لە دنیایێ، زۆر "پێوەر"مان هەس. لۆ نمونە، گەرمی بە گەرمیپێو دەپێورێ؛ کێشی لەش بە قەپپان؛ خواردن بە تەرازوو؛ و کات بە کاتژمێر. زۆربەی ئەوانە بابەتی زانستین. بەزۆریش فیزیا ئەو کارانە دەکا. لە ژیانی ڕۆژانەشمان، کۆمەڵێك بنەمامان درووست کردوون وەکوو پێوەری "بەختەوەری" بەکاریان دەهێنین. لۆ نمونە، زۆر کەس هەن پێیان وایە کە پێوەرەکانی بەختەوەری بریتین لە: هەبوون و نەبوونی هاوسەرگیری، هەبوون و نەبوونی منداڵ، یان هەبوون و نەبوونی دەوڵەمەندی. بەڵام زۆربەی ئەو پێوەرانە هەڵەن. درووست نین. با بزانین لەبەر چی.ئەو...