• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ئەم رووداوانە لە یاد مەکەن

Tuesday, 09/11/2021, 11:42

608 بینراوە


لە دوای راپەڕینی ساڵی 1991، کاتێک سەرکردە خائینەکانی کورد لەسەر داوای ئێران و سوریا و چەند دەوڵەتێکی ئیقلیمی گەڕانەوە باشوور، تا کۆنتڕۆلی بارودۆخەکە بکەن.  بە ماوەیەک دوای ئەمە وڵاتانی ئەوروپی لە پێش هەموویانەوە فەڕەنسا نیازی ئەوەیان هەبوو، کە ئەمجارە بە جیدیی ئاوڕێک لە مەسەلەی کورد بدەنەوە و کورد بەرەو دەوڵەتی سەربەخۆ بەرن،  لە یەکێک لەو هەوڵانەدا بانگی مەسعود و وشیار زێباری خاڵی و کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی کورد کرا، دوایی وشیار زێباری هەرچی زانیاریی و پلانی سەربەخۆییەکە هەیە لەگەڵ ئەو گفتوگۆ و دانیشتنانەیان بە تورکیای گەیاند. زیاتر لە تورکێک بە پەرۆشتربوون کە ئەو هەوڵە سەرنەگرێت. چەند جارێکیش فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئەمەریکا لە بۆنە تایبەتەکانی تردا بە نهێنی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسە کوردەکاندا قسەیان کرد، کە زانییان ئەمانە پیاوی دەوڵەت نیین، جگە لە پارە و دەستکەوتی مادی، ئازادیی و سەربەخۆییان بۆ گەلەکەیان ناوێت، ئیتر کۆڵیاندا و پشتیان لە کورد کرد.
جەلال تالەبانی هەر وەک مەسعود بارزانیی هەمان هەڵوێست و رەفتاری هەبوو،  هەر پەیوەندییەکیان پێوە کردبێت، دەنگی نەکردووە، تەنیا داوای پارەی کردووە،  دواجار کە زانیی وڵاتە ئەوروپییەکان مەسەلەکەیان بە جدیی وەرگرتووە و  دەیانەوێت کاری لەسەر بکەن، بۆیە تاکە لێدوانێک کە لەو بارەیەوە قسەی لەسەر کرد،  گاڵتە و سوکایەتیی کردن بوو  بە کورد، کاتێک  و وتی:
مەسەلەکە گەیشتۆتە ئاستێک خەریکە کورد دەبێت بە (شت)
(کوردستانی نوێ ژمارە (3418) رۆژی 13/ 7 / 2004.
ئەو قسەیەی تالەبانی لێکبدەرەوە،  بزانە سەرۆکی پارتێکی سیاسیی، ئەوەندە سووک بێت کورد لە خۆی بە سووکتر بزانێت، پێی وابێت کورد (هیچ)ـە و خەریکە دەبێت بە (شت)! جگە لە نەفرەت لێکردن چی دیکە بۆ گۆڕەکەی دەنێریت!؟ئایا شایانی ئەوە نییە گۆڕەکەی هەڵتەکێنرێت و ئیسقانەکانی فڕێبدرێت ؟! 
لای تالەبانی کورد (شت) نییە، بەڵام خەریکە دەبێت بە (شت) جا وەرە سەرکردەیەک ئەمە دەمولەوسی بێت و ئاوا بە میللەتەکەی بڵێت، بە سوک سەیری  بکات، ئیتر چۆن بەهۆی پەروەردەی عەقڵی ئەم جۆرە سەرکردە خائینانەوە، کورد  ببێت بە (شت)، کاتێک سەرکردەیەک حسابی پوشێک بۆ میللەتەکەی خۆی نەکات و ئاوا پێناسەی بکات، چۆن لەوە خراپتری بەسەر نایەت، کە دەبوو ئەو کاتە دادگایی بکرایە، 
شایانی زیاتر قسەلەسەر کردنە، ئەم لێدوانەی تالەبانی لەو کاتەدا بوو، کە عادل مورادی ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبەکەی نارد تا  چاوپێکەوتن لەگەڵ کەناڵی (العربیة)دا بکات و مەسجێکی بۆ ئێران و تورکیا و سوریا نارد.  وتی: زۆر سیاسیی و دۆستی کورد لە ئەوروپا، هەتا بێگانەش داوایان لێکردین کە بارەکەی گونجاوە،  بۆچی دەوڵەتی کوردی راناگەیەنن؟! بەڵام ئێمە وتمان: نا نەخێر ئێمە ئەمە ناکەین و لە عێراق جیانابینەوە.
 لە کۆتاییدا ئەو کەسانەی بڕوایان وابوو کە مەسعود بارزانی ئەمجارە بە راستیەتی و دەیەوێت بە ریفراندۆم سەربەخۆیی کوردستان رابگەیەنێت، دوایی دەرکەوت کە بەپێچەوانەوە ریفراندۆم دەکات بۆ لەدەستدان و تەسلیمکردنی بەشێکی زۆری باشوور. 
بە داخەوە کورد ئەو گەلەیە کە وانە لە رابردوو وەرناگرێت زوو لە بیری دەچێتەوە و  ئەم  رووداوانە بۆ مێژوو تۆمار ناکەن، بۆیە ئەوانیش بەردەوامن لە سەر خیانەتی خۆیان و  هەموو رۆژێک کارەساتێک بەسەر ئەو خەڵکەدا دەهێنن. ئەوانەی لە ریفراندۆمەکەدا لە دەوری جامانە سورەکەی مەسعود بارزانی هەڵدەپەڕین و سەرچۆپیان دەگرت ئەمڕۆ وڵات جێ دەهێڵن و پارتیی و یەکێتییش سواری فڕۆکەیان دەکەن و لە نیشتیمان دووریان دەخەنەوە، لە رێگای فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێرەوە، دەیاننێرن بۆ (بەلەروسیا)، ئەمەش بۆ خاتری ئەوەی کە تا ساڵی 2024 کوردستان بۆ تورکیا چۆڵ بکەن.
- هیچ گەلێک هێندەی کورد رقی لە خۆی و لە نیشتیمانەکەی نییە.
- هیچ میللەتێک وەکو کورد ناکات، رێز لە خائینەکان بگرێت و خۆشی بوێن.

پەیامی ڕۆژ لەلایەن "کەمال جەمال موختار" نووسراوە