زۆر لەسەر کۆماری کوردستان یا وەک هەندێک دەڵێن کۆماری مەهاباد نوسراوە.پێموایە راستترین گێڕانەوەیەک ئەوانەبن،کە خۆیان لەو رۆژگارەدا بەشداری کۆماربوون و لە نزیکەوە ئاگاداری رووداوەکان و بەرئەنجامەکان بوون،گەرچی ئەوانەش دەشێ خاڵی نەبن لە سۆزو دژبەری.زۆر بەشان و باڵی کۆماردا وتراوە،بەڵام کاتێک یاداشتی ئەوانە دەخوێنیتەوە،کە خۆیان بەشداری کۆماربوون و بەریەککەوتنیان لەگەڵ رووداوەکانی ئەو رۆژگارەدا بووە، ئیتر جۆرێک لە بێئومێدی داتدەگرێ و رۆیشتن لەگەڵ رەووتی ڕووداوەکاندا، سەرئەنجام کەوتنی کۆمار، شتێکی هێندە...