• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

کۆتر و کۆتر بازیی !

Sunday, 05/09/2021, 13:36

652 بینراوە


لە قۆناغیی چوارمی شارستانییەتدا کاتێک مرۆڤەکانی سەرەتایی ژیانی چادرنشینیان کۆتایی پێ هێنا، هەنگاوێکی مەزنیی دیکە خستە سەر دیرۆکی مرۆڤەکان. لەو قۆناغەدا دروستکردنی خانوویان سەرپەنایەک بۆ ئەوەی، کە لە باوباهۆز و تۆفان خۆبپارێزن رۆلێکی ئەرێنی دا بە ئاڵوگۆڕەکانی ئەو سەردەمە. بزن یەکێک بووە لەو گیانلەبەرانەی کە هاوژیان بووە، لەگەڵ مرۆڤ و کەڵكی فراوانی هەبووە لە ئاست بژیوی ژیان.
بە بەڵگەی ئەو مێژوویە دەتوانین بڵێن مرۆڤەکان خۆشەویستیەکی مێژووییان هەیە لەگەڵ گیانلەبەرەکانی دیکە. بۆ نموونە باڵندەکان و لە ناو باڵندەکانیشدا کۆتر. مەبەستی من لەو قسانە چییە؟ هەموومان بارودۆخی کۆمەڵایەتی وسیاسیی باشووری کوردستان بە چەنگ ئەو دوو بنەماڵەیە دەزانین.
تا ئیستا چەند جاڕێک لە سەرشاشەی مێدیاکانی باشووردا کەسانێکم دیوە کە کار و پیشەیان کۆتر بازی و کڕین وفرۆشتنی کۆترە. بەباوەڕی من ناکرێ ئەو کارە وەک کارێکی ناشایست پێناسە بکەین. ئەوەی کە دەبێ سرنجی بدرێتێ ئەوەیە کە باشوری کوردستان لە لێواری داڕمانی سیاسی و قەیرانی کۆمەڵاتیدا دەژی. گەنجەکانمان بە کۆمەڵ کۆچ دەکەن ووڵات جێ دێڵن! شەڕی باڵەکانی حیزبەکان گەیشتۆتە ئاستێکی جێگای نیگەرانی! داگیرکاری کورد زیاتر دەستی دەڕوات تا ئەو دەسەڵاتەی کە بە فیتی دوژمن رۆژگار بەڕێ دەکا.
ئەو بابەتەی کە کۆمەڵگایەک بەرەو وێرانی دەبا، لاوازیی هزریی تاکەکانی کۆمەڵگایە. لە وڵاتێک کە کاری کۆتر بازیی بوو نەریتی رۆژانەی بەشێک لە کۆمەڵگا و تەواوی نەهامەتیەکانی کۆمەڵگا لە بیرکرا ئەو وڵاتە وێنەی باشوری کوردستانی بەسەردێ! وا پێدەچێ هیچ گرفتێکمان نەبێ. سیاسەت ئازاد بێ، رۆژنامەوانی ئازاد بێ، نووسین لەو پەڕی ئازادیدا بێت، کەس برسی رانەگیراوە، کشتوکاڵمان نموونەیە، ئاژەڵداریمان پێشکەوتەیە، سیستمی پەروەردە و ڕاهێنانمانی هاوتەریبیی هیندێک وڵاتانی ئەوروپاییە و… تەنیا ئەوەمان کەمە کە گەنجەکانمان بێنە شاشەی مێدیاکان باسی کۆتر و کۆتربازی وناسنامەی کۆتر و قیمەتی گرانی کۆتر بکەن و شانازیی بە کۆترەکانیان بکەن! 
کۆتربازی ئیرادی نییە. بەڵام هاندانی کۆمەڵگا بەرەو زانستی سەردەم و کتێب خوێندنەوە لە لایان سیستمی پەروەردە و ڕاهێنان دەسەڵات کارێکی سەردەمیانەیە. گەنجەکان لە رۆژ و مانگ و ساڵدا چەند چرکە لە رؤژێکدا کتێب دەخوێننەوە؟ هاندانی خەڵك بەوەی کە شانازیی بە وڵات بە ئازادی و بە دێمۆکڕاسی و پێشکەوتن بە نرخترە لە پیشەی کۆتربازی.

 پەیامی رۆژی ئەمجارە لەلایەن (جەعفەر کەریمی) نووسراوە