• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

بەدەل بەرواری

Sunday, 24/10/2021, 3:12

400 بینراوە


وێنەی یەکەم، پێش گرتنی: گەنج و خرپن و چوارشانە.
وێنەی دووەم، دوای ئازادکردنی: لەڕ و لاواز و زەردهەڵگەڕاو.
-----------------
ئەوانەی کە دەگیرێن لە ژێر ئەشکەنجە و لێدان و  هەڵواسین و جنێو و سوکایەتیی پێکردندا وەکو ئەم (بەدەل بەرواری)یەی بەسەر دەهێنن، پێش ئازادبوونیان، هەڕەشەیان لێدەکەن، ئەگەر چوونە دەرەوە، نابێت بڵێن ئازار و ئەشکەنجە دراوین. 
زۆربەی ئەوانەی کە ئازادیشیان دەکەن. لە رووی  تەندروستیی و بەدەنییەوە  تووشی دەیان نەخۆشیی دەبن، ئیتر وەکو ئەندامێکی بەکەڵکی نێو کۆمەڵگا، ناتوانن جارێکی دیکە کارا بن.
ئەوانەی کە ناحەزی دەسەڵات و بنەماڵەی بارزانیشن  لە دەرەوەی زیندانن و دەستیان پێیان ناگات، لە رێگای کۆمەڵێک  پیاوی جنێوفرۆش و هونەرمەندی سەرسەریی و نووسەری خوێڕیی و پیاوەکانی  سەر بە دەزگای پاراستن،  دەیان پرۆپاگەندەی ئەخلاقییان بۆ دەهۆننەوە، پەلاماری  ژن و کچ و باوک و دایک و باپیر و نەنک و خۆیان دەدەن. ژن و کچەکانیان دەکەن بە سوزانی و لەشفرۆش، نیرینەکانیش دەکەن بە هاوڕەگەزباز.