• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 28
  • 29
  • 30
  •  
  •  
  •  
  •  

نوێژەبارانە و سیاسەت!

Tuesday, 12/01/2021, 23:24

711 بینراوە


لەو رۆژانەدا لە چەند شاری باشووری کوردستان لە دەرەوەی شارلە نزیک چەمێکدا بە پێش نوێژیی مەلای شار نوێژە بارانە بە بەشداریی کۆمەڵێک پیاو بە بێ بەشداریی ژنان بەرێوە چووە! کاتی خۆی لە سەردەمی دەرکەوتنی ئیسلامدا بێكاری و برسیەتی رووی لە زیاد بون بووە. مەحەممەد کە خۆی وەک پێغەمبەری ئیسلام رێبەرایەتی کۆمەڵگای وەئەستۆ گرت، هێدی هێدی زۆر زیرەکانە هەستی بەوە کرد، کە خەڵکی بێکار گرفتی جیددی دەخوڵقێنێ. بۆیە دەستوری هێرشی بە چەند وڵاتێک دەرکرد یەک لەو وڵاتانە ئێڕان بووە، کە ئەوکات بەشێکی دانیشتوانی کورد بون. بەرهەمی ئەو هێرشە تەسلیم بونی کورد و بە جێمانیی کۆمەڵێک دابونەریتی عەڕەبیی بووە بۆ کورد.
یەک لەو دابو نەریتە ناکوردانە، نوێژە بارانەیە! کە لە پاش گەڕانەوەی عەڕەب بۆ زێدی خۆی بۆمان بە جێ ماوە! پرسی بارینی بەفر و باران و باهۆز و تۆفان و سێڵاو سەهۆڵبەندان هیچ پەیوەندیەکی بە دوعا و بەرێوە بردنی نوێژە بارانە نییە. خولگەی زەوی بە ڕادەیەک پڕە لە رەمز و ڕاز کە زانستیی ئەو سەردەمەش سەرەدەرەی لێ نەکردوە. هەزاران پرسی بێ وەڵام لە ناوەندەکانی دونیای زانست دا لە سەر مێزیی پسپۆڕان وشارەزایانی کەش وهەوا و ئاڵوگۆڕەکانی کەش وهەوادا بێ وەڵام ماونەتەوە و خەریکی لێکۆلێنەوەن لە سەر ئەو مژارە گرینگانە.
کەس ناپرسێ بۆ ژن لەو نوێژەبارانەدا مافی بەشداریی کردنی پێ نادرێ؟ مەگەر ژن بە مرۆڤ بە حیساب نایە؟ ئەوەی کە زۆر جێگای مەترسیە فێڕکردنی منداڵە لەو رێورەسمە بیانییەدا! منداڵی بێ تاوانی وا فێڕکراوە، کە دەرگا بە دەرگای ماڵان بگەرێ ولە دەرگای خەڵك بدا و گۆرانی بۆ هاتنی باران بڵێتەوە! بووکە بارانە بە دەستەوە بگرێ!
لە ناو سروشتیی مەزندا، تیشکی ئاورینی خۆربۆی دەگەیەنێتە ئاوەمەزنەکانی سەر زەوی لە ئاوی مەزن و بچوک خۆش نابێ. گەرمای ئەو تیشکە لە سەر ئاوەکان خۆی دەخشێنێ و دەبنە هەڵم بەرەو ئاسمان کۆچ دەکەن. ئەو هەڵمانە بە کۆلە یەک نزیک دەبنە و دەچنە باوەشی یەکتر. بەسەر ئاسمانی هەر وڵاتێکدا وێنەی هەوری کۆچەریی تێدەپەڕن وهەوای سارد هێرش دەکاتە سەر هەورەکان بە شێوەی باران دەڕژێنە سەر زەوی.هەرکات ئەو هەوایە ساردتر بێ بە شێوەی بەفردەباڕێنە سەر زەوی. ئەو رێکارە لە زانستدا بەو جۆرە باسی لێکراوە و قسەی ئێمە نییە.
لە وشکە ساڵیدا کە رێژەی باران کەم دەبێتەوە و بە پێی پێویست باران نابارێ،هیچ پەیوەندییەکی بە نوێژە بارزانەوە نییە. ئەوە یەکێکە لەو کولتورانەی کە ناویان ناوە نوێژە بارزانە و لە نەتەوەی عەڕەب بۆمان بە دیاریی بە جێ ماوە. لە باشووری کوردستان سی ساڵە دوو بنەماڵە بە زەبری چەک و پارەی دزیەتی خۆیان داسەپاندوە. کۆمەڵگاشیان بە نوێژە بارزانەوە خەریک کردووە و کەڵک لە ساویلکەیی خەڵک وەردەگرن! هەرکاتێک رێکاریی ئەو دەسەڵاتە بە سیاسەت شووبهێنرا، نوێژە بارانەش وەڕاست گەڕاوە. نە ئەوەی لە باشووری کوردستان هەیە پێی دەگووترێ سیاسەت، نە باران بە دامەزراندنی نوێژە بارانە دەبارێ خولگەی زەوی پڕە لە رەمز و ڕازیی زانستیی بە ئەنجامدانی نوێژە بارانەوە دەنگ نایە.
زمان و کولتور و مێژوو، دابونەریت و ژیان وبژیوی رۆژانە و داهاتووی منداڵەکانمان و... لە باشووری کوردستان تێکەڵاوی نوێژە بارانە و ئەو سیاسەتە گڵاوەی جووت بنەماڵە بووە! سەرخانی ئەو بەشە لە وڵات داڕوخاوە و ژێر خانیشیی ئەوە خەریکە بە چەنگ ئەو چەتانە هەڕاج دەکرێ.

پەیامی رۆژ ئەمجارە لەلایەن (جەعفەر کەریمی) نووسراوە