پێشەکی:لە هەموو ڕێککەوتنێکی سیاسیدا، کۆمەڵێک فاکتەر ڕۆڵی سەرەکییان دەبێت لەوەی کە لایەنەکان مەرجەکانیان بسەپێنن. فاکتەری دەرەکیی و نێوەخۆ ڕۆڵی سەرەکیی دەگێرن لە خوڵقاندنی زەمینەیەک کە چارەنووسی ڕێککەوتنی دوو لایەن یان چەند لایەنێک دیاری دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەوە بگوترێت، کە لە ژیانی سیاسی و مێژووی خەباتی گەلاندا، هەموو کاتێک بەختیاوەر نەبووە، کە هەموو فاکتەرەکان لە یەک کاتدا کۆببنەوە، بەڵام لە هاوکێشەی سەنگی فاکتەرەکاندا، دەتوانرێت مەرج بسەپێندرێ، دەستکەوتی سیاسی دیاری بکرێت و هەنگاو ئەگەر...