• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

بنەماڵەی بارزانی نان لە دەستی داعش دەخۆن

Saturday, 04/12/2021, 21:34

800 بینراوە


دیسان پرسی گەورەکردنەوەی داعش لە باشووری کوردستان بۆتە رۆژەوی سەرەکی!دەسەڵاتی بێ کاریگەر لە سەر بارودۆخی باشووری کوردستان باش دەزانن چۆن گەمە بە خەڵک ودونیای دەرەوە بکەن.ئەو شێوە لە سیاسەتکردن درێژخایەن نییە ولە کورتخایەندا هەر شت دەردەکەوێ.ئەوانە ئەگەر دژی داعش بایەن هەڵسوکەوتیان دەگەڵ داعش جیاوازدەبوو.گرتن وزیندانی کردن وبرسیکردن وراکردنی گەنجەکان بۆ هەندەران جۆرێک لە ئاکارەکانی داعشە بەڵام بەزمانی کوردی ولە ژێڕ پەردەی ئاڵاوسروودوپێشمەرگە کەڵک لە هەلەکان وەردەگرن وخۆیان شیرین دەکەن.
شەڕی چەندرۆژی دوایی پێشمەرگە دەگەڵ داعش وگیانلەدەستدانی چەند پێشمەرگەیەک جێگای گومان وپرسیارە.کارلەوەش ترازاوە کە هیندێک مفتەخۆری بن سێبەریش منەت لە سەر کەسوکاری شەهیدانی ئەو پێشمەرگانە دادەنێن ودەڵێن.پێشمەرگە سستی وکەمتەرخەمی نواندوە!
سەردانی مەسرووربارزانی بۆ لای ئەو بنەماڵەیەی کە سێ کوڕێان لە شەڕی داعش لە دەستداوە سەرسووڕهێنەرە،لە کورتەویدئۆیەکدا کە لە سەر فەیسبوک بڵاوبۆتەوە وانیشآن دەدا کە مەسروور بارزانی چاوی پڕە لە فرمێسک وسوور هەڵگەڕاوە بۆ گیان لەدەستدانی ئەو پێشمەرگانە.
زۆرینەی تاکی کۆمەڵگا لە باشووری کوردستان وەک جەستەی بێ سەری لێهاتووە ودەڵێی هزروبیرکردنەوەی لە دەست داوە.یەکێک لە براکانی ئەو بنەماڵەیە کە زیندووماوەتەوە وبە مەسروربارزانی دەڵێ،ئێمەش بە قوربانی سەرۆک بارزانی دەبین وحازرین کوڕەکانی دیکەشمان فیدابکەین!
ئەو پێشمەرگانە لە بەر نەبوونی چەک وتەقەمەنیی پێویست نەیانتوانیوە بەرەنگاری داعش ببنەوە.بەرپرسان وبنەماڵەکانیان بە فڕۆکەی تایبەت هاتووچووی هەندەران دەکەن.قێزیان نایە سەردانی دوکتورەکانی ناوخۆبکەن ودەرمانێک بەکار بێنن کە خەڵكی هەژاروئاسایی دەیخۆن.
ئەوەکام ئەقڵیەتە کە دوای ئەوەی سێ کەس لە بنەماڵەیەک گیانی خۆیان لەدەست دەدەن،کەسانی دیکەی بنەماڵە بەئاشکرابڵێن ئیمەش دەبینە قوربانیی بۆ سەرۆک بارزانی!ئەو بنەماڵەیە دەبوایە بەرۆکی مەسرووربارزانی بەرنەدەن وپێی بڵێن بۆچی منداڵەکانی خۆتان لە ناوکۆشکوتەلارەکاندا شآردۆتەوە وئێمەش دەبێ شەڕتان بۆ بکەین.زۆر جار خەتا،خەتای بنەماڵەی بارزانی نییە،بۆخۆمان خەتابارین.

پەیامی ڕۆژلەلایەن "جەعفەرکەریمی"نوسراوە