• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

ناوی کوردستان لای پارتە‌کان

Tuesday, 22/12/2020, 20:02

523 بینراوە


ناوی وڵات لە‌ پاڵ هەر پارت و رێکخراوێک ئاماژە‌یە‌ بۆ ئامانجی سیاسی بە‌ هەموو رە‌هە‌ندە‌کانیە‌وە‌ لە‌ چوارچیوە‌ی سنووری دیاری کراوی ئەو وڵاتەدا.
لە‌م روانگە‌وە‌ ئە‌گە‌ر تە‌ماشای ناوی هەموو پارتە‌کانی باشوور بکە‌یین ئە‌بینین هەموویان ناوی کوردستانیان هەڵگرتوە‌ بە‌ڵام هیچ کامیان بە‌ راستی و ئامانجە‌وە‌ سنوری نیشتیمانیان نە‌ دیاری کردووە‌، نە‌ هەموو سنوری نیشتیمانیان کردۆتە‌ ئامانج و شوینی کارو چالاکی سیاسی، بۆ فە‌راهە م کردنی ئاسایشی نە‌تە‌وە‌یی هیچ ئامانجێکیان نییە بۆ ئیستاو داهاتووی گە‌ل و ولات. ئەوەی نیستا دەرکەوتووە، کە‌ لای پارتە‌کانی باشوور سنووری نیشتیمان بوونی نییە، تە‌نیا ئە‌و مانایە‌ ی هەیە، کە بۆ بازرگانیکردن بە کێشەی نیشتیمان و خەڵکەکەی ئەو ناوەیان لە خۆیان ناوە، جگە لەوەش ئەمانە سەلماندیان کە جگە لە کاری سیخوڕی، کاری سیاسیی ناکەن، بۆیە رێکخراوەکانیان وەکو دەزگای هەواڵگریی کار دەکات و کۆمەڵێک عەقڵی عەشایریی و خێلەکی بەڕیوەی دەبات، ئە‌م رێکخراوانە، ئەو شوینە‌یە‌ کە‌ دەتوانن دە‌سە‌ڵاتی خۆیان بە پێی سیاسەتی دوژمن و داگیرکەران بە‌ سە‌ر کوردی هەژاردا بسە‌پێنن، بێ لێپرسینەوە و بە‌رپرسیارێتیەکی مێژوویی، ئەو سنوورەی کە هەموو پارتە‌کانی باشوور دەستیان دەڕوات و کاری تێدا دەکەن، نیشتیمان بچووک کراوە‌تە‌وە‌، دوکانێکی بازرگانییە بۆ فرۆشتنی خەڵک و نیشتیماکەی، رێگایان پێدراوە هەموو سامانیکی وڵات تاڵان و ویران بکە‌ن.