڵێت: (با قسەیەکی خێریش بۆ دز بکەین)لە گەڕی تازەی شەڕی نێوان یەکێتی و پارتیدا، لە ڕێگەی شەڕە بەیاننامەی نێوان مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانیدا، چەند سەرنجێکم بۆ درووست بوو. ڕەوایە کە ئەم سەرنجانە لەبەرچاو بگیرێن. ئەگەرچی کەمێکیش لە قازانجی یەکێتیدا بێت. ئەمەش ئەوە ناگەیێنێ کە من هاوسۆزی یەکێتیم، چونکە من دەمێکە یەکێتی و پارتیم لە یەک بۆ جیاناکرێتەوە. کاتێ خۆپیشاندان لە سنووری یەکێتیش سەرکووت کرا، دیموکراسییەکی لێبووەوە و کاتێکیش ڕۆژنامەنووس گیرا و تیرۆر کرا ئەوا ئازادییەکەشی...